دەنگ مەدەن بە سینارێوی ڕێژیمیک، کە خاک وسەروەت وسەروەری لێداگیرکردوون. ڕاگەیاندراوی پ

 

دەنگ مەدەن بە سینارێوی ڕێژیمیک، کە خاک وسەروەت وسەروەری لێداگیرکردوون. ڕاگەیاندراوی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 

 

 

 




خەڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەی ئەو مرۆڤانەی کەوا زیاد لە٤٠ساڵە، گیرخواردووی قەیرانی نەتەوەیی و  دارایی ومرۆیی و ئازادین، لە لایەن ڕێژیمی داگیرکەرو دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

کاربەدەستان و هاوپیشەو هاوبەشان لە ئیدارەکردنی ئەو ڕێژیمە دیکتاتۆرەی ئێران، ڕایانگەیاندووە کە لە ٢١ی فەربرواری ٢٠٢٠ دیسانەوە سینارێوی بە ناو هەڵبژاردنی دەورەیی یانزەیەمین خۆیان لە ژێرناوی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەڕێوە دەبەنەوە.

پارتی سەربەستیی کوردستان: وەک هەمیشە و لە یەکەم ساتی دامەزراندنیەوە! سیاسەتی بەرامبەر بە گشت سینارێو و جینایەتەکانی ئەم ڕێژیمیە داگیرکەرە نەگۆڕ بووە، و هەرگیزیش باوەڕ بە تۆسقاڵێک گۆڕانکاری لە سیاسەتی شۆفێنیستیان، بەرامبەر بە مافەکانی گەلی کورد و گەلانی دیکە لێناکەین. لەو بوارەداو بە هەڵسەنگاندێکی سیاسی و دروست لە پێوەندی بەم سیناریۆی ژمارە یانزەیان لە ماوەی زیاد لە ٤٠ ساڵ تەمەنیان، بە شێوەی خوارەوە و لە کۆی ئەم ٥ خاڵەدا بۆچوونی خۆی ئاراستەی گەلی کورد و گشت دانیشتووانی ژێر دەسەلاتی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.

یەکەم : داوا لە تەواوی کوردستانیانی خۆشەویست لە خۆرهەڵاتی کوردستان، و لە هەر شوێنێکی دیکەی بندەسەڵاتی ئەم ڕێژیمە داگیرکەرە دەژین، بە هیچ شێوەیەک لەو سینارێویەیان بەشداری نەکەن و نەچنە سەر سندووقی دەنگدان.
 ڕاستیەکانی مێژووی ئەم ڕێژیمە سەلماندوویەتی، کە هەموو جۆرە نمایشکردنێکی پێش کامیرەی ئەم ڕێژیمە دوورە لە کردارو ڕاستی، و بگرە تەنیا فرت و فێڵە بۆ پینەکردنی دەسەڵاتە پڕ لە قەیرانەکەی دوا ساتی تەمەنیان. چوون ئەم ڕێژیمە تەواوی پێگە دیپڵوماسییەکانی خۆی لە ئاست زۆربەی وڵاتانی دیاری جیهان لە دەستداوە. هەروەها بە هۆی ناڕاستی زیاد لە ٤٠ ساڵ تەمەنی ناڕاستیان لەگەڵ خەڵکدا، وایکردوە کە بێجگکە لەوەی باوەڕیان لە  کوردستان و نەتەوەکانی دیکەی غەیرە فارس لە دەستداوە، هەروەها خۆپێشاندانەکانی چەند بارەی ٢ساڵ پێش: سەلماندوویەتی کە لە شارە فارس نشینەکانیش، واتە ئەو شاروناوچانەی کە زێد و لانکەی دەسەڵاتدارانی سەرەکی ڕێژیمین، لەوێش باوەڕی خەڵکی لە دەستداوە، و  دەسەڵاتەکەی وەک لانکەیەکی شەق و شڕ لێهاتووە، و کە لە هەر چرکەیەکدا ئەگەری تەپینی هەیە.

دووەم : ئەم ڕێژیمە دۆڕاوە لە ئاست جیهان و ناوخۆدا، وەک پێشەی هەمێشەییان هەر جارە و هەوڵدەدەن بە بیانوویەکەوە هیندێک خەڵک بە ناچاری ڕاپێچی سەر سندووقی دەنگدان بکەن، تەنیا بە مەبەستی پێشاندانیان لە پێش کامیرە.
هەر بەو مەبەستەش ئەم جارە لە جاران زیاتر و جیوازتر کاندیدی ڕکابەری موڵەت پێداوە، کە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ڕێگەی ڕاکێشانی هەستی خزمایەتی وناچەگەرایی خەڵک بهێنێتە سندووقەوە.


سێیەم : ڕێژیمێک کە سێیەمین وڵاتی جیهاندبێت بۆ دەرهێنانی نەوت، کە گەورەترین سەرمایەی بژێوی هەر وڵات و نەتەوەیەکە، بەڵام بە پێچەوانەوە کە ئەم ڕێژیمە بە هۆی کردەوەکانیەوە لە ئاست خراپترین ڕێژیمەکانی جیهاندایە لە بوارەکانی ئابوری و گەندەڵی و دیکتاتۆریدا.
لە ئاست پۆرسەی جیهانیدا نرخی تمەنی ئێرانی بەرامبەر ١٠٠ دولاری ئەمریکی، لە نێوان ١ملۆین ونیو بۆ ٢ ملۆین بازبازێن دەکات، ئەم ئاستە نزمەی دابەزینی پارە لە بەرامبەر بە دولار لە هەژارتین وڵاتانێک، کە خاوەنی هیچ سامانێکی ژێر زەمینی وەک نەوتیش نین، هەرگیز ڕووی نەداوە. ئەوەش بەڵگەیەکی دیکەی بە هەڵە ئیدارەکردنی سەروەرانی ئەم ریژیمەن.
لە کاتێکدا لە ناو شار و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی زیاد لە دەیان هەزار کەس و لە نێۆ کارتۆندا لە شەقامەکان دەخەون، کە چی دەسەڵاتدارانی ئەم رێژیمە بە هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون لە وڵاتانی وەک سوریا و لۆبنان و یەمەن  و ئێراق، بۆ هاومەرامەکانی خۆیان دروست دەکەن.



چوارەم، لە پاش ٤٠ ساڵ لە کوشتن و بەندی و هەژارکردنی خەڵک خەڵک هیچ کە ئاڵۆگۆڕی لە خۆیدا پێک نەهێنا، هەر لە دوا خۆپێشاندانەکانی مانگی نۆڤەمبەر دیتمان کە چی گۆمێکی خۆێنی لە کوردستان وئەحواز و زۆربەی شارو ناوچەکانی دیکە دروستکرد.
یا لە حەوتووی پێشوودا ڕەقبوونەوەی٢ برای کۆڵبەری کوردی خەڵکی گوندی نێی قڵای خۆڕاگری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێو سەرماوسەهۆڵدا، کە بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکەیان گیانیان بەخشی، کارەساتی ئەو ٢ برا ١٧ و ١٤ ساڵانەیە، نموونەی ئێش و ئازاری ملۆێنان لاو مێرمنداڵی وڵاتە داگیرکراوەکەمانە.  ئەو هەموو کارەساتە یەک لە دوای یەکانەی کە بەردەوام ڕووبەڕووی دەبینەوە، ئەوەمان زیاتر بۆ ڕوون دەکاتەوە، کە هەتا ئێمە لە بندەستی دەسەڵاتداران بمێنینەوە، هەرگیز لە ژیاندا پشوو نادەین. بە تایبەتیش  ئەم ڕێژیمە تا تەمەنی درێژەی هەبێت، و جینایەتەکانی زیاتر و تووندتر دەبن.


پێنجەم: وەک پارتی سەربەستیی کوردستان وێرای ئەوەی کە داوا لە گشت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی بندەست لە ئێران دەکەین، کە لەو بەناو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن. هاوکات بانگهێشتی گشت حیزب و لایەنە سیاسیی و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستانی دکەەین، بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی بە پەلە و بەرپرس لە ئاست خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،  هەنگاوی بە پەلە بنێن. بۆ ئەوەی پێکەوە بە پەیامی یەکێتی و یەکدەنگی لایەنەکان و شەقامی کوردستان یەکخەین. ڕێگە نەدەین ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی، ڕۆژانە زیان بە نەتەوەکەمان بگەیەنێت.


ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
١ی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی، ٢٢/١٢/ ٢٠١٩ی زاینی.
ڕێکه‌و 2019-12-22 07:26:01
به‌شی ( اخبار )