پیرۆزبێت حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان.پیرۆزبێت حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان. به‌ خۆشحاڵی یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ 17 ی بانه‌مه‌ڕی 2706 ی کوردی به‌رامبه‌ر به‌ 7 مای 2006 میلادی ،حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زراندنی خۆیی ڕاگه‌یاند،وه‌زیره‌ کانی کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی یه‌کگرتووی هه‌رێمی کوردستان له‌ به‌ر ده‌م په‌رله‌مانی کوردستان سوێندی یاسایان خوارد، به‌ ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه‌، وێرای خۆشحاڵی زۆرمان! پیرۆزبایی له گه‌لی کوردمان له‌ باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها له‌ سه‌رۆکی وه‌زیری حکومه‌تی یه‌کگرتووی کوردستان به‌ڕێز کاک نیچیروان بارزانی و جێگری سه‌رۆک وه‌زیر کاک عومه‌ر فه‌تاح و ته‌واوی وه‌زیره‌کانی ئه‌م حکومه‌ته‌ نۆێ ده‌که‌ین، هیوادارین که‌ کاروباری ئه‌م حکومه‌ته‌ دڵخۆشکه‌ره‌ هه‌وێنه‌که‌ی ببێته‌ حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان . ڕێکه‌و 2006-07-19 15:57:11
به‌شی ( به‌یاننامه‌ )