بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی شەشەمی پارتی سەربەستیی کوردستان. و هەڵسەنگاندنێک بۆ بارد

بەیاننامەی کۆتایی کۆنفرانسی شەشەمی پارتی سەربەستیی کوردستان. و هەڵسەنگاندنێک بۆ  باردۆخی ئەمرۆیی کوردستان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، لە نێوان ئەمریکا  و ئێران.



ڕۆژانی ١٥ و ١٦ ی مانگی مەی ٢٠١٩  کۆنفرانسی ڕاوێژکردن لەگەڵ گشت ئەندامانی سەرکردایەتی و کادیر و بەرپرسانی پارتی سەربەستیی کوردستان،  لە دەرەو ەو ناوخۆی کوردستان، لە ژیر ناوی کۆنفرانسی ژمارە ٦ی، پ س ک. هەڵسەنگاندنێکی گشتی لە سەر ڕووداوە چاوەروانکراوەکانی نێوان ئەمریکاو و ئێران، و هەڵسەنگاندنی دۆزی ئەمرۆی ماڵی کورد لەم خاڵانەی خوارەوە بەرێوەچوو.

خاڵێ یەکەم -  ئایا  سیاسەتی پ س ک،  لەم کاتەدا چۆن بێت، لە بەرەی ئەمریکادا بێت، یا لە سەر ئەم ئاڵۆزییانە بێلایەن بێت، و چاوەرێی ئاکامەکانی بکات.
لە پاش شرۆڤەکردنێکی زۆر و گۆرینەوەی بیروبۆچوونەکان، هەڵسەنگاندنێکی زانستییانەی مێژووی هاتنی ئەمریکا بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ولە بەرچاوکگرتنی بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکان و لە شەرەکان. بە دەنگی زۆرینە لە سەر ئەو بروایەبوون، کە پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک دەنگی سەربەخۆییخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بەشداری هەبێت. بۆ ئەوەی تەنیا بۆچوونی حیزبەکانی فیدراڵیخواز بە نۆێنەرایەتی گشت ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەرنەگیرێت، بۆ چوون و ئایدیای لایەنەکانی دیکەی کوردستانی!  بە تایبەت سەربەخۆییخوازان دیار بێت.

خاڵی دووەم:  هەڵسەنگاندێک لە سەر هەڵومەرجی لاوازی یەکریزی ماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
لەو خاڵەدا کە زۆرترین شرۆڤەی لە سەرکرا، هەڵسەنگاندنێکی سەردەمیانەی بۆکرا.
باس لە سەر ئەوە کرا، کە ئەوەی ئیستا لە ئارادایە بە ناوی ناوەندی هاوکاریی. ئەو ناوەندە تەنیا لە٤ حیزبدا دروستبووە، کە ئەو چوارە  زادە ( لە دایکبووی ) ٢حیزبی دیمۆکرات و کۆمەڵەن.  کۆنفرانس لەو باوەردا بوو کە پێویستە بە دیالۆگ و دیدار کاری زیاتر بکرێت بۆ ئەوەی دەرگای ئەو ناوەندە وەک بەرەیەکی سەرتاسەری بە رووی هەموو لایەنە سیاسی و شۆرشگێرەکاندا بکرێتەوە.
بۆچوونی پەسەندکراوی  کۆنفرانس بە دەنگی زۆرینە ئەوە بوو: کە پارتی سەربەستیی کوردستان، دوور لە ئایدیای جیاوازی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانی، بناغەی دۆستایەتی لە جاران بە هێزتر بکات. و دیالۆگ و دیداری لەگەڵ لایەنەکان دەست پێبکاتەوە، و هەوڵبدات کە بەرەیەکی بە هێزی گشتی بۆ پارت و لایەنەکان دروست ببێت. کە هیچ ئایدولۆژیاییەکی یەک لایەن و ٢ لایەنەی تێدا زال نەبێت، نموونەش وەک بەرەی کوردستانی لایەنەکانی باشور بێت، کەچەند مانگ پێش ڕاپەرینەکانی  باشوری کوردستان، نۆێکرایەوە.

خاڵی سێیەم:  لە سەر خۆ ئامادەکردنی زیاتری پ س ک بۆ ئەگەرەکان.
ئەندامانی کۆنفرانس بە ورردی باسیان لە سەر ئەگەری ڕوودانی شەر و گرژی لە نێوان ئەمریکا و ئیران کرد، و لەوێدا چۆنییەتی ئامادەیی پارتەکەمان بۆ  ئەو کاتانە و بە هێزکردنی ڕێکخستنەکان، باس لە سەر  گرێدانی کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان کرا، کە ئایا لە کاتی زەروردا کۆنگرەی ئاوارتا ( کۆنگرەی نا ئاسایی) بگیرێت.  یا هەر بریار لە سەر بەستنی کۆنگرەی  فەرمی لە نێوان پاییز  و زستانی ئەمساڵدا بدرێت. پاش لێکدانەوە و تاوتۆێیەکی زۆر لەو بوارەدا: بەشدارانی کۆنفرانس، ئەنجوومەنی سەرکردایەتیان ڕاسپارد،  کە ئەوان بە هەڵسەنگاندنی هەلومەرجەکە لە بواری سیاسی و گرژییەکانی ناوچەو، و ئامادەکاری تەداروک بۆ کۆنگرە، تا پلۆنۆمی داهاتوو لە کۆبوونەوەی خوایاندا، بریاری کۆتایی لە سەر بدەن.

خاڵی چوارەم: باسێکی گشتی لە سەر پێوەندییە گشتییەکانی پ س ک لە ئاست جیهان و کوردستان.
لەو بوارەدا عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، ئاماژەی بە هیندێک پێوەندی ڕابوردوو ئیستای  کرد، و باس لە سەر نٶێکردنەوەی هیندێک لە پێوەندییە گرنگەکان کرایەوە. کە سەرۆکایەتی پ س ک لە گەشتێکی ٢ مانگیدا سەردانی زۆربەی ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهانی بکات.
هەروەها کۆنفرانس دووبارە پێداگری لە سەر ئەوە کرد و بریاری ئەوەیدا کە پارتیمان وەک پرینسیپی هەمیشەیی خۆی، دەبێت پێوەندییەکانی لەگەڵ لایەنەکانی کوردستانی بە گشتی، و رۆژهەلاتی کوردستان بە تایبەت و وڵاتانی خاوەن بریاری جیهانی بە هێزتر بکاتەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

٢٧ی بانەمەر ( گوولان) ی ٢٧١٩ی کوردی. بەرامبەر بە ١٧ /٥/٢٠١٩ی زاینی.
ڕێکه‌و 2019-05-17 14:31:17
به‌شی ( اخبار )