روونکردنەوە لەسەر بە هاوبیر بوونم لە پارتی سەربەستیی کوردستان.

روونکردنەوە لەسەر بە هاوبیر بوونم لە پارتی سەربەستیی کوردستان

 



بە هەموو هاوڕێ و هاوبیرانم ڕادەگەیەنم، کە من وەک ئەفشار ئەحمەدی، خەڵکی ناوچەکەی سمکۆ سمایل ئاغای داگیرکەربەزێن، وەک کەسێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، پاش چاودێرییەکی ورد لەسەر هەڵبژاردنی پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان، بیروبۆچوونی ئایدیای خۆم لە پارتی سەربەستیی کوردستان دیتەوە.
ئەم پارتە 13 ساڵ پێش دامەزراوەو بە کردەوەو مێژووەکەی بە بێوچان و هیچ بیانوویەکی فریودەرانە لەسەر ئەو ڕێبازە رۆیشتووە.
هەر لەم ڕوونکردنەوەدا داوا لە گشت هاوبیرانی نەتەوەیم دەکەم، کە ئەوانیش بە مەبەستی پێکەوە کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان بێنە ریزەکانی ئەم پارتەوە.
بۆ پێشەوە لە سەنگەری نەتەوەیی لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان



بەڕێزەوە
ئەفشار ئەحمەدی. 18ی بانەمەڕی 2719ی کوردی بەرامبەر بە 8.5.2019 زاینی.

ڕێکه‌و 2019-05-10 16:03:49
به‌شی ( اخبار )