ئایا دروستکردنی ئەو هەموو ڕێکخراوە بۆ ئێران لە لایەن کوردەکانەوە هیچ خێرێکی بۆ دوا ر

 


ئایا دروستکردنی ئەو هەموو ڕێکخراوە بۆ ئێران لە لایەن کوردەکانەوە هیچ خێرێکی بۆ دوا رۆژ دەبێت؟








بێجگە لەوەی کە لە ماوەی ٤٠ ساڵدا نزیکایەتی لەگەڵ ئوپوزوسیونی بە ناو ئێرانی، باجێکی زۆری گیانی و  نەتەوەیی، لە ماوەی ئەم ٢ ساڵەی کۆتاییشەوە کە ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە شەپۆل دەدەن، وا دەبینین و دەبیسین کە پەیتا پەیتا هەواڵ بڵاو دەبێتەوە، کە فڵان ڕێکخراو بۆ دوا رۆژی ئێران لە لایەن چەند حیزبی بە ناو ئوپوزوسیونی ئێرانی دروستکراون، لەوانەش ئەگەر نیوەی کورد نەبێت ئەوا لانیکەمی ٣٠% دامەزرینەرانی کوردن. بە تایبەت تازەترین ڕێکخراو کە ٤٠ کاتژمێر پێش لە دایکبووە، ئەویش ( هاوپێوه‌ندی بۆ ئازادی و یه‌كسانی له ئێران)ە، خوا پەنامان بدات، گوایە لە ئه‌نجامی لێکگه‌یشتن و هاوکاریی ده‌ رێکخراوی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی کورد و ئێرانی پێک هاتووه.line-height:115%;font-family:"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">
تەواوی ئەو ڕێکخراوانەی کە لە سەدەی ٢١ دروست دەبن و بە پێچەوانەی چاوەروانی خەڵک و خەباتگێڕانی کوردن، ناو و ناوەرۆکەکانیان زۆر  پێچەوانەی رەنجی چەند ساڵەی خەباتەکانمانە، هەموو ناوەکانیان بە جوانی پێناسە لە پاراستنی یەکێتی خاکی ئێران دەکات.
هیچ کام لەو ڕێکخراوانە ناوی نەتەوەکانی بندەست، یا نەتەوەکانی نیشتیمانداگیرکراوی پێوە نییە.
من و هەزاران خۆێنەری دیکە لەم جۆرە دامەزراندن و دروستکردنی ڕێکخراوە بە پەلانە تێناگەین؟.
 لە حاڵێکدا کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران پێشتر دامەزرابوو، گوایا لەو کۆنگرە باس لە فیدراڵیەتی داهاتووی ئێران دەکرا. ئیستا بە دامەزراندنی ئەم ڕێکخراوە سەیر و سەمەرانە، وا پێشاندەدرێت، کە ئەو فیدراڵیە خەیاڵیەش باسیان دەکرد، خەریکە لە بەین دەبرێ و کۆتایی بە تەمەنی ئەو ڕێکخراوەش دێنن، چونکە تەواوی ئوپوزوسیونی بە ناو ئێرانی دژی بیرۆکەی داهاتووی ئێرانی فیدراڵن.
ئەوە لە کاتێکدایە شەقامی کوردی لە ڕۆژهەڵات خۆیان بۆ سەربەخۆیی یەکجاری تەداروک دەکەن، کە چی لایەنە کوردییەکان وا خەریکن فیدراڵیە هەرگیز بە جێ نەهاتووەکەش لە بیر دەبەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دروستبوونی  هەر کام لەو ڕێکخراوانە! کە لایەنە کوردیەکان هاندەری دامەزراندنن، یا لایەنە کوردییەکان لایەنی بە توانا ترن لەوانەی دیکە کە تێیدا ئەندامن. بۆ نموونە، ئەو ڕێکخراوەی کە لە رۆژانی ٢٣ و ٢٤ ی ئەم مانگە پێکهاتووە، لە کۆی زیاد لە ١٠ لایەنی سیاسی بەرچاوی  ئەحوازی تەنیا یەک لایەنی زۆر بچووکی ئەحوازی تێدا ئەندامە، یا چەندین لایەنی بە توانای بەلوچی تێدا نییە.
بە داخەوە ئەو ٤ لایەنە کوردیە تا ئیستاشی لەگەڵ بێت هەرگیز هەوڵی دامەزراندنی لایەنێکی ئەوتۆیان نەداوە کە لانیکەم باس لە چارەی خۆنووسی نەتەوەکانی بندەستی تێدابێت. یا بە داخەوە هەر ئەو ٤ لایەنە کوردییە تا ئیستا هیندە خەمخۆری دامەزراندنی رێکخراوی ئێرانین هیندە خەمخۆری دامەزراندنی  بەرەیەکی کوردستانی نەبوون، ناوەندێکیان دروستکرد، کە هەر ئەو ٤ی تێدایە، پاش ناوی ناوەندەکەش هەر ئێرانەو، ئەوەی باوەری بە مانەوەش لە گەڵ ئێراندا نەبێت ناهێڵن تێیدا ئەندام بێت.
گەلٶ: کێشەی ئێمە وەک نەتەوەی کورد، کێشەی دیمۆکراسی یا گرانی و هەرزانی لە وڵاتێكی داگیرکەری وەک ئێران نەبووە و نییە، ئێمە کێشەیەکی نەتەوەییمان هەیە، واتە ئێمە نەتەوەیەکی تەواو جیاوازین و ژمارەمان لە سەرەوەی ١٢ میلیۆنە، لەو جۆگرافیا پشیلەڕەنگەی کە بە درۆ و تەلەكەوە بە ناو ئێران دروستکراوە.
دروستر ئەوەیە کە لایەنە کوردییەکان بە بیرکردنەوەیەکی زۆر قووڵەوە هێندێک هەنگاو بنێن، نەک هەر لە بەر ئەوەی ناویان لە نێو ناواندا بێت. ئایا پێتان وانیە کە نەوەی دهاتوو چەندە بێزار دەبێت لەو جۆرە مێژووە کە بۆیان بە جێدێڵن.



"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">لە کۆتاییدا ئەو وشەیە کە پێویستە دەیان و هەزارجار دووپات کرێتەوە ئەوەیە: تاکە ڕێگەی ڕزگاری سەربەخۆیی یەکجاری.


"Unikurd Web","sans-serif";mso-bidi-language:AR-IQ">عارف باوەجانی /  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢٦ / ٢/ ٢٠١٩

ڕێکه‌و 2019-02-26 08:32:37
به‌شی ( اخبار )