بەردەوام لەگەڵ خەمەکانی خوشک و برایانمان لە عەفرینی خۆشەویستی ڕۆژئاوای داگیرکراومان.

بەردەوام لەگەڵ خەمەکانی خوشک و برایانمان لە عەفرینی خۆشەویستی ڕۆژئاوای داگیرکراومان.

صورة
ئەمرۆ ڕێکەوتی ٣ / ٢ / ٢٠١٨ لە کەش و هەوایەکی یەکجاری ساردی ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، بە سەدان لە کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە بە مەبەستی پشتیوانی لە عەفرین و پێشاندانی جینایەتەکانی تورکیا. هەروەها هاندانی وڵاتی نەرویژ  بە مەبەستی ڕسواکردنی تورکیا، ڕژانە سەر شەقام، کە تێیدا دەیان دروشمی جۆراوجۆریان بە زمانی کوردی و نەرویژی پێشکەش دەکرد.

عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەر بەستی کوردستان و شێرکۆ پاڵانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی  و دەیان لە ئەندامانی پسک لەو وڵاتە بەشدار بوون، و پشتیوانی تەواوی پارتەکەمانیان بۆ عەفرینی خۆشەویست پێشاندا.

لە ماوەی ئەو ٢ حەفتەدا پارتی سەربەستیی بەردەوام لە وڵاتانی ئوروپایی بەشداری لە خۆپێشاندانەکان بۆ پشتیوانی لە عەفرین دەکات، هەروەها سەرۆکی گشتی پارتیمان لە چەندین کاناڵی نێونەتەوەییشەوە ئازاری ئەو بەشەی گەلەکەمانی گەیاندووەتەوە شۆینی مەبەست.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

٣ /  ٢ / ٢٠١٨  
ڕێکه‌و 2018-02-03 13:45:15
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )