دیداری دوو قووڵی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سەربەستیی کوردستان

 


دیداری دوو قووڵی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و پارتی سەربەستیی کوردستان


 





شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان رێکەوتی ۲٥/٤/۲۰۱۸بە سەرپەرشتی هاورێ عارف باوەجانی سەرۆکی PSK بە یاوەری هاوڕێیان کاروان پاڵانی و ئارۆ جاف سەردانی بارەگای سەرکردایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەیان کرد، کە لە لایەن وەفدی خانەخوێ هەریەکە لەبەڕێزان کاک حەسەن شەڕەفی جێگری لێپرسراوی گشتی حدکا،  کاک حەمە نەزیف قادری بەرپرسی نووسینگەی کارگێری حدکا، کاک تاهیر مەحمودی بەرپرسی گشتی ڕێکخستنەکانی حدکا و کاک تاهیر مەحمودی بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆیە بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.


سەرەتای ئەم چاوپێکەوتنە پڕ بایەخە بە وتەکانی هاوڕێ عارف باوەجانی سەرۆکی PSK بە پیرۆزبایی کۆنگرەی حدکا و هیوای سەرکەوتن لە هەموو ڕەهەندەکاندا دەستی پێکرد. پاشان هەر دوولا بە تیشک خستنەسەر چەند خاڵێکی گرینگ و مشت و مڕ کردنیان درێژەیان بەم دیدارە دۆستانەیەدا کە ـ2 کات ژمێری خایاند.


گرینگی پەیوەندی چڕ و پڕی لایەنە کوردستانییەکان بە گشتی و ڕەوتی تێکۆشان و دیپلۆماسی PSK بە تایبەتی، و تاوتوێ کردنی پەیوەندییەکانی هەردوولایەن لە ڕابردووە تاکوو ئێستا، پتەوتر کردنی ئەم پەیوەندییانە لە سەر بنەمای بیری نەتەوەیی و بەهێز کردنی گوتار وسیاسەتی نەتەوەیی  لەپێناو خزمەتی باشتر و دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەوەرێکی تری ئەم دیدارە بوو، هەر لە درێژەی زنجیرە باسەکاندا بارودوخی هەموو بەشەکانی کوردستان خرایە بەر باس و تاوتوێ کردن، خاڵێکی تری جێی بایەخ و ڕامان، چۆنیەتی و شێواز و بنەمای پەیوەندی و ئاستی لێک تەگەییشتنی هێزە کوردستانیەکان و نەتەوە بندەستەکانی غەیری فارس لە ئێراندا بوو کە هاتە ئاراوە ....


لە کۆتاییدا ئاماژە بە دیپلۆماسی دەرەکی کورد و بە ڕۆژ کردنی بارودۆخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆڕ و ڕێکخراوە جیهانیەکان و کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان لە قۆناغ گەلی جیاواز، و هاوکات مێدیا وڕێکخراوە گرینگە کانی جیهان و کاریگەریان وەک هێمایەک بۆ شوناسی بزاڤی ڕزگاریخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرینگ و بە دەستکەوتی پڕ بایەخ خەمڵاند.


ناوەندنی ڕاگەیاندی پارتی سەربەستی کوردستان


 
ڕێکه‌و 2018-04-26 07:33:40
به‌شی ( ده‌نگوباس )