ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ سه‌ید حسێن هه‌ورامی و وریا هه‌ورامی که‌ ناومان له‌ لیستی پاکی هاتووه‌.به‌ ناوی خوای مه‌زن.
بۆ گشت رای کوردستانیانی خۆشه‌ویست: له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا له‌ ژێر ناوی ئێمه‌ له‌ پارتی ئازادی جیاده‌بینه‌وه‌ و به‌ ناوی پارتی ئازادی کوردستان کاری سیاسی ده‌که‌ین، که‌ له‌ رۆژی 21.4.2011 بڵاوکراوه‌ته‌وه‌. له‌ خواره‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌دا ناوی چه‌ند که‌سێکیان هێناوه‌ که‌ له‌و ناوانه‌دا ناوه‌کانی ئێمه‌شی تێدایه‌ به‌ ناوی سه‌ید حسێن هه‌ورامی و وریا هه‌ورامی .

ئێمه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک ئاگامان له‌و ناوانه‌ نییه‌و موڵه‌تیشمان به‌ که‌س نه‌داوه‌ ناوی ئێمه‌ به‌ کار بێنێت. له‌م ڕوونکردنه‌وه‌دا وێرای به‌ درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نین که‌ ئێمه‌ ماوه‌ی یه‌کساڵه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کورستانین و پێوه‌ندیمان به‌ هیچ لایه‌نێکی دیکه‌وه‌ نه‌بووه‌ و ناشبێت.

له‌گه‌ڵ ڕیزی زۆرمان.
سه‌ید حسێن ئه‌حمه‌دی ( سه‌ید حسێن هه‌ورامی)
وریا ئه‌حمه‌دی ( وریا هه‌ورامی)
24-4-2011 ئۆردوگای باریکه‌ له‌ باشوری کوردستان.
ڕێکه‌و 2011-04-26 19:47:27
به‌شی ( به‌یاننامه‌ )







سیاسی