واشنتۆن.. سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ دیك چینی و كوندۆلیزا رایس كوبۆوه واشنتۆن.. سه‌رۆكی كوردستان له‌گه‌ڵ دیك چینی و كوندۆلیزا رایس كوبۆوه
kurdistantv

KTV... له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا؛ له واشنتۆن دیك چینى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و كۆندا لیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به جیا پێشوازییان له به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى كرد.
له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر ره‌وش و ئاینده‌ى عێراق و رێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتۆن و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌رێمى كوردستان له گه‌ڵ عێراق و وڵاتانى دراوسێ. سیاسیه‌تى ئه‌مه‌ریكاش به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت و خه‌ڵكى كوردستانیش ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى دیداره‌كانى سه‌رۆك بارزانى بوو له ئه‌مه‌ریكا.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له باره‌گاى وه‌زاره‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌رێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان تیشكى خسته سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ رایس و چینى و رایگه‌یاند كه له دیداره‌كاندا په‌ره‌سه‌ندنى ئه‌م دواییه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و توركیا به هه‌نگاوێكى ئیجابی هه‌ڵه‌سه‌نگێنراوه.
ڕێکهو 2010-06-01 18:04:40
به‌شی ( ده‌نگوباسه‌کان )