سەربەستی و سەربەخۆخوازان، ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان. ڕای گشتی کور

سەربەستی و سەربەخۆخوازان، ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.



سەربەستی و سەربەخۆخوازان، ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ڕای گشتی کوردستانیان.

لە ڕێگەی ئەم بڵاوکراوەدا ئاگادارتان دەکەینەوە. کە لە سەر بریاری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمیتەو ڕێکخستنەکانی پ س ک، کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی سێیەم، دامەزراوەو لەمڕۆوەو دەستبەکارەکانی دەکات، بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان.
 بەڕێز وریا ساڵحزادە جێگری سەرۆکی گشتی پ س ک،  ووتەبێژی فەرمی کارەکانی کۆنگرەی سێیەم دەبێت تا کۆتایی هاتنی کۆنگرە.
بە پێێ ژمارە بەندی: بەردەوام لە کارەکانی کۆمیتەی ئامادەکار ئاگادارتان دەکەینەوە.

دەتوانن لە ڕێگەی ئیمەل، فایسبووک، ژمارەی واتسئاپ، تێلەگرام و فایبر. بەشێوەی خوارەوە پێوەندیمان لەگەڵ بگرن.
  Facebook (  Rageiandni Parti Serbesti)    [email protected].    009647503700015

کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕەشەممەی ٢٧١٧ ی کوردی، ٢٠١٨ی زاینی

 

  
ڕێکه‌و 2018-03-02 20:36:37
به‌شی ( چالاکییه‌کان )