سەرەخۆشی لە شاری سنەی خۆێناوی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 

سەرەخۆشی لە شاری سنەی خۆێناوی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.





 

خەڵکی وڵاتداگیرکراوئازادیخوازیی کوردستان

چین و توێژەکانی شاری سنەی قارەمان

بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی گیان لە دەست دانی ٢٧ کەس لە هاوخوێنانمان  لە کارەساتێکی دڵتەزیندا, خەم و پەزارەی خستە دڵی هەموومان و پڕ بەدڵ پەڕۆش و دڵ بە خەم بووین .
هۆکاری کارەساتی ئەمجارە، دەگەرێتەوە بۆ دزینی نەوتی کوردستان، لە لایەن داگیرکەرانەوە و گوازتنەوەی بە رەو تاران، کە تانکرێکی نەوت هەڵگر خۆی کێشا بە ئوتوبوسێکی نەفەر هەڵگر و چەند  ئوتوۆمبیلی بچووکی دیکە لە ڕێگەی سنە بۆ تاران.  
ئەم کارەساتە دڵتەزینە لە حاڵێکدایە کە وێرای دزینی سەروەت و سامانی نێشتیمانە داگیرکراوەکەمان،  دۆخی ڕێگاو بانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە هیچ شێوەیەک نۆرماڵ و ئیستاندارد نییە، ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی کە رۆژانە لە گشت و شارو ناوجەکانی کوردستان بە دەیان کەس گیان لە دەستبدەن یا کەم ئەندام بکرێن.


وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، و بە ناوی گشت هاوبیرانمان، سەرەخۆشی ئاراستەی گشت کەس و کاری قوربانییەکان دەکەین و هیوای سەبووری لە دلۆڤانی مەزن  بۆ کەس و کاری قوربانیان دەخوازین، هەروەها هیوای چاکبوونەوەش بۆ گشت برینداران دەخوازین.

لە کۆتاییدا و جارێکی دیکە وەبیر خەڵکی وڵاتە سامان دزراوەکەمان دێنینەوە، تاک و ئێمە لە ژێر چنگ و دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکرو خۆێن مژی فارسی ئێرانیدا بین، کارەساتەکان زۆر لەوە زیاتر دەبن و پەرە دەستێنن.  هەربۆیە پێویستە کە هەموومان ئەرک و خەبات و تێکۆشانمان ڕێکخەین لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و ڕزگاریی خاک و زێدمان.
با هەموومان بڵێن نا بۆ مانەوە لە گەڵ نەتەوەی داگیرکەر لە ژێر هەر ناو دروشمێکدا بێت، بەڵی بۆ سەربەستیی و سەروەی گەلی قارەمانی کوردستان.


 

بەڕێزەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٠ی پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی / ١١ / ٧ / ٢٠١٨ی زاینی.

ڕێکه‌و 2018-07-11 17:28:29
به‌شی ( ده‌نگوباس )