کۆنفرانسی کۆمیتەی سویدی پارتی سەربەستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی کۆمیتەی نۆێ بەڕێوەچوو.

  کۆنفرانسی کۆمیتەی سویدی پارتی سەربەستیی کوردستان بە هەڵبژاردنی کۆمیتەی نۆێ بەڕێوەچوو. 


لە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ٢٠١٧ی کوردی بەرامبەر بە ١٨ / ٢ / ٢٠١٨ ی زاینی، کۆمیتەی سویدی پارتی سەربەستیی کوردستان،  لە شاری ڤێسترۆسی وڵاتی سوید کۆنفرانسی سێیەمی  خۆی بەست.
کۆنفرانس سەرەتای کاری خۆی بە سرودی نەتەوەایەتی ئەی ڕەقیب دەستپێکرد.
پاشان بەرێز عەزەم سۆهرابی بە نۆێنەرایەتی کۆمیتەتی سویدی پ س ک بە پێشکەشکردنی باسێکی کورت لە سەر مێژووی کۆنفرانسەکانی پارتیمان لە وڵاتی سوید، و بەخێرهانتی سەرۆکی گشتی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی سێیەم، بە ڕەسمی کۆنفرانس کرایەوە.
پاشان داوا کرا لە بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی  کە لەسەر مێژووی ١٢ ساڵەی دامەزراندنی  پ س ک  چەند ووتەیە پێشکەش بکات. بەڕێز باوەجانی وێرای بەخێرهاتنی ئەندامانی پ س ک، پیرۆزبایی دوانزەساڵەی دامەزراندن،

بابەتەکەی بەڕێزیان لەم خاڵانەی خوارەوە پێکهاتبوو.
١ -  باسێکی خێرای بە سەر مێژووی پ س ک
٢ – پێشکەوتنەکانی پارتەکەمان لە ئاست ڕێکخراو لایەنە سیاسییەکانی جیهانی و  کوردستانی.
٣ -   ئارستەی خەباتمان بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری، نەک ئاوەدانکردنەوەی پایتەختی داگیرکەران.
٤ –  پێوەندی لەگەڵ پارت وڕێکخراوە لیبراڵەکانی جیهانی .
٥ – ئاماژە بە هیندێک لە پێشێلکارییەکانی داگیرکەرانی کوردستان، بە تایبەت ئێران کە چۆن لە هەوڵی ئاسیمیلاسێون کردنی گەلەکەماندایە، لە بوارەکانی سیاسی، فەرهەنگی، دیمۆگرافی و  هیدیکە.
٦ -  گرنگی یەکریزی و تەبایی لایەنە کوردستانیەکان لە بەرامبەر نەیارانی گەلەکەمان.
٧ – ڕێکخستنەکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکیەکانیان.
٨ -  پەرەسەندنی پارتیمان لە ئاست زیادبوونی ئەندام لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.
٩ -  گرنگی ئابوری و سەروەت و سامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی.
١٠ -  باسێکی کورت لە خۆ ئامادەکردن بەرەو کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان.

لە پاش ووتەکانی بەڕێز باوەجانی، پشوویەکی نیو کاتژمێری ڕاگەیاندرا.
لە بەشی دووەمی بەرنامە، لە پاش پرسیار و وڵامی بەشداران.

 ئەم بەڕێزانەی خوارەوە بە ئەندام و جیگر لە کۆمیتەی سوید هەڵبژێردراون.
١ -  ئاراس باوەجانی  /  بەرپرسی گشتی کۆمیتەی سوید.
٢ -   سەفین کەرەمی /  جێگری بەرپرسی گشتی / بەرپرسی ناوچەی کارلستاد و دەوروبەر،
٣ -  عەزەم سۆهرابی / ئەندامی کۆمیتەی گشتی. و بەرپرسی ناوچەی ڤێسترۆس و دەوروبەر
٤ – ماکوان میرزایی / ئەندامی کۆمیتەی گشتی و بەرپرسی ناوچەی ئۆرەبرو  دەوروبەر
٥ -  موسا ڕەحمانی  / ئەندامی کۆمیتەی گشتی /  بەرپرسی ڕێخستنەکان و چالاککردنەوەی لاوان و خۆێندکاران.

جێگرانی کۆمیتە پێکهاتبوون لە بەڕێزان
١ -  نەوزاد ئەحمەدی / بەرپرسی بەشی ستۆکهۆڵم
٢ -  سالار  رۆستەمی / بەرپرسی بەشی یوتوبۆرگ
٣ -  فەرشاد سەعیدی /  هاوکاری بەشی ڤێسترۆس
کۆمیتەی تازە هەڵبژێردراوی پ س ک لە وڵاتی سوید لە یەکەم هەنگاوی دەسپێکی کاری، پارت  و ڕێکخراوە سویدییەکان، کوردییەکان،  لایەنەکان و ڕەوندی کوردی لەو وڵاتە ئاگادار دەکاتەوە.

کۆنفرانس لە پاش ٦ کاتژمێر کارو  پێکەوە ئێوارەخوانێک ، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

بۆ دیتنی وێنەی زیاتر لەم لینکەی فایسبووکەوە
https://www.facebook.com/mallperi.serbexo/posts/1840333995997628?comment_id=1848503785180649&notif_id=1519640604094805&notif_t=feed_comment&ref=notif



ناوەندی ڕاگەیاندنی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٩ / ڕێبەرندانی ٢٠١٧ی کوردی، ١٨ / ٢ / ٢٠١٨ زاینی.

ڕێکه‌و 2018-02-26 11:17:56
به‌شی ( ده‌نگوباس )