ڕاپۆرتی ٢ چالاکی لە وڵاتی دانمارک. کۆنفرانسی کۆمیتەی دانمارکی پ س ک، بەڕێوەچوونی

ڕاپۆرتی ٢ چالاکی لە وڵاتی دانمارک. کۆنفرانسی کۆمیتەی دانمارکی پ س ک،  بەڕێوەچوونی سیمینارێک بۆ سەرۆکی پ س ک لە وڵاتی دانمارک.




pskdk5

 

بەشی یەکەم: کۆنفرانسی کۆمێتەی دانمارکی پارتی سەربەستیی کوردستان و هەڵبژاردنی کۆمیتەی نۆێ.


ڕێکەوتی ١١ / خاکەلێوەری ٢٧١٨ی کوردی. بەرامبەر بە ٣١ / ٣ / ٢٠١٨ ی زاینی.  ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان، نیشتەجێ لە وڵاتی دانمارک، بەشێک بە بەشداری ڕاستەوخۆ لە کۆنفرانس و بەشی دیکەش بە بەشداری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان، کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیان لە شاری ئالبۆرگی دانمارک بە بە شداری هەر یەک لە بەڕێزان  عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی،  سالار جوانرۆیی و شێرکۆ پاڵانی ئەندامانی سەرکردایەتی،  بەڕێوە برد.
سەرەتای کۆنفرانس بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب کرایەوە. پاشان بەڕێز باوەجانی سەرۆکی گشتی بابەتێکی لە سەر ئەم خاڵانە پێشکەش بە ئەندامانکرد.
١ -  هەلومەرجی کوردستان بە گشتی و  ڕٶژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت.
٢ -  ئەرکی ئەندامی پ س ک  وەک کەسێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز
٣ -  شێوەی کاری دیپپلوماتی و پێوەندی گرتن.
٤ -  بە سەرکردنەوەی ئەندامان  وکوردانی نیشتەجێ لە وڵاتی دانمارک.



هەر یەک لە بەڕێزان سالار جوانرۆی و شێرکۆ پالانی، ئەندامانی پ س ک بەشدار لە کۆنفرانس، بە نۆرەی خۆیان و بە پێشنیاری بە کەڵک بابەتی کۆنفرانسیان بە پێزتر کرد.
بەشی کۆتایی کۆنفرانس تەرخان کرابوو بۆ هەڵبژاردنی کۆمیتەی نۆیی پارتەکەمان لە وڵاتی دانمارک، کە بە شێوەی وارەوە پێکهاتووە.
کۆمیتەی تازە هەڵبژێردراوی دانمارک لە  ٣١ / ٣ / ٢٠١٨  لە شاری ئالبۆرگی دانمارک
١ / سالار جوانرۆیی، بەرپرسی گشتی کۆمیتەی دانمارک و پێوەندییە گشتییەکان.
٢ /   ئەیوب ئەمینی، بەرپرسی هەرێمی نۆردیلاند، ئالبۆرگ
٣ / حەسەن کەریمی، هاوکاری بەشی هەریمی نوردیلاند.
٤ / ئاسۆ  وەیسی ،  بەرپرسی بەشی هەرێمی یولەند
٥ / شۆرش خەندان، بەرپرسی بەشی هەرێمی شیلەند / کۆپنهاگنی پایتەخت.
جێگرەکان
١ / جەلال هەورامی
٢ / خەلیل ئاسودە



لە کۆتایی کاری کۆنفرانس، ئەندامان پیرۆزبایی کۆمیتەی نۆییان لەگەڵ یەک ئاڵوگۆر دەکرد.
پاشان ئەندامان دابەشکران و دیاریکران  بۆ پێشوازی لە میوانان واتە ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی دانمارک، بۆ یەکەمین سیمیناری سەرۆکی پ س ک  لە وڵاتە، کە لە پاش کۆنفرانس بەڕێوە دەچوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستتیی کوردستان
٣١  / ٣ / ٢٠١٨



بەشی دووەم: سیمیناری بەڕێز عارف باوەجانی بۆ ڕەوەندی کوردی لە وڵاتی دانمارک.
لە ڕێکەوتی ١١ ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی بەرامبەر بە ٣١ / ٣ / ٢٠١٨ ی زایینی، کۆمیتەی دانمارکی  پارتی سەربەستیی کوردستان، سیمینارێکی بۆ بەڕێز عارف باوەجای سەرۆکی گشتی پ س ک لە شاری ئالبۆرگی دانمارک پێکهێنا.  بە شێوەی فەرمی بانگهێشتی کۆمیتەی چەندین پارت و لایەنی سیاسی کوردستانی کرا. کە تێیدا بە دەیان لە کوردستانیانی دانێشتووی ئەو وڵاتە و ئەندامانی پ س ک لەو سیمینارەدا بەشدارییان هەبوو. بەڕێز باوەجانی بۆ ماوەی ٤٥ خولەک بابەتەکەی خۆی پێشکەشکرد، هەروەها  ٤٥ خولەکیش تەرخانکرابوو بۆ پرسیار و تێبینی بەشدارانیش .
کردنەوەی بەرنامە:  لە پاش پێشکەشکردنی سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب، بەڕێز سالار جوانرۆیی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی کۆمیتەی دانمارک، وێرای بە خێرهاتنی گشت میوانان و نٶئنەرانی لایەنە سیاسییەکان، پێناسەیەکی کورتی پ س ک ئاراستەی بەشداران کرد.
پاشان نۆرە درا بە سەرۆکی گشتی، کە  بابەتی باسەکەی بە شێوەی خوارەوە دارشتبوو.

١ -  بە خێرهاتنی هەموو لایەک، نۆێنەری حیزبەکان،
٢ – ڕێز لێنانێک لە بەڕێز مەحمود دەشتی ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی حدکا.
٣
-  لە سەر ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی  وهەلومەرجی ئەمرۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  گرنگی یەکریزی و تەبایی لە نێوان لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.



٤ -  رۆژهەڵاتی کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر لە چ قۆناخێکدا.


٥ -  نەتەوەکانی بندەست لە ئێرانی داهاتوو.


٦ -  هەل و مەرجی ئیستای حیزبەکان، تێروانینی خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.


٧ -  هێزی کورد لە ئاست دیپلوماتیەت و بە چۆکدا هێنانی داگیرکەران.


٨ -  پارتی سەربەستیی کوردستان.


لە پاش تەوابوونی سیمینار نۆێنەری گشت لایەنە کوردستانیەکان، دەستخۆشانەیان ئاراستەی سەرۆکی گشتی پ س ک کرد، ڕەزامەندی خۆیان  لە ناوەرۆکی بابەتەکان پێشاندا.  لە کاتژمێر ٤و نیوی پاش نیوەرۆ کۆتایی بە سیمینار هاتوو. 




ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣١/  ٣ / ٢٠١٨

ڕێکه‌و 2018-04-01 13:23:42
به‌شی ( چالاکییه‌کان )