بەشداری سەرۆکی پ س ک لەخولێکی ڕامیاری لە ژێر ناوی ( جیهان لە کاتی پشوودا ) کە لە لایە

بەشداری سەرۆکی پ س ک لەخولێکی ڕامیاری لە ژێر ناوی ( جیهان لە کاتی پشوودا ) کە لە لایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری ناتۆ بەڕێوەچوو.


chap-Arif_Dnak_1


 


ڕێکخراوی ئەتڵانتیک کە  ڕێکخراوێکی سەربە ناتۆیە بۆ کاروباری ڕۆشنبیری و زانستی، ساڵانە  خولی سیاسی بۆ ئەندامان و بەرپرس و ڕێکخراوە گرنگەکان پێکدێنێت.
لە ساڵی ٢٠١٤ وە تا ئیستا و بەردەوام سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک  ئەندام لە و ڕێکخراو گرنگەدا لە خولەکانیان بەشداری پێدەکرێت. خولی ئەمجارەی ڕێکخراوی ناوبراو، بە بەشداری ٣٢٥ کەس لە بەرپرسان و مامۆستایانی زانکۆ و کەسایەتییە دیپلوماتکارەکان،  لە ژێر ناوی ( جیهان لە کاتی پشوودا )  بەڕێوە چوو، کە چەندین وانەی زانستی تێدا ئاراستەی بەشداران کرا!   وەک :
شێوەی بەرگری لە مەترسییەکانی ئیلیکترۆنی و سیستەمی  داتا لە دام و دەزگاو ناوەندەکاندا.
هێنانی پەنابەران لە ئەفریقاو ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بازرگانی پێکردنیان و مەترسییەکان.
شیکردنەوەیەکی زانستی لە سەر ترامپ  وهەڵبژاردنی ئەمریکا و ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکانی جیهاندا.   
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. یەکێتی ئوروپا،  ناتۆ ، (ئای ئیم ئیف)، ( و ت  و).



عارف باوەجانی سەرۆکی( پ س ک) کەیەکێک لە بەشدارانی ئەو خولە زانستیی و ڕامیارییە بوو، بە پێشکەشکردنی بۆچوون و تێبینی و کۆمینتار  ڕۆڵی دیاری لە ناو خولەکەدا هەبوو،  کە تێیدا زۆربەی بەشداران دۆستایەتی خۆیان بۆ سەرۆکی پارتی سەربەستی پێشاندا،  داوای پێوەندی و هاوکاری بەردەوامیان لە نێوان پ س ک و  ڕێکخراوەکانیان کرد. کە ێیدا چەندین شارەزاو  و ڕۆژهەڵاتناس، و ڕۆژنامەنووسی ناودار، لە سەر پێشنیاری عارف باوەجانی بەڵێنی ئەوەیاندا، کە بە هاوکاری سەرۆکی پ س ک  لە سەر کوردەکانی بندەستی ئێران زانیاری باش کۆکەنەوەو لە داهاتوودا  کاری لە سەر بکەن.


ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.


٣ / ٤ /  ٢٠١٨












 
ڕێکه‌و 2018-04-03 12:59:19
به‌شی ( چالاکییه‌کان )