كۆتایی لیبرالیزم و سه‌رچڵی دیكه له فه‌نتازیای سیاسهتیكاری داراییدا كۆتایی لیبرالیزم و سه‌رچڵی دیكه له فه‌نتازیای سیاسهتیكاری داراییدا
نووسه‌ر جێفری ئه‌ی میرۆن
جه‌یكۆب وه‌یزبێرگ له نوسینێكدا كه له‌م دواییانه‌دا له گۆڤاری نیوزویك و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی سله‌یت كه خۆی سه‌رنوسه‌ریه‌تی بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا "كۆتایی لیبرالیزم" راده‌گه‌یه‌نیت.
له وه‌ڵامی ئه‌و سهرنجنوسانهی پێیانوایه كه سیاسهتیكاره بێسهرهوبهرهكانی حكومه‌ت بوونه‌ته هۆی ئه‌م پشێوییه داراییه‌ی ئێستا هه‌یه، یاخود به‌شدارییان تێداكردووه، وه‌یزبێرگ ده‌ڵێت كه تاوانباری راسته‌قینه سیاسهتیكاری دارایی لیبرالیانه‌یه (كه هه‌موو "زهودكردنیكی مافی كڕین‌و فرۆشتن"ی یاساغ كردووه) كه گوایه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌مه‌ریكا پێڕه‌ویی كردوون. وه‌یزبێرگ ده‌نوسێت ئێمه له‌گه‌رمه‌ی "داڕمانێكی ئابوری جیهانیداین كه به‌هۆی ئایدیا لیبرالیهكانهوه هاتۆته‌بوون،" ئه‌وه‌شی بۆ زیادده‌كات كه "ئه‌و لیبرالانهی له‌رووی ئه‌قڵییه‌وه وشكوبرینگن ناتوانن "ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن كه ده‌شێت بازاڕ نائه‌قڵانی بێت و له سه‌ركه‌شی تێنه‌گات و سه‌رچاوه‌كان به خراپ به‌كاربهێنێت، یاخود سیسته‌مه داراییه‌كان به‌بێ بوونی چاودێری تۆكمه‌ی حكومهتو توانای ده‌ستێوه‌ردانی پراگماتییانه ده‌شێت كاره‌ساتیان لێبكه‌وێته‌وه."
له ئه‌نجامدا ده‌گاته ئه‌وه‌ی بڵێت كه سیاسهتیكاری لیبرالیزم به‌شێوه‌یه‌كی هێنده به‌رباد نوشوتیان هێناوه كه كاتی ئه‌وه هاتووه لیبرالیزم وه‌كو كۆمۆنیزمی سۆڤێت فڕێ بدرێته نێو زبڵدانی مێژووه‌وه.
جه‌یكۆب، ئه‌وه به‌ڕاستته ئه‌م قسانه ده‌كه‌یت؟
تێڕوانینی مرۆ بۆ سیاسهتیكاری لیبرالیزم هه‌رچییه‌ك بێت، راستی حاشا هه‌ڵنه‌گر ئه‌وه‌یه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سیاسهتیكاری وه‌های پێڕهونهكردووه، نه له ١٠ ساڵی رابردوودا و نه له سه‌ده‌ی رابڕدوودا. به‌ڕاستی، جگه له ساتێكی كورت، پێشئه‌وه‌ی ئهلهكساندهر هامڵتۆن بۆ یه‌كه‌مینجار كه‌فاله‌تكردنی بازاڕی دارایی له ئه‌مه‌ریكا سازبكات، ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز لیبرالی نه‌بووه. ئه‌گه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك وه‌یزبێرگ بانگێشه‌ی ده‌كات به‌راستی وڵاتێكی لیبرالی بوایه، ئه‌وه بڕێكی زۆری ئه‌و سیاسهتیكارانهی ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستایان خراپتر كردووه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر رادیكاڵانه جیاوازدهبوون.
له وڵاتی لیبرالهكاندا، بانكه‌كان له لایه‌نی حكومه‌ته‌وه ناپارێزرێن و چوارچێوه‌ی كاریان بۆ دیاریناكرێت و رێكناخرێن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی زیاتر له 150 ساڵه له ئه‌مه‌ریكا رووده‌دات. به‌تایبه‌ت بانكه‌كان مافی "دواخستنی دانه‌وه"١ یان ده‌بوو، واته ده‌یانتوانی به‌و كه‌سانه بڵێن كه پاره‌یان له بانكه‌كه‌یاندا داناوه "ببوره، نا‌توانیت هه‌ر ئێستا هه‌موو پاره‌كانت وه‌ربگریته‌وه" له‌و كاتانه‌دا كه خه‌ڵكی رویان ده‌كرده بانكه‌كان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه له بانكدا دایان نابوون كه ئه‌مه‌ش ده‌بووه مایه‌ی مه‌ترسی بۆسه‌ر توانای بانكه‌كان له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه لالیان بووه. بانكه‌كان له سه‌رده‌می پێش فێدره‌ڵ ریزێرڤدا (بانكی ناوه‌ندی) رێكوڕهوان ئه‌م شته‌یان ده‌كرد له ساته‌وختی تۆقینه داراییه‌كاندا، كه دواخستن نایاسایی بوو، به‌ڵام ته‌حه‌مول ده‌كرا یاخود له لایه‌ن رێساداڕێژهرانهوه هانده‌درا. به‌مه‌ش بانكه‌كان ته‌شه‌نه‌كردنی تۆقینان كه‌مده‌كرده‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و بانكانه‌ی كه توانای دانهوایان هه‌بوو به‌ڵام سیوله‌یان له‌به‌رده‌ستدا نه‌بوو له هه‌ره‌سهێنان ده‌ربازبوون.
له خاكی لیبرالیدا، فیدرهل ریزێرڤ هه‌رگیز دانهدهمهزرێنرا. ئه‌مه به‌و مانایه دێت كه فێدره‌ڵ ریزێرف نه‌ده‌بوه هۆی ئه‌وه‌ی سستیه‌كی ئاسایی ئابوری وه‌ربگێڕێته سه‌ر گرانی گهوره٢ له ڕێگه‌ی شكستهێنانیهوه له راگرتنی دابه‌زینی گه‌وره له دابینكردنی پاره‌دا. ئه‌م دابه‌زینه و نوشوستی بانكه‌كان كه به‌دوایدا هات له‌به‌ر ئه‌وه ڕویاندا كه هه‌بوونی فێدره‌ڵ ریزێرڤ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك ته‌ماشا ده‌كرا كه بانكه‌كان ناكرێت و نابێت، پاره‌دانه‌وه دوا بخه‌ن، وه‌ك چۆن له رابردوودا سه‌ركه‌وتووانه كردبوویان. بۆیه له خاكی لیبرالیدا گرانی گه‌وره له‌وانه‌بوو هه‌ر رووینه‌دایه.
ئه‌گه‌ر فێدره‌ڵ ریزێرڤ نهخوڵقێنرایه، ئالان گرینسپان هه‌رگیز نه‌ده‌بوو به سه‌رۆكی. به‌و پێیه‌ش زه‌مانه‌تی ناجۆری نه‌ده‌دا به وه‌به‌رهێنه‌ران له‌مه‌ڕ سهركهشیبوونی پشتپێبهستویی٣ یان تواناداری دوورمه‌ودای بوژانه‌وه‌ی بۆرسه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كاندا.
له‌باری نه‌بوونی فێدره‌ڵ ریزێرڤدا، هیچ ئالان گرینسپانێك راده‌ی سوی به‌نزمی نه‌ده‌هێشته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ‌و به‌وه‌ش بره‌وی به هه‌ڵئاوسانی خانوبه‌ره نه‌ده‌دا كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی بینی له‌و په‌رێشانییه‌ی دوو ساڵی رابردوودا. له‌باری نه‌بوونی فێدره‌ڵ ریزێرڤدا به‌شدارانی بازاڕ خۆیان بڕیاریان بۆ خۆیان ده‌دا، له ئاكامیشدا به‌شێوه‌یه‌كی ماقووڵ وریا ده‌بوون.
له وڵاتی لیبرالیدا، كۆمیسیۆنی زهمانهتكردن و ئاڵۆگڕكردن٤، له‌پاڵ رێساكانی بازاڕی داراییدا وه‌ك داواكاریه‌كانی سهرمایه٥، بوونیان نه‌ده‌بوو. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه وه‌به‌رهێنه‌ران هیچ زامنێكیان نه‌ده‌بوو له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌توانێت "به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو" زه‌مانه‌تی سه‌ركه‌شانه و پڕكهلێن له بازاڕ به‌دور بكات. گه‌لێك وه‌به‌رهێنه‌ری بچووك دوره په‌رێز ده‌وه‌ستن و وه‌به‌رهێنانی پڕسهركهشی بۆ ئه‌وانه جێده‌هێڵن كه به‌رگه‌ی زه‌ره‌ر ده‌گرن.
له خاكی لیبرالیدا، حكومه‌ت بره‌وی نه‌ده‌دا به هه‌ڵكشانی خاوه‌ندارێتی خانوو٦، به‌وپێیه‌ش فانی مه‌ی و فرێدی ماكی (Fannie Mae and Freddie Mac)٧ نهدهخولقاند، یاخود هانی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی نه‌ده‌دا بۆ دابینكردنی قه‌رزی به‌هانزم، یان به‌نهێنی به‌ڵێنی پێنه‌ده‌دان كه كه‌فاله‌تیان ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و قه‌رزانه نه‌درێنه‌وه. به‌و پێیه‌ش ئه‌م گێژاوه داراییه‌ی ئێستا سهریههڵنهدهدا.
له خاكی لیبرالیدا، حكومه‌ت كه‌رته تایبه‌ته‌كان ناپارێزێت له كاتی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌دا كه به‌هۆی بڕیاره پڕسهركهشیهكانیانهوه توشیان هاتووه. ئه‌مه‌ش به مانای ئه‌وه دێت كه هیچ ده‌ربازكردن و كهفالهتكردنێك نیه بۆ بانكه‌كان و هێڵه ئاسمانیه‌كان یان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان ئوتومبیل، هیچ زه‌مانه‌تێكی پاره‌ی هه‌ڵگیراو له بانكدا، هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی قازانجی خانه‌نشینی و چه‌ندینی دیكه ناكرێت.
له خاكی لیبرالیدا، تاكه‌كان و بزنسه‌كان سه‌ركه‌شی ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر به درێژی و جدیانه بیر له‌و سهركهشیانه ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێك تاك و بزنس قازانجی باش له سه‌ركه‌شی زرنگانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرێكیشیان له تێكڕادا قازانجێكی مامناوه‌ندییان پێده‌بڕێت، چونكه ئه‌وه‌ی له كاته هاتهكانیاندا به‌ده‌ستی ده‌هێنن، له‌گه‌ڵ زیانی گه‌وره‌ی ساته نههاتهكاندا هاوسه‌نگ ده‌بێته‌وه.
خه‌ڵكانی ماقووڵ ده‌توانن قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بكه‌ن كه ئایا ئه‌گه‌ر سیاسهتیكاری لیبرالیانه له‌ماوه‌ی دوو سه‌ده‌ی رابردوودا به به‌رده‌وامی له ئه‌مه‌ریكا بگیرایاته به‌ر ده‌كرا كاراگهریی ئابوری ئه‌مه‌ریكا پێشبخات یان نا. به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن بڵێن كه روداوه‌كانی ئه‌م دواییانه به‌ڵگه‌ن بۆ نوشوستهێنانی سیاسهتیكاری لیبرالی، چونكه ئه‌و سیاسهتیكارانه وهگهڕنهخراون.
ناشتوانن وه‌ك وه‌یزبێرگ بڵێن كه "داكۆكیكه‌ره لیبراله‌كان ته‌واو بێتوانان له‌وه‌دا كه رونكردنه‌وه‌ی قایلكهرانه بده‌ن له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كه چی بووه." له راستیدا، لیبراله‌كان به تیوریزهكردن و پێشبینیكردن و ده‌ستنیشانكردنی شكسته حهتمییهكانی تێكه‌ڵاوكردنی بزوێنه‌ریی بازاڕی ئازاد و ده‌ستێوه‌ردانی سیاسیانه له كاروباری ئابوری‌دا، ده‌توانن شیكاری ئه‌وه بكه‌ن كه له گۆڕێیه و هه‌روه‌ها چۆن رێگری بكرێت له دوباره‌بوونه‌وه‌ی ناوبه‌ناوی.
لانیكه‌م، هێشتا بڕیاردان یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا رژێمێك كه سیاسه‌تیكارێكی لیبرالی راسته‌قینه‌ی هه‌بێت شتێكی ئاره‌زووكراوه یان نا. هه‌ندێك حكومه‌ت ئه‌گه‌ر به‌خت یاریان بێت، ئه‌وه رۆژێك له رۆژان جورئه‌تی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تاقیبكه‌نه‌وه.
جێفری ئه‌ی. میرۆن وانه‌بێژی باڵای ئابورییه له زانكۆی هارڤارد.
١-دواخستنی دانه‌وه: واته دواخستنی پاره‌دانه‌وه كاتێك ئه‌و كه‌سانه‌ی پاره‌یان له بانكێك داناوه رووده‌كه‌نه بانكه‌كه و داوای پاره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه. له ڕابردوودا بانكه‌كان بۆیان هه‌بوو به مهعمیلهكانیان بڵێن كه چه‌ند رۆژێك له‌سه‌ریان بوه‌ستن تا بانك پاره‌كه‌ی دێته‌وه ده‌ست و پاره دانراوهكهیان ده‌داته‌وه. به‌ڵام له ئێستادا بانكه‌كان له‌سه‌ریان پێویسته راسته‌وخۆ پاره‌كه بده‌نه‌وه.
٢- گرانی گه‌وره (Great Depression): له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٩٢٩ وه ده‌ستپێكرد و به‌درێژایی ساڵانی ١٩٣٠یهكان درێژه‌ی كێشا، به‌و سه‌رده‌مه‌ی قه‌یرانی ئابوری ئه‌مه‌ریكا و زۆرێك وڵاتانی جیهان ده‌وترێت كه تێیدا بۆرسه له تیشرینی یه‌كه‌می ١٩٢٩دا هه‌ره‌سی هێنا و بزنسه‌كان زۆر سست بوون و راده‌ی بێكاری بێ‌شومار زیادیكرد، زۆربه‌ی كارگه و بانكه‌كان له‌كاركه‌وتن.
٣-به‌و وه‌به‌رهێنانانه ده‌وترێت كه ده‌ستپێكردنیان و ئه‌گه‌ری قازانجكردنیان پشتبه وه‌به‌رهێنان و بزنسی دیكه ده‌به‌ستن.
٤- فه‌رمانگه‌یه‌كه له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌رپه‌رشتی ئاڵوگۆڕكردنی زهمانهتهكان ده‌كات بۆ پاراستنی وه‌به‌رهێنه‌ران له فرتوفێڵ.
٥-رێسایه‌كی تایبه‌ت به كاروباری باكهكان كه رێوشوێنیان بۆ داده‌نێت كه چۆن مامه‌ڵه به سهرمایهكانیانهوه بكه‌ن.
٦- ئه‌و سیاسهتیكارهیه له ئه‌مه‌ریكا كه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌مه‌ریكا خانوو بكڕن، ئه‌مه‌ش چه‌ندین مه‌رجی سه‌پاند به‌سه‌ر قهرزدهراندا تاوه‌كو قه‌رز بده‌ن به‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌گه‌ری زۆریان لێده‌كرێت نه‌توانن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه و به‌و قه‌رزانه‌ش ده‌وترا قه‌زری به‌هانزم چونكه قه‌رزداره‌كان هێندهبهتوانا نه‌بوون تا بتوانن قه‌رزه‌كانیان بده‌نه‌وه.
٧- دوو دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكین كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدرالیه‌وه دامه‌زراون بۆ رێگه‌خۆشكردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای كڕینی خانویان لاوازه، له رێگه‌ی ئه‌م دوو دامه‌زراوه‌یه‌وه قه‌رزی پڕ سه‌ركه‌شی ده‌درێت به‌و كه‌سانه بۆ كڕینی خانوو كه له ئێستادا به یه‌كێك له فاكته‌ره سه‌ركیه‌كانی سستی و گێژاوی ئابوری داده‌نرێت له ئه‌مه‌ریكا چونكه ئه‌و قه‌رزانه به‌ده‌ر له پێوه‌ره ئاساییه‌كانی بازاڕ دراونه‌ته قهرزكهران و شكستهێنانیان له دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان بۆته مایه‌ی گێژاوی ئابوری.
چرای ئازادی
ڕێکهو 2009-04-03 00:21:11
به‌شی ( سیاسی )