کۆنفرانسی چوارەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا

کۆنفرانسی چوارەمی پارتی سەربەستیی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا. 







 







 




کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و وڵاتداگیرکراوی کوردستان!
 
ڕیبوارانی سەربەخۆیی خواز و هاوبیرانی نەتەوەیی.



بەم شێوە ئاگادارتان دەکەینەوە: کە بە مەبەستی نۆێکردنەوەی کاری پارتیمان و خۆ ئامادەکردن و خۆ ڕێکخستنەوە، کۆنفرانسی چوارەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕۆژان ی ٤ و ٥ خەرمانانی ٢٧١٨ی  کوردی، بەرامبەر بە  ٢٦ و ٢٧ ئاگۆستی ٢٠١٨، لە ماوەی ٢ رۆژدا، و بە بەشدارانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسان و بەشێک لە هاوبیرانی پارتیمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، لە ڕێگەی حزوری و سیستەمی ئیلیکترۆنی، لە هەل و مەرجێکی قەیران ئاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی بەڕیوە چوو.
لەم کۆنفرانسەدا زۆر خاڵی گرینگ و سەرەکی هاتنە بەرباس، و دوای مشت ومڕ لەلایەن بەشدارانی کۆنفرانسەوە بڕیاری گونجاو وڕێکاری شیاوی بۆ دەست نیشان کرا.




کۆنفرانس پێداگری لە بەهێزکردنی بیرۆکەی سەربەخۆخوازی لە خۆرهەڵاتی کوردستان کرد، هەروەک ئاگادارن پارتی سەربەستیی کوردستان، بە هزری نەتەوەیی و بە کردەوە و بە ئایدئۆلۆژی سەلماندوویەتی کە هەرگیز لەو ڕێبازە نەترازاوەو بگرە لە جاران زیاتر لە سەری بەردەوامە، و هەموو هەوڵیشی دامەرزراندی دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستانیە، و لە پێناو ساغ کردنەوەی سەروەری سیاسی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.



بەشیێکی دیکە لە کاری کۆنفرانس پێداچوونەوەو شێکردنەوەیەک بوو، لە سەر ئەوەی کە پارتی سەربەستی کوردستان لەهەمبەر پرس و چارەنووسی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە خۆی بەرپرسیار دەزانێ، چۆن بتوانێ هەنگاوی دروست و ڕێبازی ڕاستی خۆی بە گەلەکەی پێشانبداتت. پ س ک هەوڵی لە رابردووە تاکوو ئێستا و بە داهاتووشەوە ئەوەیە یەکریزی و یەکگووتاری نەتەوەیی و سیاسی لە نێوان هەموو هێزە ڕەسەنەکانی ڕۆژهەڵاتی زێدمان بێنێتە ئاراوە. بۆ ئەو مەبەستەش دیپلۆماسییەکی بە هێزو کارامان هەبووە و شانازای بەو شیواز و  مێتۆدەی خەباتمان دەکەین، بە هەستکردن بە ئەرک وئەمەگمان بەرانبەر بە هەموو هاوخوێنانمان لە کوردستان و لە ریزەکانی هێز ولایەنەکانی تر.
کۆنفرانس وێرای تاوتۆێکردنی هەلومەرجی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت، جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ ڕاسانی حدکا و هەرجۆرە خەباتێکی گەرانەوەی پێشمەرگەو بۆ ناو خەلک لە لایەن هەر حێزبێکی ڕەسەنی کوردستانیەوە بێت دەربریوە.
وێرای ئەوەی کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی گەرانەوەی ڕۆڵەکانی گەل بۆ باوەشی وڵات، کە بەداخەوە قوربانی زۆری لێکەتەوە، بەڵام ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئەو هەستانەوە بە شێوەیەک لە خەباتی تێکەڵبوونی ڕۆڵەکانی گەلەکەمانە بە خەڵکی وڵاتداگیکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەزانین، کە ماوەی چەندین ساڵ بوو بە هۆی هیندێک هۆکارەوە ئەو پێوەندییە نزیکەی نێوان پێشمەرگە و خەڵک کەم ڕەنگ کرابووەوە.




هەروەها پارتیمان پێداگری کرد لە سەر گرنگیدان بە خەباتی دیپلوماسی جیهانی بۆ ناساندنی مافی ڕەوای گەلەکەمان کردەوە، کە لەو بوارەدا ئەوەی جێگای ئاماژە و مایەی خۆشحاڵییە لە ئاستی نێودەوڵەتی ونێوەنەتەوەییش دا پارتی سەربەستیی کوردستان پەیوەندی و دیپلۆماسیەکی بەهێز، ئەکتیڤ و کارای هەبووە هەربووەیەش دووبارە جەخت لەو ئەرکە مێژوویەی لە سەرشانی هەموو ئەندامان و هەڤاڵانی تێکۆشەری پارتەکەمان دەکەینەوە کە بەردەوام و بێوچان دەبێ درێژە بە خەبات و تێکۆشانمان بدەین.



بەشی کۆتایی کاری کۆنفرانس  تایبەت کرابوو، بە باس لە هیندێ بابەتگەلی ڕێکخستنی و ساغکردنەوەی قەوارەی سیاسی پارتیمان. کە تێیدانۆێکردنەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و زیادکردنی ژمارەی ڕاوێژکاران، تا کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی سێێەم.mso-bidi-language:AR-IQ"> کە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی نۆێ بە شێوەی خوارەوە هەڵبژاردوە، 
لە کۆی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کە تێیدا بەڕێز عارف باوەجانی وەک سەرۆکی گشتی و بەڕێزان وریا ساڵحزادە و ئاهورا هەورامی وەک جێگرانی سەرۆکی گشتی دەستنیشانکران.




١ -  ئەڤین AR-IQ">موکریانی/AR-IQ">                                                          خەڵکی دەڤەری موکریان
٢ -  عارف باوەجانی 
/                                                             کرماشان                                                                    
٣ -  -   ئاهورا هەورامی /
                                                          سنە
٤ -  وریا ساڵحزادە /                                                       
  موکریان
٥ -  سالار میرابی /                                                                      کرماشان
٦ -   دڵشاد پەروانە /                                                             سەردەشت
٧ - /  ئیبراهیم حەیدەری
/                                                        کرماشان     
٨ -  کاروخ باوەجانی /                                                            کرماشان               
٩ -  دوکتۆر هەڵگورد کوردنژاد
/                                                   ئیلام.

لەگەڵ
mso-bidi-language:AR-IQ"> ٣ کەس وەک جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.  ٩ کەس وەک ئەنجوومەنی ڕاوێژکاری لە بوارە جیاوازەکاندا، کە ٦ کەسیان کورد نین و لە چەندین وڵاتی گرنگن.
هەروەها کۆنفرانس٢ پۆستی بۆشاییی هێشتووەتەوە، و ئەو دەسەڵاتەی بە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی وئەنجوومەنی سەرۆکایەتی بەخشییوە،  کە لە کاتی تێکەڵبوونی هەر لایەنێکی سیاسی و یا  هاتنی هەر کەسایەتی دیاری کوردستانی بۆ ناو ڕیزەکانی  پارتیمان، کە بتوانرێت لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆێنیان بۆ دیاری بکرێت. دیارە لەو بوارەدا چەند گروپ و لایەنێک تا ئیستا بەردەوام لە دیالۆگدان بۆ گوازتنەوەی سەنگەری خەباتیان بۆ ریزەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان.

شایانی ئاماژە پێکردنەوە کە دەبوایە لەم ساڵدا پارتیمان کۆنگرەی سێێەمی خۆی گرێدابایە، بەڵام بە هۆی هیندێک هۆکارەرەوە کۆنگرەی سێیەم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو دواخرا، و بریارماندا کە لە ڕێگەی گرێدانی کۆنفرانسەوە کارە هەنووکەیەکانمان بە هیندێک نۆێکارییەوە ڕاپەڕێنین.




ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٥ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی، ٢٧ ئاگوستی ٢٠١٨ی زاینی

ڕێکه‌و 2018-09-05 12:09:08
به‌شی ( فعالیتها )