چین و ئەمریکا کێشەی سیاسی و ئابوری .

چین و ئەمریکا کێشەی سیاسی و ئابوری .



 



چین بە دزی موڵکە فکریەکان ناسراوە، واتە هەر شتێک لە هەرکوێی دونیا کەشف دەبێت ، چین مێشکەکە دەدزێت و جەعلەکەی دەخاتە بازار ، بە تایبەت ئەمە لە بوارەکانی تەکنولۆژیا وەک موبایل و کۆمپیوتەر و ... ئەوانەدا زۆر بەرچاوە. ئەمریکا دەیان جار لە سەر ئەم مەوزوعە کێشەی بوە لە گەڵ چین. ئیستا کە ئەمریکا دەستی کردوە بە گەمارۆی ئێران ، هاوکات کێشەی چین و ئەمریکا بە هۆی ئەم مەوزوعەوە زیاد بوە، ئەمریکا بۆ وڵام دانەوەی ئەم دزییە چین ، تەعرەفەی کاڵای هاوردەی چینی بۆ ئەمریکا لە دە لەسەدەوە ، بەرز کردوەتەوە بۆ بیست و پێنج لە سەد کە ئەمە چینی ناچار کردوە کە بۆ چارە سەری کێشەکە ڕوی کردوەتە ئەمریکا . ئەم دو وڵاتە دو جۆر ئابوری جیاواز بەڕێوە دەبەن ، ئەمریکا ئابوری ئازاد و چینیش بەرامبەرەکەی واتە کومونیستی و ئیشتراکی ، بەڵام لەمەشدا چین دزییەکی ئاشکرا دەکات ، ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی بەرهەمە تەزویرەکانی لە سەر بنەمای ئابوری ئازاد بە وڵاتانی تر دەفرۆشێت بەڵام دەهۆڵی ئابوری ئیشتراکی لێ دەدات . لە ڕوی سیاسیشەوە ئەم دوانە دوجەمسەری دژن ، لە سەر کێشەی ژاپۆن ساڵەهایە لە نێوان ئەمریکاو چین مقۆ مقۆیە . لە سەرگەمارۆکانی ئێران، چین بە هاندانی ڕوسیە بڕێک بەربەرەکانێی لە گەڵ ئەمریکا کرد بەڵام ، زانی ئەمریکا سورە لە سەر لاواز کردنی ئێران بای داوەو لە یازدەی مانگەوە گەورەترین بانکی چین پێوەندی خۆی لە گەڵ ئێران بڕی . چونکە دەیزانی شەڕی دو زلهێزی ئەمریکاو چین شتێکی کارەساتبارەو ئێران هێندە گرنگ نیە کە سیاسەتی خۆی لە گەڵ ئەمریکا توشی گرفت بکات. ئەمریکاش ئەزانێت لەکوێ چی دەکات ، بە بردنە سەرەوەی تەعرەفە وای لە چین کردوە کە نەکەوێتە مەوزەعی نەفت کرین لە ئێران . ئەم یاریە دۆڕانی سیاسەتیئابوری ئیشتراکی بە ئابوری ئازاد و چەپ بە سەرمایەدار بە ئاشکرا نیشان دەدات.

.

ئەسعەد ئەحمەدی
ڕێکه‌و 2019-05-10 15:58:51
به‌شی ( اخبار )