خەباتی ڕزگاریخوازی بچووک مەکەنەوە؟

 

خەباتی ڕزگاریخوازی بچووک مەکەنەوە؟

 

ok-dj-iran

 

 <br>ok-dj-iran

 

گۆێم لە بەشێک لە کۆنفرانسی یەک پەرچەمی ( ئاڵا) و یەک کیشوەری ئێرانی بزرگ ( گەورە) لە واشنگتۆن بوو.

زۆر بە داخەوە دوای ئەو هەموو ئەزموونانەی کە لە مێژوودا بە سەرماندا هات، بە تایبەت ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ سەرەوە تا ئیستاش لە باشور بە دەست بە ناو ئوپوزوسیونی ڕێژیم دیتمان، نەبووە هۆکارێک بۆ ئەوەی ئەزموونێکی لێوەرگرین.
بە داخەوە ئەمرٶ دیتمان کە هیندێک سەرکردەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر ئاڵای بنەماڵەی شاهەنشای دیکتاتۆر و بکووژانی پێشەوا قازی موحەممەد یەکەم سەرۆکۆماری سەربەخۆیی کوردستان دەرکەوتنەوە. کە هەر ئەوانە پێشەوای مەزنیان بەوە تاوانبارکرد کە یەکپارچەیی خاکی ئیرانی تێکداوە، بێگانەی هێناوەتە مهاباد، واتە مەبەستیان بارزانی نەمر بووە.
بە هەرحاڵ تەواوی کاری کۆنفرانس بژی شانهەنشا و بژی یەکریزی ئێرانی گەورە، نا بۆ فیدراڵی و بەڵێ بۆ یەکپەرچەمی (ئاڵا ) کۆنفرانس بە ڕێکرا. 
ئەوەی کە چەند ساڵە بە ناو دۆستی کوردەوە، بەڵام بە کردەوە خنجەر لە کورد دەدا، ئاغای نوریزادە هەر ئەو کەسەش بەڕێوەبەری بەرنامەکە بوو.
من بە پێێ ئەزموونی گەشتەکانی خۆم کە هەرزانترین هوتێل و هەرزانترین خواردن هەڵدەبژێرم، لەگەڵ خواردنەوە جگەرەش خزمایەتیم نییە، دەزانم کە سەفەرکردن بۆ ئەمریکا چەندە هەزینە هەڵدەگرێت. 
پرسیار ئەوەیە: کە ئەو هەموو پارەخەرج کردنەوە بۆ ئەو کۆنفرانسە چی دەسکەوتێکی سیاسی و ڕاگەیاندنی بۆ کورد هەبوو. هەرچی میکروفونی دەگرد بە دەستەوە یەکسەر هێرشی دەکردە سەر وشەی فیدراڵی، بە ئاشكراش دیاربوو مەبەستیان سەرکردە کوردەکانە، لە باتی دەستکەوتێک بۆ گەل بە دەست بێنن، دەکرێ بڵێم بە داخەوە لۆمەکران. 
ئایا ئەم بەرپرسانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ بیرییان لەوە کردوەتەوە کە بەشداری لەم جۆرە کۆنفرانسانە چەندە هەستی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار دەکات، ئایا دەزانن کە چەندە دەکەونە بەر ڕەخنەی تووندی شەقامی کوردی.
سکرتێری حیزبە بەشدارەکانی کۆنفرانسی یەک پەرچەمی و یەک ئێرانی، هەر ئەم بە ناو ئوپوزوسیونانە بوون کە ٢ ساڵ پێش چالاکیەکانی ئێوەیان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئیدانە کرد و بە کردەوەی تروریستیان زانی. لە باتی ئەوەی سەرەخۆشی لە شەهیدەکانتان بکەن، بە داخەوە بە تروریستیان ناسین. ئیتر نازانم تاکەی دەکەونە داوی ئەم عەلیڕەزای نوریزادە کە هەرگیز نووری تێدانیە لە شەر زیاتر، بگرە وەک دووپشک بەو زمانە شیرینەوەیە گاز لە نەتەوە و کورد بوون دەگرێت. 
مخابن و سەد مخابن: بە ئاسانی ئێوە وڵات بە وڵات دەگەرێنێت و بەڵێنی سەرۆکۆماری و سەرۆک وەزیری داهاتووی ئێرانی فارسیتان پێدەدات.
تکایە بەسە چی دیکە خەباتی ڕزگاریخوازی بچووک مەکەنەوەو مەیکەن بە کێشەیەکی ناوخۆی ئێرانی، بنە خودموختاریان قبووڵ بوو نە فیدراڵیش. بە کورتی و بە کوردی ئەوانە بندەستی و کۆیلەیەتییان قبووڵە.



عارف باوەجانی: خەمخۆری خاکی داگیرکراوی کوردستان بە دەست فارسی ناشیونالیست. 
١٠ / ٦ / ٢٠١٨



ڕێکه‌و 2018-06-26 00:16:28
به‌شی ( وتاره‌کان )