کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وڵامی پیرۆزبایی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی

 





 








کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان وڵامی پیرۆزبایی کاک عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان دەداتەوە.

 



لە کاتی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەریمی کوردستان و هەڵبژاردنی بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەریمی کوردستان، لە لایەن بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی کوردستان، پیرۆزبایی بە سەرۆک هەڵبژاردن ئاراستەی بەرێز کاک نێچیرڤان بارزانی کرا. بەرێزیان وڵامی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانیان دایەوە.

دەقی نامەکە بەشێوەی خوارەوە.


بەرێز عارف باوەجانی،
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

سڵاو و ڕێز ..
بە خۆشحاڵییەوە پەیامی پیرۆزبایتان بۆ هەڵبژاردنم بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێگەیشت.
زۆر سوپاستان دەکەم، هیوادارم هەموو لایەک بتوانین بۆ سەقامگیری و قووڵکردنەوەی لێکگەیشتن، ئاشتی، تەبای، پێکەوە ژیان و لێبوردەیی، لە پێناو داهاتوویەکی باشتردا کار بکەین.
هیوای تەندروستی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

نێچیرڤان بارزانی

دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆکی پ س ک.
زۆر بەرێز جەنابی کاک نێچیروان بارزانی.
خۆشحاڵێن بە بۆنەی هەڵبژاردنی بەرێزتان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان!
بە ناوی خۆم و گشت ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەین.
ئەزموونەکانی چەند ساڵی پێشووترتان وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، هەموو لایەک لەوە دڵنیا دەکاتەوە، کە بەرێزتان سەرۆکێکی سەرکەوتوو شارەزای کاروباری دیپلوماتی و ئاوەدانی و ئاشتی و ئارامین.
بەو هیوایە کە باشوری وڵاتمان لەم کابینە نۆێیەدا، و لەم دەورە نۆیەی سەرۆکایەتی بەرێزتان: ئارامی و ئاوەدانی زیاتر بە خۆیەوە ببینێت.
بەرێزەوە
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٨ /٥ / ٢٠١٩

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
٨ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی بەرامبەر بە ٣٠ /٧ / ٢٠١٩




ڕێکه‌و 2019-12-06 21:58:39
به‌شی ( فعالیتها )