ئێمە سەردەشت هەرگیز لە یاد ناکەین. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

ئێمە سەردەشت هەرگیز لە یاد ناکەین. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

 

psk-serdesht

 

کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و نیشتمان پەروەری کوردستان

هاوخوێنانی هێژا :

هەروەک ئاگادارن ئەمڕۆ ساڵیادی کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی شاری سەردەشتی کوردستانی داگیرکراومانە، کە  لە لایەن ڕژیمی بەعسی لە ناوچووە بەڕێوەچوو.

بە داخەوە لە ئاکامی ئەو هێرشە دڕندانەیە و بە دوور لە هەموو پڕەنسیب و پێوەرێکی ئەخلاقی و ئینسانی تەنانەت لە کاتی شەڕی دەوڵەتان دا نە تەنیا شاری سەردەشت بەڵکوو شاری شنۆ و زەردەی کرماشانیش کەوتنە بەر غەزەبی زوحاکانی سەردم، و بەم هۆیەوە کۆمەڵێک لە هاوخوێنانمان شەهید و گیانی پاکیان لەدەستدا، دوابە دوای ئەو کارەساتە دڵتەزێن و پڕ مەینەتییە ڕژیمی داگیرکەری ئیسلامی ئێران، بە خەم ساردی و پشت گوێ خستنی ئەم ڕووداوە پڕ مەترسییە و کارەساتە بۆ ویژدانی مرۆڤایەتی، لەو پەڕی بێ شەرمی دا بە هانا وەچوونی کۆمەڵانی خەڵکی بێ دەرەتانی شاری سەردەشتی پشت گوێ خست، ئەویش تەنیا بە تاوانی کوردستانی بوون .

پارتی سەربەستیی کوردستان لە ساڵوەگەری کیمیا بارانی شاری سەردەشت و ناوچەکانی تری کوردستان داخ و نەفرەتی خۆی لە هەر دووڕژیمی کورد کوژی بەعس و ویلایەتی فەقێ دەردەبرێ، و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی بە حەقی خەڵکی قارەمانی شاری سەردەشت و ئاواتە خوازین کە برینی بە زامی ئەوانەی بەر شاڵاوی کیمیایی کەوتوون و تەندروستییان لە دۆخێکی باش دانییە سارێژ و هەروەها سەبووری بۆ بنەماڵەی سەربەرزی قوربانیانی ڕق و کینەی هەر دوو دەوڵەتی داگیرکەری کوردستان .

پارتی سەربەستی کوردستان بەڵێن دەدات دەنگی کپ کراوی سەردەشت بە گوێ جیهان بگەێنیت، و بێوچان هەموو تواناییەکانی خۆی لە پێناو ناساندنی ئەم کەیسە وەک تاوان و کۆمەڵکوژی لە هەموو کۆر و کۆمەڵانی نێوەدەوڵەتی ونێو نەتەوەیی پیناسە بکات، و سەردەشت بکەینە هێمایەک لە خۆڕاگری و ستەمی میلی غەدارانی زەمەن کە بە سەر گەلی قارەمانی ئێمەی داهێناوە .

 

 ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٦ی پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی، بەرامبەر بە ٢٧ / ٦ / ٢٠١٨ ی زاینی

 
ڕێکه‌و 2018-06-27 21:08:05
به‌شی ( ده‌نگوباس )