بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کور

 



بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کوردستان.




بەشداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کوردستان.

http://www.psk2006.org/kurdish/item_detail.php?id=2796#.XjrAGk8zbIU
ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠٢٠ی زاینی، بە بانگهێشتنی فەرمی کە لە لایەن پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە و چەند لایەنی دیکەی باکوری کوردستان، بۆ نیوەرۆخوانێک و کۆبووەوەیەکی ڕاوێژی لایەنەکانی باکور، لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی کوردستانی ڕێکخرا، و سەرۆکی پ س ک و چەند کادیرێکی پارتیمان  لەو کۆبوونەوە بەشداریان هەبوو.
دەستپێکی بەرنامەکە لە لایەن بەڕێز موزەیەن نۆێنەری هەدەپە لە باشوری کوردستان کرایەوە، و پاشان نۆێنەرانی ئەم لایەنانەی باکوری کوردستان لەو کۆبوونەوەدا خۆیان بە بەشداران ناساند، و هەر یەکەو بابەتێکی چەند خولەکیان پێشکەشکرد و مزگینی دروسبوونی یەکێتیەکی نەتەوەییان لە باکوری کوردستان بە بەشداران گەیاند.

١ -  موحەممەد ئەمین قارداش / سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی تورکیا. ٢-  موحەممەد قەرەممەچ / سەرۆکی پارتی ماف و ئازادی ٣-  بەردان ئۆزیک  هاوسەرۆکی گشتی کۆنگرەی جڤاکا دیمۆکراتیک. ٤- ئایشە ناجەر باش شاران / پەرلەمانتاری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا.          ٥ - جەمال ساتە / ئەندامی سەرکردایەتی پارتی پارتی ماف و ئازادی.

شایەنی ئاماژە پێکردنە کە نۆێنەرایەتی زۆربەی لایەنە سیاسییەکانی بەشەکانی دیکەی  کوردستان، و چەندین کەسایەتی دیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیر و ئەندام پەرلەمانی کوردستانی لەو کۆبوونەوە بەشداریان هەبوو.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نۆرەی ئاخاوتنی خۆیدا، وێرای بەخێرهاتنی کوردانی باکور، و هەروەها ئاراستەکردنی سوپاس و پێزانین بۆ هەدەپەو لایەنەکان، وەک پێکهێنەرانی نیوەرۆخوانەکە. بەڕێز باوەجانی باسی گرنگی یەکێتی نەتەوەیی کوردی کرد، و ئاماژەی بەوەکرد کە گەل و شەقامی کوردی هەموو ئامادەی ئەو ئەرکە هەن و پێشوازی لێدەکەن، بەڵام لایەنەکانی سیاسی لە کاتی دانیشتنەکانیاندا بە بیانووی جیاوازەوە  ڕێناکەون. وەک نموونەیەک ئاماژەی بە یەک نەبوونی ماڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کرد، کە چۆن ئاستەنگی لە پێکەوە کارکردن و لێکنزیکبوونەوە دروست دەکەن.
سەرۆکی پارتیمان لە کۆتایی بەشی قسەکانیدا هیوای خواست کە ئەو یەکێتیە نەتەوەییەی باکور بتوانرێت درێژەی هەبێت، و ببێتە ئەزموونێک بۆ هەموو بەشەکانی دیکەی کوردستان.

لە پەراوێزی ئەو نیوەرۆخوانەدا کە زیاد لە ١٥٠ کەس لە زۆربەی لایەنەکانی تێدا بەشداربوو، سەرۆکی پ س ک چاوی کەوت بە نۆێنەری زۆربەیان و لە نزیکەوە بیروڕایان ئاڵۆگۆڕکرد، و باسیان لە دیدار و پێوەندی بەردەوامی ئەو لایەنانەو پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.

 

بۆ بینینی قسەکانی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لەکۆبوونەوەیەکی بەرینی چەند لایەنی باکوری کوردستان. ڕێکەوتی ١٦ی ڕێبەندانی٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠٢٠ی زاینی.
کرتەی ئەم ڤیدۆی خوارەوە بکە

قسەکانی عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.

 

١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ی کوردی، بەرامبەر بە ٥ / ٢ / ٢٠٢٠ی زاینی.




 
ڕێکه‌و 2020-02-05 14:15:58
به‌شی ( اخبار )