کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕێکخراوی پشتگیری په‌نابه‌ری(نواس) و(سه‌یف) نه‌رویجی .کۆبوونه‌وه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو ڕێکخراوی پشتگیری په‌نابه‌ری(نواس) و(سه‌یف) نه‌رویجی .
به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی زیاتری پشتیوانی بۆکێشه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان، ڕۆژانی 29 و 30 مانگی مای ساڵی 2006 ، به‌رامبه‌ر به 8 و 9 ی جۆزه‌ردانی 2706 ی کوردی ، به ڕیزان کاک عارف باوه‌جانی وته‌بێژی گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و به‌ڕێز کاک کاروان سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی سه‌ردانی ده‌فته‌ری گشتی ڕێکخراوه‌کانی نواس و سه‌یف یان کرد، که 2 ڕێکخراوی نه‌رویجی مافی مرۆڤن بۆ پشتگیری له په‌نابه‌ران.
ڕۆژی 29، 05.06 که سه‌ردانی ڕێکخراوی نواس یان کرد،له لایان به‌ڕێز مورتن سکرتێری گشتی نواس وبه‌رێز ئاندهریاس به‌رپرسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نواسهوه پێشوازی کران،
هههروهها ڕۆژی 30.05 سه‌ردانی ده‌فته‌ری ڕێکخراوی سه‌یف یان کرد‌و له لایان ئوله به‌رپرسی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌و رێکخراوه پێشوازی کران،
له‌هه‌ردوو کۆبوونه‌وه که له لایان هه‌یئه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان چه‌ندین زانیاری گشتی له سه‌ر هه‌ل ومه‌رجی ئاواره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتانی تورکیا‌و ئاواره‌کانی سه‌رسنووری عێراق و ئۆردون وهه‌روه‌ها ئاواره‌کانی هه‌ردوو ئۆردوگای کاوه و باریکه ی کوردستان کرا، ئاماژه کرا به مێژووی ئاواره بوونیان و هه‌ل ومه‌رجی ژیانیان، به تایبه‌ت ئاماژه کرا به مه‌ترسی ته‌حویل دانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کورد له تورکیا بۆ ئێران، داوا کرا که ئه‌و 2 ناوه‌نده به نامه ڕێکخراوه‌کانی جیهانی و تورکی له هه‌ل ومه‌رجی ئه‌و په‌نابه‌رانه ئاگادار بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه کرا به هه‌ل ومه‌رجی ئه‌و په‌نابه‌ره کوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئیستا له وڵاتی نه‌رویج ده‌ژین وله ئۆردوگا په‌نابه‌ریه‌کان چاوه‌ڕوانی وڵامن، هه‌روه‌ها زۆریان وڵامی ڕه‌دیان پێ ده‌درێته‌وه. داوا کرا که ئه‌م ڕێکخراوانه هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه پاش رهدبوونیان نهنرێنهوه ولاتی ئێران، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاکامه‌که‌ی یا به‌ندی درێژ خایه‌نه‌و یا ئیعدامه.
وێرای چه‌ندین باسی گشتی وتایبه‌تی هه‌ردوولایه‌ن به گه‌رمی پێشوازیان له بۆچوون و پێشنیاره‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانکردو،به‌ڵێنیان دا که هه‌نگاوی پێویستی بۆههڵگرن و ده‌زگا به‌رپرسه‌کانی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه،
هه‌روه‌ها له لایان ئه‌و 2 ڕێکخراوه‌وه داواکرا ! که پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێوندی به‌رده‌وامیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌بێت وهاریکاریان بکه‌ن له بواری پێدانی زانیاری له بواری په‌نابه‌راندا.
کومیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
9ی جۆزه‌ردانی 2706 ی کوردی .
ڕێکهو 2006-07-19 15:59:11
به‌شی ( وتاره‌کان )