بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ساڵیادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد.

بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ساڵیادی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد.

 

karox_shehidan


ڕێکەوتی ٣١ / ٣ / ٢٠١٨ لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژ، لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتەدا، کۆڕێک بە بۆنەی یادی ٧١ ساڵەی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی موحەممەد یەکەم سەرۆککۆماری سەربەخۆی کوردستان بەڕێوە چوو.
کە چەندین پارت و لایەن  کەسایەتی کوردستانی لەم ساڵیادەدا بەشداربوون، شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرپەرەستی بەڕێز کاروخ باوەجانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، کە بە فەرمی لە لایەن کۆمیتەی نەرویژی حدکا بانگهێشتکرابوون  بەشدارییان هەبوو.
هەر یەک لە دوکتۆر خالید خەیاتی مامۆستای زانکۆ لە بواری زانستی سیاسی و پەری ڕەشیدی   وەک قسەکەری ئەو  ساڵیادە بوون.
لە کۆتایی بەشی بەرنامەکەدا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ بنەماڵەی شەهیدان ڕێزنامە ئاراستەی خاوەن شەهیدانکرا. بەڕێز کاروخ باوەجانی وەک بنەماڵەی ٢ شەهید یەکێک لەو بەشداربووانە بوو کە ڕێزنامەی پێبەخشرا.


 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 
ڕێکه‌و 2018-04-01 12:46:23
به‌شی ( چالاکییه‌کان )