په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان.کوردستانیانی به‌ڕێز، خه‌ڵکی تامه‌زرۆی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.
ئه‌م ساڵیش، له ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٢ی کوردی یادی ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه‌، که گیانی خۆیان له پێناوی ئازادی بۆ وڵات به‌خت کرد!

سه‌روه‌ری بۆ هه‌موو شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان، له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د، سه‌رۆک کۆماری کوردستان.
له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی ده‌ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ٢٦٤٧ ی کوردی، سه‌رۆکی کۆماری کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د و هاوڕێانی پێشه‌وا، حه‌مه‌ حسێن خانی، سه‌یفی قازی، ئه‌بولقاسم سه‌دری قازی به‌ تاوانی دروستکردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردستان، له سێداره‌دران.
داگیرکه‌ران، زاڵمانی داگیرکه‌ری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ داوایان له پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د کرد که په‌شیمان بێته‌وه‌ له ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان، به‌لام قازی موحه‌مه‌د په‌تی سێداره‌ په‌شیمانی نه‌كرده‌وه‌، پێشه‌وا قازی موحه‌مه‌د نه‌به‌ردانه‌ بۆ چرکه‌یه‌کیش ئاماده‌ نه‌بوو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد، بخاته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.
بۆیه‌ نه‌مر قازی موحه‌مه‌د و هاوڕێکانی له سێداره‌‌دران.

ئێمه‌ له پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له‌م یاده‌ ماته‌مینه‌ی شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی کۆماری کوردستان، سه‌ری ڕێز نوازش بۆ شه‌هیدانی کوردستان نه‌وی ده‌که‌ین، گوڵی سێ ڕه‌نگ ئاراسته‌ی سه‌ر گۆڕی شه‌هیدانی نه‌مر ده‌که‌ین، له ده‌ی خاکه‌لێوه‌دا سڵاو بۆ هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کوردستان ده‌نێرین.

کوردستانیانی خۆشه‌ویست، با هه‌موومان ڕۆژی ١٠ خاکه‌لێوه‌ بکه‌ینه‌ ڕۆژی یه‌کگرتن، با ڕۆژی شه‌یدانی کوردستان بکه‌ینه‌ ڕۆژی خه‌بات و تێکۆشان دژی داگیرکه‌رانی وڵاتمان.

نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ گشت شه‌هیدانی ڕێبازی ڕزگاری کوردستان.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان
١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ٢٧١٢ی کوردی.
ڕێکه‌و 2012-03-30 11:06:33
به‌شی ( به‌یاننامه‌ )







سیاسی