ڕۆژی نا بۆ لە سێدارەدان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. کۆمەڵانی خەڵ

 

ڕۆژی نا بۆ لە سێدارەدان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەری کوردستان

کوردستانیانی  سەربەخۆخواز.






ئەوڕۆ 10/10/2018 ڕۆژی جیهانی دژ بە ئێعدامە ، هەروەک ئاگادارن گەلی کوردستان لە پێناو گەییشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانی دەیان و سەدان ڕۆڵەی چاونەترسی خۆی پێشکێش بە کاروانی سوور خەڵاتی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان کردووە ...

هەر ئێستاش زیاتر لە سەدان تێکۆشەر و ڕۆلەی کوردستان لە بەندیخانەکانی ڕژیمی داگیرکەری کوردستان ، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپیەوە و چاوەروانی جێ بە جێ کردنی ئەو حوکمە دوشمناکارەن لە لایەن ڕژیمی داگیری کەری ئێڕانەوە ...

هیدایەتی عبداللە پور یەک لەو سەدان کەسەیە کە تەنیا بە تاوانی کورد بوون کەوتۆتە بەر غەزەب و ڕقی لە بن نەهاتووی کۆماری پەت سێدارە دژ بە خەڵکی کوردستان و هەموو ئازادیخوازانی نەتەوە داگیرکراوەکان لە ئێرانی جەعلی دا . هەر بۆیەش  پارتی سەربەستیی کوردستان وێڕای مەحکوم و رەد کردنەوەی ئەو حوکمە نادادپەروەرانە دژ بە هیدایەت و هەموو تێکۆشەرانی کوردستان ، داوادەکەین لە هەموو خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە گشتی و خەڵکی شآری شنۆی هەمیشە سەربەرز بە تایبەتی کە بە هەر شێوەیەک کە بۆیان دەلوێت لە ڕێگای شووڕا و مامۆستای ئایینی و کەسانی خۆش ناوی شارەکە و هاوکات لە هەموو کوردستان ، بە کۆکردنەوەی واژوو و دەستپێشخەری پێش لە حوکمی ئێعدامی ڕۆڵەکانمان بگرن ، هاوکات داوا لە هەموو هێز و لایەنەکان دەکەین یەکگرتوو و هاوئاهەنگ لە هەرێمی کوردستان لە پێش بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگی نارەزایەتی و بێزاری لەو هەموو تاوان و کارەساتەی بە سەر گەلەکەمان دادێت مانگرتنێکی هێمنانە بەڕێوە بچێت و هاوشێوەی ئەم مانگرتنەش لە ئوروپا بێتە ئاراوە و داواش لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، هەموو ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ  و یەکێتی ئوروپا بکەین بۆ ڕاگرتنی زنجیرە ئێعدامەکانی لاوان و تیکۆشەرانی گەلەکەمان .

مەرگ و نەمان بۆ داگیرکەرانی کوردستان

بژی کورد و کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

10/10/2018
ڕێکه‌و 2018-10-10 12:15:37
به‌شی ( اخبار )