بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان حەفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەز

 

بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان حەفتاوسێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کوردستان.

 

خەڵکی ستەم لێکراو  وڵاتداگیرکراوی کوردستان،
کۆ ر کۆمەڵان و چاودێرانی ڕامیاری کوردستانی و جیهانی.

٧٣ساڵ پێش، واتە  لە ٢ی رێبەندانی ٢٦٤٦ کوردی، بەرامبەر بە ٢٢ی یانواری ١٩٤٦ کە ژمارەی وڵاتانی جیهانی نەگەیشتبووە سەد  وڵاتی سەربەخۆ. لەو کاتەدا گەلی هۆشیارمان وەک گەلی کورد، لە هەلێکی لە بارو  پێشهاتوودا توانی سەربەخۆیی خۆی لە بەشێک لە ناچەکانیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگایرکراوماندا بە سەرۆکایەتی پێشەوای ڕەسەنی کورد و کوردستانی قازی موحەممەد ڕاگەیەنێت.
ئەمەش باشترین بەڵگەیە کە گەلی زیندوومان هەمیشە خوازیاری سەربەستیی و سەربەخۆیی یەکجارییە، نەک مانەوەو هاوبەشی لەگەڵ نەتەوەیی داگیرکەرو پر لە قین..
بەڵام مخابن لەو دەیانساڵەی پاش کۆماری جوانەمەرگەکەمان، هەل و مەرجەکان چ لە ئاست ناخۆییدا و چ لە ئاست نێونەتەوەییدا، ئاستەنگی زیاتری بۆ دروستکردنەوەی کۆمارێکی دیکەی کوردستان دروستکردبوو، بیرۆکەی دیکەی ئایدولۆژیایی سەردەمیانە  کاریگەری لە سەر پەرەپێدانی خەباتی نەتەوایەتی لە کوردستاندا دروستکردبوو.

لەم ئان و ساتەدا کە یادی٧٣ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان دەکەینەوە، لە جیهاندا باسێکی گەرم وگور هەیە لە سەر گۆرێنی ڕێژیمی ئیستای ئێران، کە لە ژێر ناوی کۆماری ئیسلامیدایە. جووڵەکان لە ئاست جیهاندا بە سەرپەرەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی پێکردوە، کۆسپەکانی ئابوری و دیپلوماتی بۆ سەر ئەم ڕێژیمە زیادی کردوە.

لە لایەکی دیکەشەوە  بیرۆکەی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە نێو تاک و کۆمەڵ، و ئەندام وبەدەنەی حیزب و ڕێکخراوەکانی دیکەی کوردستانی لەو پەری گەشە سەندندایە.
 پارتی سەربەستیی کوردستان کە ١٣ ساڵ پێش وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆخواز دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند،  و  بریاریداوە کە تاکە ستراتیژی سەرەکی خەباتمان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری نەتەوە بندەستەکەمان بێت.
هەر لەو پیوەندییەشدا:  پیرۆزبایی  گەرمی خۆمان ئەم رۆژە گرنگەدا ئاراستەی گشت گەلی کورد  دەکەین، و هەر لەم رۆژەشەدا  داوکارین کە با هەموومان دەست لە نێو دەست هەوڵبدەین کە کۆمارێکی دیکە بۆ کوردستانە داگیرکراوەکەمان بە دی بێنینەوە، پێشتر ئێمە لە ریزی وڵاتانی خوارەوەی ١٠٠ بووین بەڵام وا ئیستا بەرەو وڵاتانی ژمارە ٢٠٠ دەرۆین وهێشتا ئاوتە ڕاستییەکانی خۆمانمان وا دوا خستووە. هەمیشە بە پرۆژەی پێکەوە ژیان و دیمۆکراتیزەکردنی وڵاتانی داگیرکەرەوە خۆمان سەرقاڵ دەکەین، و پێمانوایە بە دیمۆکراتیزەبوونی ئەوان کێشە سەرەتاییەکانی گەلی کورد چارەسەر دەبن. بەڵام مێژوو سەلماندوویەتی کە داواکردنی مافی رەوای گەلی کورد لای هەر کام لە وڵاتانی داگیرکەری کوردستان، بە تایبەت ئێرانی شۆفینیستی هەمیشە بە تاوان بینراوەو  دەبینرێت.
تاکە چارەسەریش خەباتە لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان.

هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان
جارێکی دیکە پیرۆزبێت ٢ی ڕیبەندان، ساڵرۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، ڕێبەندانی ٢٧١٨ی کوردی
ڕێکه‌و 2019-01-21 08:28:31
به‌شی ( اخبار )