تکایە فریای خوشک و برایانی لوڕستانتان بکەون، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی  

تکایە فریای خوشک و برایانی لوڕستانتان بکەون، ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.






هاوڵاتیانی نیشتیمان داگیرکراو !
هەروەک ئاگاداران لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە، لافاو بارانبارینێکی زۆر،  زۆربەی هەرە زۆری ناوچەکانی کوردستانیشی گرتووەتەوە، کە تێیدا لوڕستان پر زەرەرمەندترین ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە، مخابن زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی و سروشتی بەرکەوتووە.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک پێشەی هەمیشەیی هەرگیز وەک پێویست بە دەم لێقەومانی نەتەوەکانی دیکەی غەیرە فارسەوەو نەچووە، و بە مەبەستی تایبەتیشەوە هاوکاری پێویست بەو خەڵکە ناگەیەنن.
هەروەها ئەو ڕێژیمە  زۆر لای مەبەستە کە نائارامی و کارەسات لە سەر خاکی کوردستان و نەتەوەکانی دیکە  ڕوو بدات، بۆ ئەوەی وا نیشیان بدەن، کە وڵاتەکەی لە کارەساتەو پێویستی بە هاوکاری مرۆیی نێونەتەوەیییە، تا ئەو گەمارۆ و هەرەشانەی بەمەبەستی نەهێشتن لە سەریانە،  بکەونە بەر بەزەیی ئەم جۆرە کارەساتانە و سووک بکرێن.


وەک ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، داوا لە ئێوە خەڵکی لێقەوماوی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکەین، بە پێێ توانایی خۆتان لە بوارەکانی پێداویستی ژیانی رۆژانەوە، هاوکاری خۆتان بگەیەنە خوشک و برایانتان لە لوڕستانی هەمیشە بە مێژوو کوردستان.
ئێمە باش دەزانین  کە کەم ناوچەیەک هەیە لە کارەساتەکانی ساڵانی پێشووی زەویلەرزینە گووماناوییەکەو، هەم لەم کارەساتە نۆێیەدا! زیانی پێنەبەخشرابێت، و لە بێ ئیمکاناتیدا نەبێت.
بەڵام  ئەی گەلی:  هەمیشە خۆراگر،  بەو هاوکارییەتان وەک هەمیشە، ئەرکی مرۆیی خۆتان بە جێگەیاندووە، و هاوکات پەیامی یەکگرتوویی نەتەوە قارەمانەکەتان بەگۆی، داگیرکەری ئێرانی بۆ جاری دیکە بسەلمێننەوە.


سڵاو لە خۆراگری هەمیشەیتان بەرامبەر بە هەر جۆرە کارساتێکی سروشتی ومەبەستداری ڕێژیمی داگیرکەر  و دوژمنی گەلی کورد، بۆ پێشە خەبات لە پێناو ڕزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

١٤ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٣ / ٤ / ٢٠١٩ی زاینی.
ڕێکه‌و 2019-04-03 08:34:18
به‌شی ( اخبار )