ساڵێک بە سەر ڕۆژە مەزنەکەی مێژوومان" ڕێفراندۆم" و ڕێفراندۆمچییەکان.

ساڵێک بە سەر ڕۆژە مەزنەکەی مێژوومان" ڕێفراندۆم" و ڕێفراندۆمچییەکان.




ساڵێک تێدەپەڕێت بە سەر مێژووی پر لە شانازی ڕێفراندۆم تێدەپەڕێت. ڕۆژەکانی حەفتە، مانگەکانی ساڵ، ساڵەکانی سەدە، هەر یەکەو بە جۆرێک پرە لە شانازی تۆمارکراو، پرە لە کارەسات و مێژووی ناخۆش. لە مانگی سەپتەمبەریش لە هەزارەی سێیەمدا ڕۆژێکی پرشنگدار تۆمارکرا. ئەویش ڕۆژی ڕێفراندۆمی سەرتاسەری باشوری کوردستان بوو لە ٢٥ سەپتەمبەری ٢٠١٧ی زاینی. لە ئاکامدا نزیک بە ٩٣ % کوردستانیان دەنگیان بەو پرۆسە نەتەوەییە دا.  ئیدی ڕێفراندۆم بۆ بە بەڵگەیەکی مێژوویی نکۆڵی لێنەکراو، لە چوارچێوەی فایلی نەتەوەیەکی بندەست ئامادەکراو, ، بۆ هەر کاتێک کە پێویست بێت بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


بۆ ڕێفراندۆم؟
ڕێفراندۆم یان گشتپرسی (بە ئینگلیزی:
Referendum)  وشەیەکی ڕامیاریە، واتە چارەسەر و یەکلاکەرەوەی یاسایی ویست و داواکارییەکە. پرۆسەیەکی دیمۆکراسی و مافویستیە، بۆ هەر وڵات و گەل و نەتەوەیەکە، کە لە ڕێگەی دەنگدانێکی ڕاستەخۆدا، داوکاری خۆیان دەخەنەر ڕوو.
مێژووی ڕێفراندۆم بۆ یەکەمجار دەگەرێتەوە بۆ سەدەی هەژدەی ڕابوردوو، کە لەو سەدەدا بە دەیان جۆر پرۆسەی ڕێفراندۆم لە نێوان وڵاتان و نەتەوەکان هاتە ئاراوە، وەک ڕێفراندۆمی ڕاپرسی بە خەڵکەکەیان بۆ جیابوونەوە،  بۆ پەسەندکردنی یاسای وڵات، بۆ بەشداری لە یەکێتیەکان و هاوپەیمانییەکان. کە نموونەی لە سەرەتاوە زیاتر وەک نموونە لە  وڵاتانی سوسرا و ئیتالیا زیاتر بە کار هاتووە. ئیدی بە دوای ئەواندا لە هەزارەی هەژدەیەم و بەردەوام  تا ئیستا کاری پێدەکرێت.
 لە سەردەمی پێکهێنانی یەکێتی ئوروپاوە لە نیوسەدەی ڕابورردا  چەندین جار ڕاپرسی حکومەت لەگەڵ خەڵکەکانیان پێکهاتووە، بۆ ئەوەی کە ئایا حکومەتی وڵاتەکەیان ببێتە ئەندام لەو یەکێتییە یا هاوپەیمانییە،  یانە، یا پێچەوانەکەی بمێننەوە یا بکشێننەوە.
لەو پرۆسەدا داوا لە تەواوی دەنگدەرانی کۆمەڵگایەک یان ولاتێک دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر پێشنیازێکی دیاریکراو کە لەلایەن بەرپرسێکی باڵا یان دەزگایەکی باڵادەستی وەک پەرلەمان پێشنیازکراوە. ئەنجامی ڕێفرادۆم ڕەنگە ببێتە ھۆی دەرچوونی یاسایەکی نوێ. لە سیستەمی پەرلەمانی نوێدا، ڕێفراندۆم بۆ پەسەندکردنی یاسایەکی بنەڕەتی یان گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە حکوومەت ئەنجام دەدرێت.


ڕێفراندۆم لەم وڵاتانە بە کردەوە.
ئەگەر بە کورتی ئاورێک لەوە بدەینەوە کە ئایا ڕێفراندۆم لە چەندین وڵات و شۆێن چارەسەر بووە، لەم لیستەدا ناوی ئەم وڵاتانە دەخەینە بەردەستتان کە لە دەیانساڵ پێش و تا ئەم سەدەی هەزارەی سێیەمێش کەڵکیان لەو پرۆسە وەرگرتووە بۆ چارەسەری کێشەی گرێبەستوو.
ئەفریقا:  میسر، ئێریتێریا، مەغریب.
ئاسیا: بەنگالدیش، تەیموری خۆرئاوا، هۆنگ کۆنگ، ئیندەنوسیا، مالایسیا، پاکستان، فیلیپین، سینگافورا، تایوان، تایلاند.
ئوروپا:  ئوتریش، بەلجیکا، بولغاریا، کرواتیا، قیبروس، چیک، دانمارک، ئیستۆنیا، فینلاند، فەرانسە، ئەڵمانیا، یونان، هەنگاریا، ئیسلاند، ئیرلاند،  ئیتالیا، لاتیڤا، لیتوانیا، لوکسەمبۆرگ، ماڵتا، مۆڵدۆڤا، هۆڵەندا، نەرویج، پۆڵەندا، پورتوگاڵ، رۆمانیا، روسیا، سەربیا، سولوڤانیا، ئیسپانیا، سوید، سویسرا، ئوکرانیا، بەریتانیا.
باکوری ئەمریکا: کەنەدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
باشور یا ناوەڕاستی ئەمریکا: بەرازیل، چیلی، کۆستەریکا، پورتوریکۆ، ئۆرۆگوای، ڤەنزەویلا.
ئوسترالیا: ئوسترالیا و نیوزلاند.  ئەو هەموو وڵاتانەی کە لە سەرەوە ئاماژەمان پێکردوە، زۆر کێشەیان لەو ڕێگەی ڕاپرسییەوە چارەسەکراوە، بەڵام بە داخەوە کاتێک کە گەلی کورد لە باشوری کوردستان ئەو بریارەیدا، زۆر لەو وڵاتانە لەبەر بەژەوەندی ئابوری، خۆیان لێ دوورخستەو، و پشتیوانیان لە یەکپارچەیی خاکی ئێراقی داگیرکەر کرد.


ئایا بۆ دەبوو کورد لەو کاتەدا ڕێفراندۆمی بکردایە.
ئەگەر لێکدانەوەو لێکۆڵینەوەیەکی زانستی وردی بۆ بکرایە لە مێژساڵ بوو کە دەبوو کورد بەو هەنگاوە هەستایە، بەڵام نەبوونی یەکگووتاری کورد، نەبوونی لۆبی بە هێزی کورد لە دەرەوە نەیتوانی بوو ڕێگەخۆشکەر بێت بۆ دۆزینەوەی پشتیوانی نێونەتەوەیی، و زاڵبوونی بەرژەوەندی ئابوری جیهانی لە ئێراق، ئەمانە و زۆرهۆکاری دیکە ڕێگربوون لە بەڕێوەچوونی ئەو مافە ڕەوای گەلی کورد.
لە سەردەمی ڕاگەیاندنی کاتی ڕێفراندۆم لە لایەن سەرکردایەتی کورد بە گشتی بە سەرپەرەستی بەڕێز  مەسعود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان، مشت و مرێکی زۆری وڵاتانی داگیرکەری کوردستان،  وڵاتانی ناوچەکە بە گشتی، هەروەها وێرای ئەوەی کە نٶێنەری زیاد لە ٩٠ % پارتە سیاسییەکانی باشوری لە کۆمیتەی ڕێفراندۆم بەشداربوون و دەنگی بەڵیان بۆ دا، بەڵام هیندێک لایەنی ئوپوزوسیون و هیندێکیش نارازی کەوتنە هەوڵێ کۆسپ دروستکردنی پرۆسەکە.
بەڵام سەرکردایەتی کورد زۆر ژیرانەو  هۆشیارانە هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشهاتەکانی پاش ڕزگارکردنی موسڵ لە ژێر دەسەڵاتی داعش کردبوو.
حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سەردەمی ڕێفراندۆم، پاش ئەوەی دڵنیابوو کە لە لایەن ئێران و ئەمریکاوە پشتگیری ئەوەی لێدەکرێت کە سەرجەم شارەکانی ئێراق، کە بە سینارێو کەوتبوونەوە دەست داعش بگەرێنێتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی، واتە  هێزە دروسکراوەکەی ئێران بۆ ئێراقق ( حەشدی شەعبی ). ئیدی حەیدەر عەبادی ئەوەشی خسبووە خەیاڵی خۆیەوە کە لەو پرۆسەی بە ناو ڕزگاری ئێراق دەبێت تا زاخۆ و پێشخاپور و حاجی عومران و باشماغ و زۆربەی ناوجە سنوورییەکانی دیکەش بگرێتەوە،  بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی بە سەر هەموو ناوچەکاندا زاڵ بکات، و ئەرکی پێ سپێردراوی ئێرانیش کە گرتنەوەی ناوچەکانی باشوری کوردستانە جێبەجێ بکات. سەرکردایەتی کوردی لە باشوری کوردستان لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ سەرەوە بەردەوام لە هەوڵی ڕازیکردنی زلهێزانی جیهانی بووە، بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕێفراندۆم، بە مانەوە لە ئێراق یا ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی، بە تایبەتیش لە زیادەڕەوییەکانی نوری مالکی سەرۆکوەزیرانی دوو دەورەی  ئێراق و برینی مووچەو قووتی خەڵکی کوردستان، زیاتر بیرۆکەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە نیو شەقام و زۆربەی سەرکردەکانی کوردی سەری هەڵدابوو. بەڵام هەمێشە لە لایەن زلهێزانەوەو بە تایبەت ئەمریکا داوایان لێکراوە کە سەبر بکەن و ساڵ بە ساڵ پرۆسەکەیان پێ دوادەخستن.
ئیدی بە هەستکردن بەو نییەتخرابییەی ئێراق و بە پشتگیری ئێران خێرابیریان لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان لە ڕاپرسیەکدا بوونی خۆی وەک نەتەوەیەکی غەیرە ئێراقی و بە ناچار مانەوە لە ژێر دەسەڵاتی ئێراقی خۆیان بۆ جیهان یەکلاکەنەوە. ئەوەش باشترین بەڵگە بوو کە ئەگەر هێزەکانی ئێراقی هێرشیان هێنایەوە بۆ سەر کورستان بە پشتیوانی ئێران، بچێتە چوارچێوەی داگیرکراییەوە نەک لە ژێرناوی هەموو خاکی ئێراقدا بێت.
هیندێک بۆچوون پێیانوایە کە ئەگەر سیاسییەکانی کوردستانی، بە تایبەت سەرۆک بارزانی بریاری ڕێفراندۆمی نەدابایە هێزەکانی هاوبەشی ئێراقی و ئێرانی نەدەهاتنەوە و کەرکوک، بە داخەوە ئەوە جۆرە لێکدانەوەیەکی زۆر لاوازە، یا بەو شێوەیە فێرکراون تا سەرکردایەتی کورد بە تاوانبار بزانن لە ئاست ئەو هەموو جینایەتە بەردەوامەی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان.


ئێمەی کورد سەدان  ساڵە لە ناوچەکەدا لە ژێر چنگی داگیرکەران دەچەوسێینەوەو، پرسیار ئەوەیە ئەی تا کەی سەدانساڵی دیکە  بەو شێوە تێپەربکەین، خۆ هەر دەبێت ڕۆژێک لە رۆژان لەو جۆرە ڕیسکانە بکرێت، با ئەو ڕیسکانەش دەیانجاریش تووشی کۆسپ و شکست ببن، بەڵام بیرۆکەکە دەبێت بە زیندووی بمێنێتەوە. ترساندن و تۆقاندنی خەڵک، بەو جۆرە دروشمانە کە گوایا ڕێفراندۆم هەڵەیە ئەوە تەنیا بە مەبەستی دەست هەڵگرتن و وازهێنان لە شوناسی نەتەوەیی، لە لایەن دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق و وڵاتانی دیکەی داگیرکەری کوردستان. کورد لەوەتی هەیە لەم ئێراقە جینوساید دەکرێت، تاڵان دەکرێت و وێران دەبێت، بە هەموو شێوەیەک کزۆڵدەکرێت .
کەوابێت جێبەچێکردنی پرۆسەی ڕێفراندۆم کارێکی دروست و زۆر پیرۆزی پر لە شانازیی مێژووی نەتەوەکەمان بوو.  لە جیهانیشدا وەک کارتێکی حەق و ئامادەکراوە بۆ ئەوەی کە ئەو ئێراقە لە بناغە دروسکراوە، کە ئامادە نەبێت دان بە مافەکانی گەلی کورد لەو بەشە داگیرکراوەی نەنێت،  و بەردەوام کۆسپ بۆ سەردەسەڵاتەکەی لە ژێرناوی هەرێمی کوردستان دروستبکات، کەواتە جارێکی دیکە  کورد لەو بەشەی کوردستان ناگەرێتەوە بە پرس بە شەقامی خۆی، پرسەکەی ئامادەییەو یەکسەر دەوڵەتی کوردی ڕادەگەیەنێت

پلانەکانی ئێراق لە پێش ڕێفراندۆم و پاش ڕێفراندۆم.
هەروەک لە سەرەوە باسمان کرد، کە حەیدەر عەبادی پلانی ئەوەی هەبوو کە لە پاش ڕزگاری موسل هێرش بکاتە سەر کەرکوک و تەواوی شارو ناوچەو سنووەکانی باشوری کوردستان، و دەستبەسەر هەموو داهات و دەرکەوت و نەوت و گومرگی کوردستان بگرێت. بە مەبەستی تێکدانی نائارامی لە کوردستان هاتووچۆکردنی عەرەبەکان بۆ ئێراق بە بێ پێناسەی نشینگەو زەمانەت ئازاد بکات. هەر وەک تەواوی ناوچەکانی سوونی نشینی ئێراق بشێوێت و نا ئارامی تێ بخات. بە تایبەت دەسەڵاتی ئێران بهێنێتە ناو گشت جمگەکانی حکومەتی هەرێمیشەوە. بەڵام کورد کە هەستی بەو مەترسییە کرد، خێرا پرۆسەی ڕێفراندۆمی ڕاگەیاند. لە پاش بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بە ٩٣%دەنگی بەڵێ بۆ دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان، ئیتر زەنگی مەترسی بۆ ئێراق و٣ وڵاتە داگیرکەرەکەی دیکە لێدرا. کەوتنە پەلاماردانی کوردستان بە شێوەی جوارجۆر، بە داخستنی فرۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر، بە مەبەستی گرتنی ڕێگەی دیپلوماسی کوردستان بە دونیای دەرەوە، هێرش هێنان بۆ کەرکوک، لە رێگەی نەخشکێشی قاسم سلێمانیەوە، کە بۆ خۆی سەرپەرەستی پرۆسەی پەلاماردانەکەی دەکرد، دەیانزانی بە شەری سەنگەر بە سەنگەر دەرەقەتی کورد نایەن، بە داخەوە وەک دووپاتبوونەویە مێژوو دیسانەوە بە فریودان و بەڵێنی ناڕاست ئەمجاریش خیانەتی ناوخۆیی لە کوردەوە سەریهەڵدا، و  لەو ڕێگەوە توانیان بێنە ناو کەرکوک، دیسانەوە بە دەیان ڕۆڵەی کورد شەهیدکران، بە سەدان و هەزاران بنەماڵەی کورد لە ناوچەکانی کەرکوک و دوزخورماتۆ و خانەقین و جەلەولا و هیدیکە ئاوارە بوونەوە، ماڵی سەدان تێکٶشەری کورد ئاگریان تێپەردراو تاڵانکران. بەڵام بە خۆشییەوەو بە هۆی بەرگری قارەمانانەی پێشمەرگەکانی کوردستان نەیانتوانی لە سنووری پردێ زیاتر پێشرەوی بکەن. ئاواتی داگیرکردنەوەی کوردستانیان بۆ نەهاتە دی. سەرەرای ئەو جارێکی دێکە مێژوویەکی پر لە خۆێناوی لە لایەن حکومەتی ئێراقەوە بەرامبەر بە گەلی کورد لە ١٦ی ئوکتۆبەر تۆمارکرا. بە قسەو قسەڵٶکی ناوخۆیی و میدیا عەرەبییەکانیش  وا باسدەکرا، کە ئیدی کورد بە چۆکدا دێت وناچار دەبێت ملکەچی هەموو بریارێکی ئێراقی دروستکراوی ئێران بێتەوە، بە پێچەوانەکەی  لە ماوەی ئەو یەکساڵەدا هیچ ملکەچییەک ڕووی نەداو کوردستان کەم کەم هاتەوە سەر تەیمی خۆی، و تەنیا کەرکوک و هیندیک ناوچە دەسەڵاتی کوردی لێدابراوە. ئەویش چاوەروان دەکرێت کە بەم نزیکانە بکەوێتەوە دەست ڕۆڵەکانی گەلەکەمان.  مێژوو ئەوەی بۆ کورد سەلماندووە، کە نەخۆش کەوتووە، بریندار بووە، دەربەدەرکراوە، بەڵام هەرگیز نەفەوتاوەو هەمێشەش قارەمانانە هەستاوەتەوە سەر پێ.


ڕێفراندۆم چۆن ناچەقەی شلەقان.
لە سەرو دەمی ڕێفراندۆمدا ناوچەکە شلەقاو، بە پەلە هەر سێ وڵاتی ئێران و ئێراق و تورکیا کەوتبوونەوە کۆبوونەوەی بەردەوامی سەربازی و موخابەراتی، ئەڵبەت ئێران نۆێنەرایەتی سوریاشی دەکرد. هەموو وڵاتان ود ەزگاگرنگەکانی جیهانی بە وردی چاودێری ئەو پرۆسەیان دەکرد. دەیان شاندی جۆراوجۆر سەردانی کوردستانیان دەکرد. هیندێک داوایان دەکرد دوابخرێت و هیندێک ڕەوای شەرعیان پێدەدا. دەیان نەتەوەی دیکەش ئاواتیان ئەوە بوو کە  ئەو پرۆسە بە سەرکەوتووی کۆتایی پێ بێت، و ڕۆژێک ئەوانیش وەک گەلی کورد ئەو  هەلەیان بۆ بێتە پێش. بە گشتی چەند مانگی پێش و تا رۆژی  جێبەجێ بوونی پرۆسەکە، باسەکە ببووە  وێردی سەرزمانی هەر مرۆڤێکی سیاسی و ئاکادیمی جیهانی. ئەمەش بۆ کورد دیپلوماسییەکی زۆر بە ‌هێزبوو.


بەڕێز مەسعود بارزانی و ڕێفراندۆم.
سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان، کە هەمێشە وەک پێشمەرگەیەکی بەرگری لە خاک و نیشتیمان لە سەنگەری پێشەوە بوو،  فەرمانی جووڵاندنی ئەو پرۆسە گرنگەی بە ئەستۆوە بوو،  بەرەو هەر شارو ناوچەیەکی کوردستانەوە دەرۆشت شەقام و پارکەکان پردەبوون لە پێشوازی گەرمی جەماوەری کوردستان، و کەرنەڤاڵی پشتیوانی بۆ ڕێکدەخرا. ئەو میتینگە گرنگە جەماوەرییانە زیاتر گەرمی بە پرۆسەکە دەدا، بۆ یەکەمینجار بوو لە مێژووی سەدەی نۆێ خەباتی  کوردستاندا، کە سەرکردەیەکی وەک بارزانی پێداگری لەسەر ئەو ویستەی گەلەکەی بکات، سەرەرای هەرەشەو گوڕەشە و چاوسوورکردنەوەی داگیرکەران و وڵاتانی زلهێزی جیهانی. ئەم جدیەتەی سەرۆک بارزانی زیاتر وڵاتانی داگیرکەر،  بە تایبەت ئێران بهێنێتەوە لەرزەوە. هەروەک چۆن جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێرانلە وڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکی ئێرانی تورکی ئازەری دژەکورد، زمانی کەوتە تەتەڵەوە و کەوتە بیانوو هێنانەوە، کە گوایا لە لایەن بارزانییەوە فێڵی لێکراوە.

دەنگدانەوەی ڕێفراندۆم  لە ئاست میدیاکانی جیهاندا.
ڕێفرندۆم ببوو بە مانشێتی بەشی هەرە زۆری ڕۆژنامە و سایت وتۆرەکۆمەڵایەتییە پرخۆێنەرو بە ناوبانگەکانی جیهانی، و ڕۆژ نەبوو بەچەندین لاپەرەی ئەو رۆژنامانە شیکردنەوە لە سەر ڕێفراندۆم نەبێت، بە سەدان ڕۆژنامەنووسی گرنگی جیهانی لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە لە نێۆ شەقامەکانی کوردستان بە خۆیان و کامیراکانیانەوە هەواڵ و ڕاپۆرتی ڕاستەوخۆیان بڵاودەکردەوە. بەگشتی پرۆسەی ڕێفراندۆم زۆر بە باشی و بە ئاسانی جارێکی دیکە گەلی و کورد و مافە ڕەواکەی بە جیهان ناساندەوە.

ڕێفراندۆم و ئاڵٶزی لە ناو کوردستان.
وێرای ئەوەی کە رێفراندۆم توانی هەرچوارپارچەی داگیرکراوی کوردستان، بە کوردستانی سووری دابەشکراو بە نێو وڵاتانی پێشووی یەکێتی سۆڤیەتیشەوە کۆکاتەوە،  کە لە پاش کۆماری کوردستان بۆ یەکەمجاربوو کە کوردستانیان بە گشتی یەکدەنگ ببنەوە.
کوردانی کوردستانی مەزن لە کرماشان و قامیشلۆ و دیاربەکر و هەولێرەوە بگرە، تا ملۆێنان کوردی تاراوگە ڕۆژانە لە جوڵەو کەرنەڤاڵ بوون، بۆ بە جیهانی کردنی پرۆسەکە، ئەم هێزە پۆڵاینەی گەل وەک شەپۆڵێکی بە هێزی دەریای مەزن بوو، لە دەرەقەتی هیچ وڵاتێکی داگیرکەر نەمابوو ئەو جەماوەرە ڕاوەستینێت، هەر بۆیە وەک هەمێشە بە داخەوە هەوڵیان دەدا لە ناو کوردستاندا کۆسپی بۆ دروستبکەن.
ناڕازییەکانی ڕێفراندۆم کە ژمارەیان زۆر زۆر کەمبوو، لە چەند بەش دەتوانی جیایان کەینەوە، هیندێک لەو کەسانە کە خۆیان بە ئوپوزوسیونی دەسەڵات باشور دەزانی، یا بە ڕوونییەکەی بلێین خۆیان بە دژی بارزانی و دەسەڵاتەکەی دەزانی، بە ئاشکرا دەیانوت هەر جۆرە دەوڵەوت و دەسکەوتێک بارزانی لە پشتیییەوە بێت ئێمە دژی ڕادەوەستین، بە ئاشکرا بانگەشەی بەغدایان دەکرد، کە بێت کوردستان بخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە، بەڵام زۆربەی سەرکردەکانی ئەو بەشەش لە ڕۆژی ڕێفراندۆم بە پێچەوانەی ڕۆژانی کەرنەڤاڵەکان، ڕایان گەیاند کە دەنگیان بە بەڵێ داوە. بەشی دیکەش کەمپینی نا بۆ ڕێفراندۆمیان ڕاگەیاند، سەیر لەوەدا بوو لەو کەمپینە یەک عەرەبی تێدا نەبوو، هەموو پێک‌ێنەرانی خۆشیان بە مرۆڤی نەتەوەیی دەزانی، بەڵام لە کرداردا دیاربوو کە کۆمەڵێک گەنجی کرچ وکاڵ لە سیاسەت و تازە پێگەیشتوو، یا ڕق و کینە لە دڵ لە بەرامبەر لایەنی دیکە، بە ملۆین دولارو دیناریان بۆ دژایەتی ئەو پرۆسە خەرج دەکرد بۆ ئەوەی دژی ویست و مافی شەرعی گەلەکەی خۆیان بووەستنەوە، بەردەوام هاتووچۆی بەغدایان دەکرد و خەتیان وەردەگرد. بە داخەوە بەردەوام لە مێزگردی ڕاگەیاندنە شۆفینیستە عەرەبییەکان دژی ئەو پرۆسە قسەیان دەکرد و دیانکرد،  هی وایان هەبوو دەیوت داوا لە ئێراق دەکەین، هاوکارمان بێت با سلێمانی وەک پارێگایەکی سەر بە بەغدا لە هەولێر جیاکرێتەوە. لە کاتێکدا بە هۆی شەری داسەپاوی داعش و برینی مووچەی کارمەندانی کورد لە لایەن بەغداوە، وای کردبوو کە بە سەدان بنەماڵەی کورد نانی ڕۆژیان نەبوو، لە باتی ئەو پارە بە سەر خەڵکی برسی وڵاتەکەیان خەرج بکەن، کەچی بە دژی مافی ڕەواوی گەلەکەیان خەرجیان دەکرد.

ئەوانێش چوون ژمارەیەکی بەرچاو نەبوون و قسەیان بری هیچ کۆی نەدەکرد، هەر زوو هەڵوەشانەوەو  کۆتاییان پێهات، بە تایبەت کەرنەڤاڵە مەزنەکەی سلێمانی  بە بەشداری بەڕێز بارزانی کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ـی٩ـی٢٠١٧ بە بەشداریی دەیانهەزار کەس لە جەماوەری شارەکە بەڕێوەچوو. تەواو پرۆسەکەی ئەوانی بە چۆکدا هێنا.


ئەمریکاو  زلهێزانی پێش ڕێفراندۆم و پاش ڕێفراندۆم.
ئەمریکا و هیندێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی، کە هەمیشە خۆیان بە دۆست و پشتیوانی گەلی کورد دەزانی، و بەردەوام لە هەولێر بوون و ئیستاش هەن، مخابن لەو کاتەدا کە دەبوو پشت و پشتیوانی گەلی کورد بن، بە بیانووی مەترسی تروریستی لە سەر ئێراق و نەگوونجانی کات بۆ ڕێفراندۆم پشتیان لە کورد کرد، و دەستیان بۆ ئێران شلکرد کە هاتە ناو کەرکوک و هیندێک لە ناوچەکانی دیکە. ئەو کردەوەی ئەوانیش وایکرد کە ئێران زیاتر خۆی بە هێز نیشان بدات.
بەڵام هەر چەندمانگ دوایی ڕووداوەکان ئەمریکا و زۆربەی وڵاتان گۆرانکاری لە بۆچوونەکانیان پێکهات و پێوەندییەکانیان لە گەڵ کوردستان گەرم و گورکردەوە، داوایان کرد دیالۆگی هەولێر و بەغدا دەستپێبکاتەوە. هەر لە پاش لە سەر کار لابرنی وەزیری ئەو کاتی دەرەوەی ئەمریکا و دانانی وەزیرێکی دیکە لە شۆێنەکەی، کە پێشتر سەرۆکی گەورەترین دەزگای موخابەراتی جیهانی بوو، هیندێک لە سیاسەتەکانی حکومەتەکەی ترامپی بەرامبەر بە گەلی کورد گۆری.
ئەمریکا لە سەر پرۆسەی گەورەترین قۆنسۆڵگەری خۆیان لە ئاست جیهان لە هەولێر بەردەوامە، و بوونی گەورەترین پێگەی ئەمریکا لە ژێر ناوی قۆنسولگەری لە هەولێر ماناو واتای زۆر هەڵدەگرێت، کە هەرگیز ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستهەڵگری هەولێر نابێت.
بە گشتی ئیستا وەزعی دیپلوماسی و ئابوری کوردستان وەک جاران بەرەو پەرەسەندن دەجێت، وەزعی ناوچەکانی کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی دیکەش وا دەبینرێت کە بە زووترین کات هێزەکانی پێشمەرگە بگەنەوە ناوچەکە.


دژایەتیکردنی ڕێفراندۆم چییەکان.
دەستەواژەی ڕێفراندۆمچییەکان بە داخەوە لە لایەن  ئوپوزوسیونی دەسەڵات لە باشوور بە کار هات، وەک ئەوەی ئەوەی ڕێفراندۆمچییەکان خیانەتێکیان بە گەلەکەیان کردبێت، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەوەی کە دژی ویستی گەلەکەی بوو ئەوانە لە مێژوودا وەک خیانەت دەنووسرێنەوە، ئەو وشە لە سەردەمی هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی ئەمساڵ زۆر بە کار دەهێنرا کەچی دیتمان  دوورکەوتنەی دەنگی شەقام لەگەڵیان و دابەزینی دەنگی دەنگدەرانیان باشترین وڵام بوو بۆیان. ڕێفراندۆمچییەکان مێژوویەکی پر لە سەروەیان بۆ خۆیان تۆمار کردوە. بەندەش کە لە شەش مانگی پێش پرۆسەکەو لە ١٠ رۆژی پاش پرۆسەکەش لە ناوگەرمەی خزمەت لەو بوارەدا بووم، شانازی بەوە دەکەم لە نێو بەرەی رێفراندۆمچییەکان بوو.

ڕێکه‌و 2018-09-24 16:58:48
به‌شی ( اخبار )