سمێنارێک لە ژێر ناوی پێویستی و خەسارناسی لۆبی کوردی لە هەوڵێر بۆ ڕێزدار عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان بە ڕێوە چوو.
ڕۆژی یەکشەمە لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییە کانی کوردستان سمینارێک بۆ هاوڕێی ماندوونەناس عارف باوەجانی و بە شداری کەسایەتی سیاسی و هێز و لایەنی کوردستانی بەڕیوە چوو.
سەرەتای ئەم سمینارە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک بێدەنگی و ڕێز بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان دەستی پێکرد ، پاشان بەڕیوەری سمینارەکە زانا ئەحمەد عەزیز بە گەرمی بەخێر هاتنی بەشداربووانی کرد و بە کورتە باسێک لە سەر پێویستی ئەم جۆرە کۆڕو کوبوونەوانە دڕێژەی بە سمینارەکەدا و داوای لە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هاوڕێ عارف باوەجانی کرد بۆ پێشکێشکردنی وتارەکەی .
لەم سمینارەدا هاورێ عارف زۆر بە جوانی تیشکی خستە سەر جەند خاڵێکی گرینگ سەبارەت بە لۆبی گەری کوردی و دروست کردنی دیپلۆماسییەکی بە هێز وکارئامە، هاوڕێ عارف لەدرێژەی باسەکەی دا ئاماژەی بۆشایی و خاڵە لاوازەکان و چۆنیەتی بە هێز کردنی لۆبی کوردی کرد و لە سەر بنەمای گوتاری نەتەوەیی نەک حیزبی کورد دەتوانێ لەم بوارە گرینگ و جارەنووس سازەدا دەستکەوتی گەورە و پڕ بایەخ بۆخۆی دەستەبەر بکات.
لە پانێلی دووهەمی ئەم سمینارەدا هاوڕی عارف بە ئاوردانەوە لە باوردۆخی سیاسی ڕٶژهەڵاتی کوردستان و ڕێکار و ئامانجەکان و چۆنیەتی بەر و پێش بردنی بزاڤی ڕزگاری خوازیی گەلی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی داگیراو و ئاماژەی بە سیاسەتی داپلۆسینەرانەی حکومەتە داگیرکەرکانی یەک لە دوای یەکی ئێران بەرانبەر بە گەلی کورد کردەوە .
لە کۆتایی ئەم سمینارەدا بەڕیزانی بەشداربوو هەریەکەوە لەلایەن خۆیانەوە کۆمەڵی پرسیار و تێبینییان ئاراستەی هاوڕێ عارف باوەجانی کردو یەک لە دوای یەک ولامی پێویستی و زانستانەی دارایەوە