ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان.

ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان.

کوردستانیانی نیشتیمان داگیرکراو!



١٠ی خاکە لێوە رۆژی لە سێدارەدانی یەکەم سەرۆککۆماری سەربەخۆیی وڵاتەکەمانە، کە ٧١ ساڵ پێش بە تاوانی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان، لە دادگایەکی نا عەداڵەتی سەربازیدا سزای مەرگی بە سەردا سەپێنرا.    

مرۆڤێکی وا نیشتیمانپەروەر کە ٧١ ساڵ پێش لە ئەوجی بێکەسی گەلی کورددا و نەبوونی ئامێرەکانی بڵاوکردنەوەی زانیاری بە گۆێ کوردستانیاندا. پێشەوای نەمر لە مێژوودا توانی لە گۆرانکارییەکانی ناوچەکە کەڵکوەرگرێت،  وێرای هاوبیرانی بریارێکی بۆێرانەی وەک ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانیان داوە.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، هەموو ساڵێک ئەم یاده‌ ماته‌مینه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کۆماری کوردستان، بە یەکێک لە گەورەترین و گرنگترین ڕووداوەکانی مێژووی جووڵانەوەی نەتەوەیی گەلەکەمان دەزانێت ، ڕۆژی شەهیدبوونی پێشەوا و هەڤاڵانی بە ڕۆژی بیرکردنەوەی زیاتر و ئامادەکاری زیاتر، بۆ خەبات لە پێناو نۆێکردنەوەی دەوڵەتێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان دەزانین.
 وەک پارتی سەربەستی کوردستان، داوا لە خەلک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی داگیرکراومان دەکەین کە : با هەموو لایەکمان مەبەستی سەرەکی خەبات و تێکۆشانمان درێژەدان بێت ئامانجە سەرەکییەکەی سەرقافڵەی شەهیدانی کورد واتە پێشەواقازی،  و کار بۆ ئەوە بکەین کە قازی مۆحەممەد وەک سۆمبۆلێکی مێژوویی لە ڕێبازی خۆراگری و نەتەوەیی لە هەموو کوردستانی گەورە و هەموو جیهان بناسرێت .


هەر لەم ڕۆژە ماتەمینە کە ڕۆژی لە دەستدانی سەرۆککۆماری کوردستانە، دیسانەوە وەک دەیانجاری دیکەش بانگێشەی گشت لایەنەکانی کوردستانی دەکەین، کە با پاش ٧١ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی پێشەوای هەرگیز نەمرمان، بتوانین ڕەوڕەوەی خەباتمان بەرەو لای سەربەخۆیی بسوورێنین. و ڕۆحی تەبایی و نزیکایەتی لایەنە کوردستانیەکان زیاتر پەرە پێبدەین، بۆ ئەوەی بتوانین پێکەوە هەنگاوی باشتر بۆ ڕزگاری نیشتیمانەکەمان بنێن.

بەردەوام بێت خەباتی ڕزگاریخوازی لە پێناو سەربەخۆیی گەلە خاک و سامان داگیرکراوەکەماندا.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان

 

١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٨ی کوردی.  ٣٠ / ٣ / ٢٠١٨ی زاینی.
ڕێکه‌و 2018-03-28 21:02:42
به‌شی ( به‌یاننامه‌کان )