هۆنراوه‌یه‌ک بۆ تینه‌کانی ڕوانین.
ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن بۆلام ئیدی هه‌رگیز مه‌ڕۆنه‌وه‌‌
ناخی سۆزو دنیای عه‌شقم
به‌ته‌سبیحی دڵ پاکیتان بشۆنه‌وه‌
که‌به‌دنیای جوانی ناخم ئاشنا بوون
گڕی عه‌شق و تینووی حه‌زم بهۆننه‌وه ... !
..... ..... .....
ئه‌ی ڕووانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن ئاوڕێک له‌منی شه‌یدا بده‌نه‌وه‌
ڕێبواری سه‌فه‌رێکی دوورم بن
فێری حه‌زو عه‌شقێکی ئه‌به‌دی گووڵ بن
قه‌د ناچنه‌وه‌ تاهه‌تایه‌ عاشق ده‌بن ... !
..... ..... .....
ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن بۆ خانه‌قام و مه‌چنه‌وه‌
ده‌ریایه‌کم له‌زیکری تۆ
من ناخه‌وم بووم به‌هه‌ناسه‌کانی شه‌و
ئه‌وه‌ی به‌دیار عه‌شقه‌وه‌ بێداره‌
هه‌ستی شه‌پۆل و ڕووباره ... !‌
..... ..... .....
ئه‌ی ڕووانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن چیدی وون مه‌بنه‌وه‌
دڵم بێ ئێوه‌یی کوشتی
ته‌مه‌ن هه‌ڵچوو ئیدی ئێوه‌ش ئه‌ڕۆنه‌وه‌ ..؟!
لاویم نه‌ماو جوانیتان برد
ئیدی ئاوڕ له‌ سیمای پیر ناده‌نه‌وه‌ ... !
..... ..... .....
ئه‌ی ڕوانینه‌ جوانه‌کانی ئه‌وین
وه‌رن دوێنێ بگێڕنه‌وه‌
ئه‌مڕۆ تاڵ و سبه‌ی تاڵتر به‌ره‌و پیری
له‌نیگاتان کاڵ ده‌بمه‌وه‌
دڵیش بۆتۆ نیگای جوانی و کورده‌واری
ته‌مه‌ن هه‌ڵچو دڵ هه‌ر به‌نده‌ پێشمه‌رگه‌بم نه‌ڕۆمه‌وه‌
به‌فیدات بم ئه‌ی کوردستان
بۆ نیگاکان من هه‌میشه‌ لاو ده‌بمه‌وه‌ ... !!! .

*ڕوانین : نه‌ته‌وه‌ و خاک ‌په‌رستی به‌ شوبهاندنیش عه‌شقی خاکه‌و عه‌شقی مرۆڤیشه‌ .
[email protected]
ڕێکه‌و 2006-10-13 23:51:03
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌ )







سیاسی