سیانزە ساڵ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبێت، بەیاننامەی پ س ک

 

سیانزە ساڵ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزبێت،  بەیاننامەی پارتی سەربەستیی کوردستان !

سەربەخۆخوازان، گشت تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی:
ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
 لاوانی ناسیونالیزمی کوردستان.
گشت کوردستانیانی نیشتیمانداگیرکراو لە ناوخۆی وڵات، هەروەها کوردستانیانی بە ناچار پەریوەی هەندەران.



 

 

سڵاوی بە تینی خۆشەویستی بۆ سەربەستیی و سەربەخۆیی و ڕزگاری کوردستانتان ئاراستە بێت.

 لە پاش تێکچوونی کۆمارە جوانەمەرگەکەی کوردستان، لە لایەن دەسەڵاتداران و داگیرکەران، زۆر هەوڵدراوە کە بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی لە نێو هزری تاک بە تاکی کوردان لە بەین ببرێت. لە پاش کۆتایی هاتن بە شەری دووەمی جیهانی و سەرهەڵدانی هیندێک چەمکی سیاسی فریودەرانەش، هەوڵدراوە لەو ڕێگەشەوە ڕەورەوەی خەباتی نەتەوەیی کوردستانی گرێبدرێت بە خەباتی ئایدولۆژیایی و دروشمی پێکەوە ژیانی نەتەوەکانی ناوچەکان، کە چی هەمیشە ئەو بە ناو سیاسی و خاوەن ئایدولۆژیایانە هاندەری سەرکی بوون بۆ قڕکردنی گەلی کورد لە گشت بوارەکاندا. بەڵام بەخۆشییەوە لە ڕێگەی تێکۆشەران و شەهیدانی پێشووتری سەنگەری کوردەواری خەباتی نەتەوایەتی، سەرەڕای بوونی دەیان کۆسپی تاقەت پروکێن  هەر درێژەی هەبوو.

١٣ ساڵ پێش لە خۆرهەڵاتی نیشتیمانمان کە سەدان ساڵە لە لایەن حاکمانی جۆراوجۆری فارسییەوە داگیرکراوە. جووڵانەوەیەکی نۆێتر و بە گر و تینێکی سەردەمیانەوە سەریهەڵدا. ١٣ساڵ پێش! لە رێکەوتی ٢٨ی ڕێبەندانی سالێ ٢٧٠٥ی کوردی، بەرانبەر بە١٧ی فێبرواری ٢٠٠٦ی زاینی، هزرێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی و لە نێو بەرگێکی نۆێدا، و لە ژێر ناوی^ پارتی سەربەستیی کوردستان^،  بە واتای خەبات لە پێناو سەربەستی تەواودا، و پەرەپێدان بە بیری خەبات لە پێناو ڕزگاری یەکجاری لە ژێر چنگی داگیرکەران ڕاگەیاندرا.

لەم بۆنە پیرۆزەدا وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتیمان! پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی گشت سەربەخۆخوازانی کوردستان لە سەرگۆی جیهان دەکەین، هەروەها پیرۆزبایی لە خۆمان و گشت ئەندامان و هاوبیرانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان دەکەین. دەستخۆشی و ئاراستەی جوامیرانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و ڕێکخستن و کۆمیتەکانی  دەرەوەی کوردستان دەکەین، کە شێلگیرانەو بە بێ گۆیدان بە نەبوونی ئیمکاناتی دارایی،  بە هەستکردن بە پیرۆزی ڕێبازی پارتەکەیان و خزمەتکردن بە بیرۆکەی نەتەوەیی، بەردەوام لە خەبات و تێکۆشانیان بوون.
لە ماوەی ئەم سیانزەساڵەدا پارتیمان گەلێک دەسکەوتی نەتەوەیی و ناوخۆیی و هەروەها ماندوبوونێکی زۆری تێپەراندووە، کە بە کورتی لە کۆی ئەم ١٣خاڵەی خوارەوە دەیخەینە بەردەستتان. 

 ١-  لە کاتێکدا بیرۆکەی ئەم پارتە سەیهەڵدا، گۆرانکارییەکان لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەپۆلی دەدا، هیندێک لە ڕێژیمە دیکتاتۆر و دوواکەوتووەکانی وەک ئێراق و ئەفغانستان ڕووخابوون و ئامادەکاری بۆ ڕووخانی ڕێژیمی دیکە دەکرا. هەر بۆیە لەگەڵ دامەزراندنی پارتیمان، سەرەڕای نەبوونی ئامادەیی تەواو بەڵام بە خۆشییەوە  پێشوازییەکی یەکجار گەرم و گوری لە لایەن لاوانی ناشیونالیستی، گشت شارو ناوچەو گووندەکانی کرماشانی پایتەخت. سنەی قارەمان و خۆێناوی. ئورمێی هەمێشە سەربەرزی کوردستانی. ئیلامی بوکی زاگرۆس، موکریانی زادەی کۆماری کوردستان، و لوڕستانی بەغیرەت و هەورامانی بووکی کوردستانەوە لێکرا.  دەکرێ بڵێین بە داخەوە لەو سەردەمەدا وێرای پروپاگەندەیەکی زۆری چاوەڕوانکراوی دەزگای سیخوری و داپڵۆسینەری ئێرانی، هاوکات کەوتینە بەر هێرشێکی زۆر پرووپاگەندەی بێبەزەییانەی هیندێک حیزب ولایەنی کوردستانیش. بەڵام نەتوانراوە بە چۆکماندا بێنن و لەو ڕێبازە بکشێینەوە، و بگرە لە جاران گەرم و گور و بە تینتر بووین و بەردەوامیش دەبین. هەر بۆیەش وەک پارتی سەربەستیی کوردستان،  توانیمان زۆر زوو وەک هێڵێکی نەتەوەیی خۆمان بگەیەنیتە ناو ڕاگەیاندن و کۆمەڵانی ڕووناکبیری کوردستانی بە تایبەت لە خۆرهەڵاتی وڵاتەکەمان. بەردەوامیش پشتیوانی و ڕێنوێنیمان لە ناوخۆی وڵات بۆ هاتووەو بۆ دێت، ڕۆژانە ئەندام و هاوبیرمان بۆ زیاد دەکرێت.

٢ - ئەوەی کە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوای ١٣ساڵ بەردەوام وێرای هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێگامان، کە لە سەرەوەی هەمووی کۆسپی دارایی و ئابوری،  ڕاستگۆیانە لە سەر ئەو ڕێچکە نەتەوەییە بەدەوامین و زۆر بە زانستییانەش  ئیشی لە سەردەکەین. بگرە لە ڕێگەی پەیام و نووسین و دیدارو کۆرو کۆنفرانسەکانمانەوە هاندەری سەرەکیشین بۆ گشت حیزب وجووڵانەوەکانی دیکەی کوردستانی بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، کە ڕەوڕەوەی خەباتیان بگۆرن بە خەباتی سەربەخۆیی کوردستان. ئەگەر بە زیادەرەوی لێمان وەرنەگیرێت لەو بوارەشەوە سەرکەوتنی باشمان بە دەستهێناوە. ئەو ئەدەبیات ووشە کوردییانەی کە ئێمە لە قەوارەو دیواری پارتەکەمان بە کارمان هێناوە، لایەنەکانی دیکەش کەڵکیان لێوەرگرت. مانەوەمان وەک کۆڵەکەیەکی نەتەوەیی بێ کۆسپ نەبووە، بگرە زۆرجار پێشنیاری زۆرمان  لە لایەنی ئیرانی و بێانی بۆ هاتووە کە لە ئەگەر دەستهەڵگرن لەو درووشمە وەک سەربەستی و سەربەخۆیی بۆ دروشمانیتری وەک دیمۆکراسی بۆ ئێران و پکەوە ژیان و هیدیکە، بەڵێنیمان پێدراوە کە هاوکاری باشی ئابوری بکرێین و لە زۆربەی کۆر و کۆبوونەوە جیهانییەکانی پێوەندیدار بە دژایەتی کردنی ڕێژیمی ئێران بەشداری بکرێین. یا بەلای دیکەشدا لە زۆر کۆبوونەوە و پێکەوەکارکردنی حیزب ولایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تاوانی ئەوەی کە سەربەخۆییخوازین بێبەشکراوین و بە ئەندام  لە ڕێکخراوەکانیان وەرنەگیراوین. بەڵام سەرکردایەتی و هاوبیرانی * پ س ک * هەموو ئەو ئیمتیازانەیان ڕەدکردوەتەوە، بەڵێنیانداوە کە وێرای هەموو کێشەیەکی دارایی،  لە ژیانی رۆژانەی خۆیان و بنەماڵەیان بگرنەوە، بۆ ڕاپەراندنی کاری رۆژانەی پارتەکەیان و بەردەوام بن لە خەبات لە پێناوی پەرەسەندنی بیرۆکەی سەربەخۆییدا، بۆ ئەویە لە مێژووی خەباتی  نەتەوەیی گەلەکەماندا سەربەرزانە بمێنینەوە.

٣ - لە ماوەی ئەم ١٣ساڵەدا وێرای دەیان کۆسپی سیاسی و ئاسایشی، توانیوێتی چەندین ڕێکخستنی نهێنی لە ناوخۆی وڵات و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزرێنێت، وەک کادیری دوارۆژ لە ناوخۆی وڵات ئامادەکراون، بە تایبەت لە ڕاپەڕینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش ڕۆڵی سەرەکیان بە نهێنی هەبووە و هەیە. ڕێکخستنەکانی پارتەکەمان لە زۆربەی هەرە زۆری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئامادەیی تەواویان  بۆ هەر ئەگەر و گۆرانکارییەکدا هەیە. هەروەها ڕۆڵی سەرەکیان هەبووەو هەیە بۆ گەیاندنی هەواڵی بیسراو بینراو بۆ ڕاگەیاندنە گرنگەکانی جیهانی. کە لە داهاتوودا مێژوو زۆر لەو ڕاستییانە ئاشکرا دەکات.
پارتیمان بێجگە لە ناوخۆی وڵات، هەروەها چەندین کۆمیتەو ڕێکخستنی لە نێۆ کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی نیشتەجێ لە شار و ناوچەکانی باشوری کوردستان. وڵاتانی ئوروپایی، ئەمریکای و هیدیکە دامەزراندوە، گەلێک لاوی نەتەوەیی بە ڕێبازی سەربەخۆخوازییەوە گرێداوە،  وێرای هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێگای بەڵام بەردەوامە لە زیادبوونی هاوبیری نۆی.

٤-  لە ماوەی دروستبوونیەوە تا یادی ١٣ساڵەی دامەزراندنی ٢ کۆنگرە و ٤ کۆنفرانس و چەندین پلۆنۆمی گرێداوە. کە بە سەدان ڕێکخراوی کوردستانی و جیهانی لە کۆنگرەکانی پ س ک بە پەیام و بروسکە، یا بە حزوری تێیدا بەشداربوون. هەروەها پارتیمان لە چەندین مانگی دیکە خۆی ئامادەدەکات بۆ گرێدانی کۆنگرەی سێیەمی. کە یەکێک دەبێت لە کۆنگرە گرنگەکان لە مێژووی گەلی کورددا لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا.

٥ - چەندین پێوەندی دیپلوماتی و سیاسی لە ئاست وڵاتانی زلهێز، ڕێکخراوە سیاسی و گرنگەکانی جیهانی دروستکردوە. هەربۆیەش پارتیمان لە چەندین کۆنگرەی گرنگی جیهانی بەشداری پێکراوە، بێجگە لەوەش کە بەردەوام دیدارو چاوپێکەوتنی دیپلوماتی ئاشکراو داخراوی ئەنجامداوە، بەردەوامیشە لەو چالاکیانە. بە تایبەت پێوەندی باشی لەگەڵ نەتەوە بندەستەکانی ژێر دەسەڵاتی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی، وەک گەلی بەلوچ،  گەلی عەرەبی ئەحواز ، گەلانی تورکمەنسەحرایی و ئازەری و دیکە دروستکردوە. چەندین کۆنگرەی نێونەتەوەیی و دیداری سیاسی شانبەشانی ئەو نەتەوانە ئەنجامداوە. بەهۆی بەرچاوی و چالاکی پارتیمان تێیدا سەرۆکی پ س ک بۆ ٤ساڵ وەک وتەبێژی گشتی نەتەوە بندەستەکانی ئیران دیاریکراوە.

٦ – لە مێژووی جووڵانەوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، کە هەمیشە جووڵانەوەو خەباتەکان گرێدراوی بیرۆکەی سوسیالیستی وکۆمۆنیستی بوون، بەڵام پارتی سەربەستیی کوردستان وەک نۆێترین پارتی لیبراڵدیمۆکرات لە ٢٠٠٦ لە مێژووی خۆرهەڵاتی کوردستان دامەزراو، پێوەندی سیاسی و دیپلوماتی لەگەڵ ڕێکخراو دەزگا گرنگەکانی لیبرالیزم لە جیهاندا دروستکردوە.  هەروەک  لە بەرنامەو پرۆگرامی کاری دوارۆژی پ س ک بۆ خۆرهەڵاتی وڵاتەکەمان ئاماژەی  پێکردوە کە: هەوڵدەدا بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ لە بوارەکانی سیاسی و ئابوریدا، بۆ بە دەستهێنانی مافی تاک و کۆمەڵ لە نێۆ چین و تۆیژە جیاوازەکانی گەلەکەمان، وە بووژانەوەی ئابوری لە ڕێگەی کۆمپانیا وسەرمایەدارانی ناوخۆیی و جیهانیدا.
لە ئاکامی پێوەندییەکی بە هێزی ڕێکخراوی لێبراڵی نێونەتەوەیی و هەروەها پارتی ئاڵیانسی لیبرالی ئوروپا کە سەدان پارتی گرنگ و خاوەن دەسەڵاتی جیهانی لەو دوو ڕێکخراوەدا ئەندامن. وا خەریکە پارتیمان، بە هۆی دروستکردنی باوەری بە هێز و ڕاستگۆیانە لەگەڵ ئەو لایەنە گرنگانەی جیهان، وەک ئەندامی چاودێر یا دایم وەخت وەرگیرێت. شایانی ئاماژە پێکردنە کە پارتی سەربەستیی کوردستان یەکەم پارتی خۆرهەڵاتی کوردستانە کە دەنگی زوڵملێکراو نەبیسراوی ئەو بەشەی کوردستان بەو ٢ ڕێکخراوە گرنگە نێونەتەوەیی بناسێنت.

٧ -  دروستکردنی پێوەندی بە هێز لە گەڵ زۆربەی لایەنە کوردستانیەکان،  وێرای ئەوەی کە بەهۆی هەڵگری دروشمی نەتەوەی وسەربەخۆییخوازی زۆرجار هەوڵدراوە کە پشت گۆی بخرێت، بەڵام کۆڵنەدەرانە و دیپلوماتیانە باڵانسی پێوەندییەکانی پاراستووە.  ڕێزمان لە خەبات و تێکٶشانی دەیانساڵەی ئەو لایەنانە گرتووەو بەردەوامیش دەبین لە سیاسەتی ئاشتی وئارامی، و تەبایی و یەکریزی ماڵی کورد: هەر بۆیەش لە چەندین کۆرو کۆبوونەوەی گرنگی کوردستانی ڕۆڵی بەرچاومان هەبووە. هەمیشەش لەو باوەردابووین کە بە پێکەوە کاردکردنی سیاسی و دیپلوماسی گشت لایەنە سیاسییەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی کوردستان، ڕێگاکە ئاسنتر دەبێت لە پێناو وەدەرنانی هێزی داگیرکەری تاران لە وڵاتەکەمان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان.

٨- لە ئاست ڕاگەیاندن و پێوەندی سیاسی و ڕێکخراوەییشدا لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی جیهانی و بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی، وەک پارتێکی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە، هەر بەوهۆیەوە وەک حیزبێکی سیاسی بەرچاو لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان وناوچەکە  هەڵسوکەوتی لەگەڵدا کراوەو دەکرێت . هەر بەو بۆنەشەوە ئەو شێوازی  تێڕوانینە بووەتە  هۆکارێک بۆ ئەوەی کە زۆربەی کاناڵ و ڕۆژنامە گرنگەکانی جیهانی وعەرەبی ڕێپۆرتاژ و هەواڵیان لە سەر  پارتی سەربەستی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەبێت کە سەدانجار دیمانەی سەرۆک و سەرۆکایەتی پ س ک و بەشداری لە رێپۆرتاژی هەواڵی میدیاکانی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە ئەو ڕاستی بەڕوونی دەردەخات، هەروەها لە لایەن سەرۆکی پ س ک بە نووسینی بابەتی سیاسی و مرۆڤایەتی لە گرنگترین ماڵپەرو رۆژنامە پرخۆێنەرەکانی جیهاندا بڵاوکراوەتە، کە تایبەت بووە بە گەلی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. ئەو چالاکیە جوراوجۆرانە  بووەتە هۆکاری بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی دەنگداخراوی ڕۆژهەڵات لەوڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژئاواییدا، بەردەوام دەبێت وەک دەنگێکی مەزن لەئاستی جیهاندا.

٩ -  لە ڕێکەوتی ٣ / ١ / ٢٠١٨ لە لایەن بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بانگەوازێکی گرنگی بڵاوکردەوە لە ژێر ناوی دروستکردنی حکومەتێکی کاتی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان لە تاراوگە پێویستییەکی هەنووکەییە!. ئەوەش لە سەر ئاکامی بیرکردنەو هۆشیارانەی پارتەکەمانە لە ئاست ئەگەر هەر پێشهاتێک لە ناوچەکەدا، بۆ ئەوەی کوردستان بە بێ یاسا تووشی چەندین کارەساتی چاوەڕوانکراو نەبێت.  ئەو بانگەوازە لە ئاست میدیا کوردی و عەرەبی و بیانییەکاندا گرنگی زۆری پێدرا. وەک پ س ک بەردەوامین لە سەر ئەو بیرۆکەیەو کاری بەردەوامیشی لە سەر دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لایەنەکانی دیکە بۆ ئەو بیرۆکەیە ئامادە بکەین. ئەو بیرکردنەوە بۆ دوا رۆژی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە لایەن چاودێرانی سیاسی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەست، بە پرۆژەیەکی گرنگ و دروست هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.

١٠ –  پ س ک وەک بە فەرمی و پەسەندی کۆنگرەکانی ئاماژەی پێکردوە کە "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به‌ هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه‌ به‌ یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به‌ یه‌ک نه‌ته‌وه‌ ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که‌ خراونه‌ته‌ نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به‌ ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه‌، به‌ ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به‌ ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ‌ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری (سیاسی) وستراتیژیکی ڕۆژ له‌ ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته‌ کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران..

سەبارەت بە بەشەکانی دیکەی داگیرکراوی کوردستان، پارتیمان هەمیشە هەڵویستی هەبووە، لە هەر پێشهاتێکدا هەڵویستی نەتەوەیی خۆی ڕاگەیاندووە و خۆێندنەوەی دروستی لە سەر کردوە. نزیکترین نموونەش مەسەلەی پێشهاتی ڕاپرسی لە باشوری کوردستان کە لە ٢٥ / ٩ / ٢٠١٧ بەڕێوە چوو، پارتیمان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی لە بوارەدا پشتیوانی خۆی نیشانداو کاری زۆریش بۆ کرد، هەرچەند  بە داخەوە بە هۆی هیندیك گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و خیانەتی ناوخۆیی، ئەو پرۆسە بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگیراوە. یا مەسەلەی کارەساتی پەلاماری هێزەکانی تورکیا بۆ سەر خەڵکی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە تایبەت شاری عەفرین، پارتیمان لە هەموو بوارەکانی دیپلوماتی، ڕاگەیاندن، بەشداری لە خۆپێشاندانەکان پشتیوانی پێشانداوە، سەرۆکی پ س ک تەنیا سەرکردەیەکی کورد بوو، کە توانی لە کۆنگرەیەکی  ناتۆ لە ٥ / ١ / ٢٠١٨ دەنگی خەڵکی عەفرین بگەیەنێتە سەرۆکی ناتۆ، کە سەدان کەسایەتی دیپلوماتی و سیاسی لەو کۆبوونەوەدا بەشداریان هەبووە.

١١ -  پارتی سەربەستیی کوردستان لە هەر جۆرە پێشێلکاری و پیلانگێرییەکی کۆماری داگیرکەری ئێرانی هەڵویستی سیاسی ئاراستەی کۆرو کۆمەڵانی کوردستان و جیهان کردوە. لە ڕێگەی تۆرە جیاوازییەکانی دیپلوماتیەوە وڵاتان و رێکخراوەکانی زلهێزی جیهانی لێئاگادارکردوەتەوە، و لەو کارەشی بەردەوام دەبێت. هەروەها لە سینارێۆکانی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی لە ژێر ناوی هەڵبژاردن، یا ساڵیادە تایبەتەکانی خۆیان، بەردەوام لە ڕێگەی بەیاننامەوە ڕاستییەکانی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و نەتەوەکانی بندەست لە ئێران و هەروەها وڵاتانی دونیا کردوە. تازەترین نموونەش  لە ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی بندەست و شارەکانی ئێرانیش، پارتیمان یەکێک لەو پارتە بەرچاوانە بووە کە لە ئاست جیهاندا چ بە شێوەی داخراو  دیپلوماتیەت و چ لە ڕاگەیاندن بە سەرکراوەتەوە و بۆچوونی وەرگیراوە.

١٢ – بەادخەوە تا ئیستاش لە هیندیک سەرکردەو بەرپرسانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبیسین و دەبینین، کە بەردەوام دەستەواژۆی کوردستانی ئێران بە کاردێنن. لە ژێر ناو بیانووی گوایە تاکتیکی سیاسیە. بۆیە پارتی سەربەستیی کوردستان هەمیشە ئەو جۆرە دارشتنانەی ڕەخنەکردوە. پێمانوابووە کە ئەگەر سیاسەت دەکرێت پێویست ناکات خەڵک و شەقام و نەوەی داهاتوو بەوە فێربکەین، کە ئەو کوردستانە هی ئێرانە. لە سەر ئەو سیاسەتەش بەردەوام دەبین. لەم ڕاگەیاندراوەشدا داوا لە گشت لایەنە بەڕێزەکانی کوردستان دەکەین، کە مادام ئێوە لە بەرنامەو پرۆگرامتاندا ئاماژە بەوە دەکەن کە خاکی کوردستان داگیرکراوە، ئیدی مانای نییە کوردستان بە ئێرانەوە ناوببەن، بەردەوام داواکاربووین و دەبین کە لەو دەستەواژە زیانبەخشە خۆ بپارێزن، دەتوانن بۆ ئەوەی لایەنی بەرامبەر لێتان تێبگات، وشەی کوردستانی بندەستی ئێران بە کار بێنن. لە دروستبوونی هەر رێکخراو وناوەندێک بۆ پێکەوە کارکردنی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر هەر بیانوویەکی تەکتیکی بێت: ناسناوی ئێرانی پێوە بێت! بە هەڵەیەکی مەترسیداری دەزانن بۆ سەر ڕێبازی نەتەوەیی. هەر بۆیەش داوا لە گشت لایەنە بەڕێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کودستان دەکەین، هەوڵبدەن ناسناوی ئێرانی بوون لە پاش ناوی حیزبەکانیان پاککەنەوە.

١٣ -  پارتی سەربەستیی کوردستان لە بواری جۆغرافیای ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە سیاسەتێکی دروستی هەبووە. یەکەم لایەنیش بووە لە مێژوودا بە هیندێک تێبینی و مەبەستی پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی  دژە کورد ئاماژەی بەوە کردوەو کە لە دوا رۆژدا کرماشان وەک پایتەخت بناسرێت، وبە خۆشییەوە ئیستا ئەو سیاسەتەی پارتی سەربەستیی کوردستان بووەتە   وێردی سەر زاری زۆربەی سیاسیەکان ولاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کە لە ناو بەرنامەو پرۆگرامی  پ س ک بە شێوەی خوارەوە هاتووە : پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
تا ئەم سەردەمەی که جووڵانەوەی  سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان له دەرەوەی وڵاته، بەشێکی کەم له خاک و ناوچەکان بەڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوه، بەرنامه و پرۆژەی داهاتووی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ناساندن و گەرانەوەی ناوچەکانی کوردستان، بە ٧ پارێزگا بە شێوەی خوارەوەیە.
١ـ پارێزگای کرماشان پایەتخت.  ٢ ـ پارێزگای ئیلام.  ٣- پارێزگای لوڕستان. ٤ـ پارێزگای ورمێ .            ٥ .پارێزگای سنه. ( ێه رده ڵان ) - ٦ پارێزگای هەورامان. ٧ - پارێزگای مووكریان.

جارێکی دیکە پیرۆزبایی سیانزەیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتەکەمان ئاراستەی سەرجەم سەربەخۆخوازانی کوردستان و ئەندامان و هاوبیران و دڵسۆزانی دەکەین .‌
بۆ پێشەوە بۆ پێکەوە کارکردن لە چوارچێوەی بەرە یا کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوور لە ناسناوی ئێرانی.  لە پێناو وەدەرنانی داگیرکەرانی ئێرانی لە سەر خاک و سامانی وڵاتەکەمان.  
هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆخوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەستدا. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان .
٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ی کوردی. ١٧ فێبرواری ٢٠١٨ ی زاینی
ڕێکه‌و 2019-02-16 10:38:17
به‌شی ( اخبار )