ئه‌گه‌ر کورد خۆى دان بهکوردستانىیهتى که‌رکوک دا نه‌نێت بۆچى گله‌یى له خه‌ڵکى تر بکه‌ین؟ئه‌گه‌ر کورد خۆى دان بهکوردستانییهتی که‌رکوک دا نه‌نێت بۆچى گله‌یى له خه‌ڵکى تر بکه‌ین؟
که‌رکوک له ئه‌ده‌بیاتى هه‌موو حیزبه‌کان له پێش پرۆسه‌ى ئازادى ئێراق باشترین رهواجى هه‌بوو،رووه جوانه‌که‌ى چاک و خراپیان بوو، به که‌مترین ووشه زۆرترین هه‌ستى پاک وبىَگهردى کێش ده‌کرد،هه‌رچه‌نده له ئاستى خواره‌وه خۆیان گووته‌نى به(دابهستهى ته‌حالوف-دۆم و قه‌ره‌ج) ته‌عبیریان له ماهیه‌تى ده‌رکه‌وتووى ئه‌مڕۆی سه‌روه‌یان ده‌کرد به‌ڵام ره‌ونه‌قى درووشمه دره‌وشاوه‌کان ئه‌و راستیانه‌ى که ئه‌مرۆ به کرده‌وه ده‌یسه‌لمێنن وون ده‌کرد.
کرۆکى هه‌موو درووشمه‌کانى ده‌سه‌ڵاتدارانى کورد(( که‌رکوک به‌شێکه له کوردستان هه‌رگیز لىَى جیانابێته‌وه))،ئه‌وه‌ى پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه ببێژێت (هه‌ڵبه‌ته به کرده‌وه قه‌یناکه)خائین و دوژمنى باوک کوشته‌ى کورده.که دێینه سه‌ر فیعل هه‌رچه‌نده( کارى باش کراوه به راده‌ى جیاواز له هه‌ر لایه‌ن و هه‌ر بوارێک که ناکرێت نادیده‌یان بگرین)به‌ڵام به داخه‌وه له ئاستى پێویستدا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت بارته‌قاى ئه‌و کاره چاکانه کارى نه‌گه‌تیڤ و سلبى کراوه و زۆر هه‌ڵوێست به پێچه‌وانه‌وه وه‌کو ئه‌وه‌ى که که‌رکوک به شێک له کوردستان نه‌بێت وه‌کو تکریت مامه‌ڵه‌ى له گه‌ڵ ده‌کرێت، بۆ نموونه موێل له دوواى شه‌رى یه‌که‌مى جیهانىیهوه هیچ په‌یوه‌ندىیه‌کى به ده‌وڵه‌تى تورکیاوه نه‌ماوه که‌چى تا ئیستاش له میزانیه‌ى ساڵانه‌ى حکومه‌تى تورکیا لیره‌یه‌کى که‌م قیمه‌تى وه‌کو هێمایه‌ک بۆ ته‌رخان ده‌کرێت.
که‌چى له‌هه‌ردوو حکومه‌ته‌که‌ى رابردووى کوردستان بهرهسمى یه‌ک دینارى چاپى له میان بوودجه‌ى حوکمه‌تى هه‌رێم بۆ ته‌رخان نه‌کرا و هه‌رچه‌نده پاریهکى زۆر و به به‌رنامه‌یه‌کى بىَ به‌رنامه له رێگه‌ى کۆمه‌ڵیک مافیاوه سه‌رف کراوه‌و بووه به منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکى که‌رکوک ئه‌مه له کاتێک دایه که هه‌ندێکیان مۆرکێکى حیزبایه‌تى زۆر زۆر ته‌سکى له خۆ گرتووه.
زۆر وولاتى عه‌ره‌بى به بىَ فیزا وهه‌ندێک جار ته‌نانه‌ت به ناسنامه‌یه‌ک رێگه به خه‌ڵکى ووڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌ده‌ن که بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک بێت سه‌ردانى وولاتانى یه‌کتر بکه‌ن که‌چى له بازگه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى بۆ هه‌موو ئۆتۆمبیلێکى ژماره سلێمانى –هه‌ولێر- دهۆک هاتوو چۆ بکه‌ن به‌ڵام ئۆتۆمبیله‌کانى ژماره که‌رکوک له به‌ر ئه‌وه‌ى له لاى ئه‌وان به‌شێک له کوردستان نیه وه‌کو ئۆتۆمبیله‌کانى ژماره تکریت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن و ده‌بێت.
ساڵى پار له جیاتى ره‌چاو کردنى ئاوارهتازه گه‌ڕاوه‌کان و بار‌و دۆخى که‌رکوک وکێشه‌ى مامۆستا کورد له‌و شاره‌دا که نه‌خشێکى خراپى له سه‌ر کۆى نمره‌ى خوێندکارن هه‌بوو وه هه‌یه که‌چى له زانکۆکانى هه‌رێمى ئێستا جیاوازىیهکى زۆر کرا له وه‌رگرتنى قووتابیهکى خه‌ڵکى که‌رکوک له گه‌ڵ هاو نمره‌کانى له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانى،هیوادارم ئه‌مساڵ دووباره‌نه‌بێته‌وه.
له کابینه‌که‌ى جه‌عفه‌رى له هه‌شت وه‌زیرى کورد و له کابینه‌که‌ى مالیکى له پێنج وه‌زاره‌ت به‌شى کهرکوکىیهکان سفر هیچ به‌ده‌ست بوو (هه‌رچه‌نده له‌حکومه‌تى هه‌رێم( ی ن ک) به چوار 4 وه‌زیر و (پ دک) به 1 یه‌ک وه‌زیرى که‌رکوکى به‌شداریان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه که هێشتاهه‌ر غه‌درى لىَکراوه ،ده‌بوایه له 40 وه‌زاره‌ت به‌شى خه‌ڵکى که‌رکوک لانى که‌م 10 وه‌زاره‌ت بووایه).
له درووشمه بریقه‌دار و جوانه‌کان که‌رکوک(قیبله-دڵ-قودس-گه‌وهه‌ر..............تا ده‌گاته که‌رکوک شه‌ره‌ف و بووکى کوردانه به‌ڵام وا سىَ ساڵه له گه‌ڵ مان ده‌نوێت کوا کوا کوا پیاوه‌تیمان؟؟؟
ڕێکهو 2006-07-19 16:07:35
به‌شی ( ئه‌رشیڤ )