پارتی سەربەستیی کوردستان ئێمە زەردە هەرگیز لە یادی ناکەین

mso-bidi-language:AR-IQ">لە یادی ٣٠ ساڵەی کیمیابارانی زەردەی لە بیرکراو، ئێمە هەرگیز لە یادی ناکەین. بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان..


mso-bidi-language:AR-IQ">



mso-bidi-language:AR-IQ">


 


mso-bidi-language:AR-IQ">لە شەری ماڵوێرانکەری هەردوو ڕێژیمی ئێراق و ئێرانی داگیرکەری کوردستان، بە دەیان شار و گووند و ناوچەی هەردوو بەشی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کەوتنە بەر هێرشی کیمیاباران و ئاسن و ئاگربارانیان و بە دەیانهەزار شەهید و بریندارو کەم ئەندام کران. یەکێک لەو ناوچە بەرکەوتووەی کیمیاباران کە زۆر بە کەمی باسی لێوەدەکرێت، ناوچەی زەردەی داڵەهۆی  سەربە کرماشانی پایتەختی رۆژهەڵاتی کوردستانە. کە دانێشتووانی ئەوناوچانە لە کوردانی پەیرەوی لە ئاینی یارسانن.


mso-bidi-language:AR-IQ">لە ڕێکەوتی ٣١ی پوشپەڕی ٢٦٨٨ کوردی بەرامبەر بە ٢٢ / ٧ / ١٩٨٨ لە دوا ساتەکانی کۆتاییهێنان بە شەری ٨ ساڵەیان، ڕێژیمی بەعسی ئێراقی دوا ژەهری خۆی بەو ناوچە کوردستانیەدا ڕژاند.


لە یەکەم رۆژی ڕووداوەکە بە گۆێرەی سەرچاوەی ناوەندە پزشکییەکانی سەربە ڕێژیم لە کرماشان ٢٧٥ کەس گیانیان لە دەستدابوو زیاد لە١١٥٠  کەسیش بریندار بوون، بەڵام لە ماوەی ئەو ٣٠ ساڵەدا بەردەوام دەیانکەسی دیکە بە هۆی کاریگەری ئەو گازە ژەهراوییەدا گیان لە دەستداوەو بەردەوام گیان لە دەستدەدەن، هەروەها کاریگەری لە سەر زاوزێی ئەو ژنانەدا  هەیە کە بە شێوەیەک ئەو گازەیان بەرکەوتووە، مناڵەکانیان بە مردوویی یا کەم ئەندامی لە دایک دەبن. بە داخەوە تا ئیستا نە لە ئاست جیهاندا و نە لە ئاست خودی ڕێژیمە داگیرکەرەکانی ئێراق و ئێراندا هیچیان باسیان لەو کارەساتە خەماوییەی زەردەو زیانەکانی وەک پێویست نەکردودوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەم رۆژە ماتەمینەدا بەڵێن بە خەڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خوشک و برایانی یارسانیمان نۆێ دەکاتەوە، کە کەیسی زەردە دەکەین بە کەیسێکی نێونەتەوەیی ، لە ئاست جیهاندا و لە نێو ڕێکخراوەکانی پشتگیری لە کیمیابارانکراواندا  دەیخەینە بەرباس و کاری لە سەر دەکەین. کارەساتی زەردە  هەروەک کارەساتەکانی هەڵەبجەو سەردەشت و بانی سانان و دۆڵی جافایەتی و دەیان ناوچەی دیکەی کوردستانە، و دەبێت شانبەشانی ئەوان لە میدیا  و ڕاگەیاندن و دیپلوماتییەدا ناوی بهێنرێت.



وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: پێویستە هەمیشە بە بیری نەوەی نۆێ و گشت پێکهاتەکانی کوردستان بهێنینەوە، تا لە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەراندا! لە ژێر هەر ناو و ناسناوێکدا بمێنینەوە، وا هەمیشە کارەسات و مێژووەکانمان ون دەکرێن، و لە هەر جۆرە مافێکی قەرەبوو یا مرۆڤایەتی بێبەش دەکرێن. بۆیە داوا لە گشت لایەنی سیاسی و گشت پێکهاتەکانی کوردستان دەکەین، کە با ڕەورەوەی خەباتمان بەرەو سەربەخۆیی یەکجاری بسوورێنین.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٣١ی پووشپەڕی ٢٧١٨ی کوردی/  ٢٢ / ٧ / ٢٠١٨ ی زاینی.

ڕێکه‌و 2018-07-22 11:34:53
به‌شی ( ده‌نگوباس )