بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمیناری ساڵیادی شەهیدبوونی دوکتۆر قاسملۆ.

 

بەشداری پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمیناری ساڵیادی شەهیدبوونی دوکتۆر قاسملۆ.


 




ڕێکەوتی ١٤ / ٧ / ٢٠١٨ی زاینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک،  بۆ سیمناری یادی شەهیدانی
۲۲ پووشپەڕ، کۆمیتەی دانمارکی پارتی سەربەستیی کوردستان بەشی ئالبۆرگ،  بە سەرپەرستی کاک ئەیووب ئەحمەد بەشداری سمینارەکە بوون

لەو سمینارەدا کە لە لایەن کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دیموکرات ڕێکخرابوو، بە مەبەستی یادکردنەوەی ئەو کردەوە تروریستییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو، کە ٢٩ ساڵ پێش بەرامبەر بە سەرکردەی کورد دوکتۆر عەبدولرەحمانی قاسملو، کاک عەبدولا قادری ئازەر بەرپرسی ئەوکاتی حیزبی دێمۆکرات لە دەرەوەی وڵات، بە دەست تروریستانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدرا.

 دەستپێکی بەرنامەکە  بە سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب دەستی پێکرد،
بەشی دووەمی بەرنامەکە تایبەت بوو بە پێشکەشکردنی بابەتێکی تایبەت لە لایەن کاک سەعید سوڵتانپور نۆێنەری حدکا لە وڵاتی دانمارک، سەبارەت بەو کارەساتەو بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
لەو سیمینارەدا نۆێنەرایەتی چەندین حیزب و لایەنی کوردستانی بەشداربوون،  نۆێنەرانی پ س ک لە پەراوێزی ئەو سیمینارەدا دیدار و چاوپێکەوتنی کورتیان لەگەڵ نۆێنەرانی چەندین لایەن هەبووە.
لە بەشی کۆتایی بەرنامەکە،جارێکی دیکە لە لایەن نوێنەری لایەن و کەسایەتیە کوردستانییەکان، تیشک خرایە سەر جینایات و تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و سەر لە نوێ ئەو کارە قیزەونەی کۆماری ئیسلامی مەحکووم کرا.


 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
١٥ / ٧ / ٢٠١٨

ڕێکه‌و 2018-07-16 07:10:11
به‌شی ( ده‌نگوباس )