په‌یامی کۆمیته‌‌ی سوێدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌ بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆز، ساڵی ٢٧١١ی کوردی.نه‌ورۆز، ١ی خاکه‌لێوه‌، یه‌که‌م ڕۆژی ڕۆژمێری کوردییه. ئه‌مڕۆ ٢ شه‌ممه‌ ١ی خاکه‌لێوه‌ یه‌که‌م ڕۆژی مانگی نه‌ورۆز (خاکه‌لێوه‌)یه‌.

نه‌ورۆز له زۆر شوێنی جیهان ساڵانه‌ پیرۆز ده‌کرێ. به‌ڵام نه‌ورۆز بۆ گه‌لی کورد تاتیبه‌مه‌ندی خۆی هه‌یه‌. نه‌ورۆز بۆ کورد نه‌ک ته‌نها ساڵی تازه‌یه‌ و به‌س، له نه‌ورۆزدا کوردان دوور له هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسی،
هه‌موو پێکه‌وه‌ له‌و ڕۆژدا نه‌ورۆز پیرۆز ده‌که‌ن. نه‌ورۆز بۆ کوردان بۆته‌ هێمای یه‌کبوون، ڕاپه‌ڕین و سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر زاڵم و داگیرکه‌راندا.

له‌ کۆمیته‌ی سوێدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، ١ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١١ نه‌ورۆز، له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان پیرۆز ده‌که‌ین. ئومێده‌وارین ساڵی نوێ ببێته‌ ساڵی گه‌یشتنی کورد به‌ سه‌ربه‌ستیی ته‌واو، دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی
سه‌ربه‌ست بۆ کورد.

کۆمیته‌ی سوێدی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
ڕێکه‌وتی ١ی خاکه‌لێوه‌ ٢٧١١








ڕێکه‌و 2011-03-18 10:00:43
به‌شی ( به‌یاننامه‌ )







سیاسی