سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی یند پیرۆز دەکات

 



  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی یند پیرۆز دەکات 





 آذار/مارس 24, 2020












 












 


سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان یۆبیلی زیوینی دامه‌زراندنی YNDK پیرۆز ده‌كات
 








میدیا- هه‌ولێر :
  بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان؛ به‌بۆنه‌ی یۆبیلی زیوین (25)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان YNDK په‌یامێك ئاراسته‌ی غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری گشتیی YNDK ده‌كات، تیایدا وێڕاى پیرۆزبایی له‌ سكرتێرى گشتیى YNDK ، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، ئەمەش ده‌قی په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یە:

  بەڕێز کاک غەفوور مەخمووری سکرتێرى گشتیى یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
 بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان
 سڵاوو رێز ...
 بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵانم لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، پیرۆزبایی یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییە خۆشەویست و نەتەوەییەکەتان دەکەین.
 هەروەها پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردەواریتان ئاراستە دەکەین.
 هیواخوازین کە یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان، لە هەنگاوە گرنگە نەتەوەییەکانی بەردەوام بێت، وەک هەمیشە ڕۆڵ و پێگەی بەهێزبێت لە کۆکردنەوەو  یەکدەنگکردنی ماڵی کورد.
بەرز و شکۆکداربێت یادی ٢٥ ساڵەی یەکێتی نەتەوەیی دیمۆکراتی کوردستان.

  عارف باوەجانی
 سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
 نەورۆزی ٢٧٢٠ی کوردی، ٢٠٢٠ی زاینی






 



ڕێکه‌و 2020-04-02 16:36:58
به‌شی ( اخبار )