واشنتۆن.. سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ دیک چینی و کوندۆلیزا رایس کوبۆوه
kurdistantv.net
له میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌مه‌ریکاØ› له واشنتۆن دیک چینى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و کۆندا لیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به جیا پێشوازییان له به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندى یاوه‌رى کرد.
واشنتۆن.. سه‌رۆکی کوردستان له‌گه‌ڵ دیک چینی و کوندۆلیزا رایس کوبۆوه kurdistantvKTV... له میانه‌ى سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئه‌مه‌ریکاØ› له واشنتۆن دیک چینى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌مه‌ریکا و کۆندا لیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به جیا پێشوازییان له به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و شاندى یاوه‌رى کرد. له هه‌ردوو دیداره‌که‌دا تیشک خرایه سه‌ر ره‌وش و ئاینده‌ى عێراق و رێککه‌وتننامه‌ى ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌رێمى کوردستان له گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى دراوسێ. سیاسیه‌تى ئه‌مه‌ریکاش به‌رامبه‌ر حکوومه‌ت و خه‌ڵکى کوردستانیش ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى دیداره‌کانى سه‌رۆک بارزانى بوو له ئه‌مه‌ریکا.دواتر له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى وه‌زاره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریکا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان تیشکى خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه و دیداره‌کانى له‌گه‌ڵ رایس و چینى و رایگه‌یاند که له دیداره‌کاندا په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م دواییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکیا به هه‌نگاوێکى ئیجابی هه‌ڵه‌سه‌نگێنراوه.
2010-06-01 18:04:40
13 سال و 9 ماه و 6 دقیقه ، پیش از انجام