وەفدێکی دەفتەری سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان (ڕۆژئاوا ) سەردانی سەرکردایەتی پارتی سەر

 

وەفدێکی دەفتەری سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان (ڕۆژئاوا ) سەردانی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد .




 

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 14/10/2018 وەفدێکی دەفتەری سیاسی پارتی ئازادیی کوردستان لە شاری هەولێر پێکهاتوو لە هەر یەک لە بەڕێزان دوکتور تارق خێرکی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە و حواس حجی  ئەحمەد ئەندامی دەفتەری سیاسی و فارس ئیسماعیل ئەندامی کۆمێتەی پەیوەندییە پاک لە لایەن بەرێزان سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان هاورێ عارف باوەجانی و هێما سۆفی بە گەرمی پێشوازیان لێکرا...

لە سەرەتای ئەو چاوپێکەوتنەدا وێرای بەخێراهاتن کردنی برایانی تێکۆشەری پارتی ئازادیی کوردستان ، لەلایەن هاوڕێ عارف باوەجانی سەرۆکی پارتیمان هەردوو لایەن خۆشحالێ خۆیان لەم چاوپێکەوتنەدا دەربڕێ و جەختیان لەسەر پەیوەندی چڕ و پڕتر لە سەربنەمای گوتار و هزری نەتەوەیی کردوە ، هەر لە درێژەی ئەو دیدارەدا دوکتور فاروق خێرکی بارودۆخی سیاسی ڕۆژئاوای کوردستان و کێشە و گرفتەکانی هێنایە بەر باس و لێکدانەوە.

پاشان لەلایەن هاوڕێ عارف باوەجانی تێشک خرایە چەند خاڵی گرینگ لە پێناو یەکریزی و یەکگوتاری سیاسی و نەتەوەیی گەلی لە هەموو پارچەکانی کوردستان بە گشتی ولە ڕۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی، و دواتر کورتە باسێک لە سەربارودوخی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و یەکریزی و  تەبایی هێزەسایسیە کانی لەلایەن هەریەکەلە هاورێان عارف باوەجانی و هیما سۆفی خرایە بەر باس و بە ئاماژە کردن بە کێشە و لەمپەرەکان سەبارەت بە هەر چەشنە هاوپەیمانی و ڕێککەوتنێک کە وڵام دەسری ئەو قۆناغە لە خەبات و تێکۆشان و ویست و خواستەکانی گەلی کوردستان بێت.

لە کۆتایی ئەو دیدارە دا هەر دوولایەن وێرای جەخت کردنەوە لە کار و بۆنە نەتەوەییەکانەوە ، پێداگرییان لەسەر بەردەوامی پەیوەندییەکان لە ئاستی کوردستان و ئوروپا کردەوە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

14/10/2018

 
ڕێکه‌و 2018-10-14 18:34:18
به‌شی ( اخبار )