پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە ڕاسانی حدکا دەکات.

 

 

پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە ڕاسانی حدکا  دەکات.

 

 

Pdki_logo


کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان،  هاوبیران و ڕێبوارانی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان.
 هەروەک ئاگاداران لە ڕۆژانی ڕابردوو دا جوڵەی هێزی پێشمەرگەی هاوخوینانی حیزبی دێموکرات لە ناوخۆی وڵات و بوونیان بەکردەوە گڕوتێنێکی زۆری خستۆتە نێو کۆمەلانی خەڵکی نیشتمان پەروەری کوردستان، و هاوکات ئەم جوڵە و چالاکییانە لە چەند ناوچەی کوردستان تیكهەڵچوونی لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕژیمی ترۆریستی ئێران هەبووە،  و وێرای وەشاندنی زەبری کاریگەر لە پەیکەری لاوازی ڕژیم،  بە خۆشییەوە هێزی پێشمەرگە لە هەموو ئەو پێکدادانانەدا بەسڵامەتی و بە بێ خەساری ئینسانی توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن .
پارتی سەربەستیی کوردستان ، هەر وەک چۆن وەک خەتی فکری و ڕیبازی سیاسی بە ئاشکرا لە پەیرەو وپرۆگرامی خۆیدا بە ڕوونی ئاماژەی بە پشتیوانی و هاریکاری هەرچەشنە جوڵانەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، بە ئامانجی زەربەدان لە داگیرکەرانی کوردستان،  کە بتوانێ خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان بکات، جەخت دەکەینەوە کە ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان:  بەهەر چەشنێک بۆمان بلوێت و بە تەواوی هێزو ورەوە پشتیوانی لەم چەشنە چالاکییانە دەکەین، و ئامادەی هاوکاری و هاوفکرین لە هەر بارودۆخ و قوناغێکی هەستیاردا ، هاوکات داوا لە هەموو رێکخستنەکانی خۆمان هەر لە ماکۆ و سەڵماسەوە تاکوو ئیلام و کرماشان دەکەین ئاگادار و بەرپرسیاربن لە ڕووی هاوکاری و یارمەتی هێزی پێشمەرگە بە بێ جیاوازی حیزبی و بە ئینتیمایەکی نەتەوەیی هەوڵ بۆئەم ئەرکە پیرۆزە بدەن.

خەباتی چەکداری نوێ لە ژێر ناوی ڕاسان یاهەر ناوێکیتر لای ئێمە پیرۆزە و بەتەواوی واتا و هێز و توانامانەوە پشتگیری دەکەین، و خۆشمان لە ئەگەری پێویستی هەر جۆرە چلاکییەک لە رووی سەربازی و نیزامییەوە تەیار کردوە،  و دەتوانین شان بە شانی هەموو تیكۆشەرانی حیزبی دیموکرات لە قوڵایی دڵی زێدی داگیرکراومان بوون و چالاکیمان هەبێت.
ئاواتەخوازین کە ڕاسان، ببێتە  هۆکاری پێکهێنانی ‌هێزێکی سەرتاسەری  پێشمەرگەی کوردستان، بۆ وەدەرنانی ئێرانی داگیرکەر لە سەر خاکی کوردستان.

سلاو لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بژی کوردو کوردستان مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان


ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٨ ی پوشپەری ٢٧١٨ی کوردی / بەرامبەر بە ٩ /  ٧ / ٢٠١٨ ی زاینی.


 
ڕێکه‌و 2018-07-09 18:54:53
به‌شی ( ده‌نگوباس )