هۆگری عه‌شقێکی تاهه‌تایی .. ! هۆگری عه‌شقێکی تاهه‌تایی .. ! م . حه‌مید عه‌زیز

له‌ گلێنه‌ما ماڵێکیت و پشووی تاهه‌تایی ڕۆحم ئه‌نووسیته‌وه‌ هێنده‌ شیرینی له‌ چاوما ته‌نهاو ته‌نها تۆ ئه‌بینم له‌خوێنمای وه‌ک و ڕابردوو
له‌ ویژدان و باوه‌ڕی ‌پێنووسمای وه‌کو ئه‌مڕۆ که‌ من بۆ ‌خۆم ده‌تنووسمه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌ڕه‌ی په‌رتووکی بیرم تۆماری به‌هیچ هێزێ ماچی لێوم له‌ ته‌وێڵت نابێته‌وه
باوه‌شێکم له‌ میهرو سۆز بۆ گرمۆڵه‌ت له‌ هۆشمای وه‌ک و ته‌سبیح و به‌ گلێنه‌م هه‌موو ساتێ ده‌‌تهۆنمه‌وه‌ تۆ بینین و بیستنیشی که‌ له‌ ڕۆحمای هه‌ناسه‌که‌م ژیان هه‌ر تۆی له‌ خه‌ویشما هه‌ر تۆی که‌ دێیته‌ خه‌وم
بۆیه‌ که‌تێرخه‌ووم ، بۆ بینینت جارێکی تر من له‌به‌ر تۆ ده‌خه‌ومه‌وه‌ هێند نزیکی له‌چاوی کزو که‌لاوه‌ی دوور ووڵاتیم
هه‌موو ساتێ هه‌موو کاتێ وه‌ک ڕۆژنامه‌ی ته‌مه‌نی خۆم هه‌ڵمگرتووی ده‌تخوێنمه‌وه‌ هه‌موو شه‌وێ .. هه‌موو خه‌وێ .. له‌گه‌ڵ تۆدا زیکرم گه‌رمه‌
ده‌بینم سیمای شه‌که‌تی خۆڵاوی تۆ هێنده‌ی دنیای ژێر ده‌ستی کزو لاوازه‌
وه‌ک و کۆرپه‌م لێ برابێ و ناڕه‌حه‌تم عه‌زیزم وا هه‌ست ده‌که‌م تاهه‌تایه‌ ناتبینمه‌وه‌ به‌ڕۆژ چۆڵ و هۆڵه‌ هۆش له‌لای من ، له‌به‌ر چاوی ڕه‌شی تۆ
هیچ نابیستم که‌ڕو کوێرم به‌ڵام به‌بۆنی هه‌ناسه‌ت هه‌موو کاتێ‌ ده‌تناسمه‌وه‌ ته‌نهاو ته‌نها تۆ ئه‌بینم که‌سی تر نا نازداره‌که‌م
شه‌که‌تی تۆم من ناخه‌وم هۆگری تۆی جه‌سته‌ سووتاوی وێرانم له‌مێژه‌ یه‌خه‌ی دڕاوو‌ خه‌ڵتانی خوێنه‌ ئه‌م جه‌سته‌یه‌
له‌وه‌ته‌ی دنیا دنیایه‌ شه‌ونمی هه‌ڵبزڕکاوی ئه‌م کێڵگه‌یه‌ خه‌ماوی یه‌ له‌وه‌ته‌ی دنیا دنیایه‌ ئه‌م جۆگایه‌ هه‌ر تینووه‌و قه‌ت ته‌ڕنابێ
له‌باتی به‌ماڵی نازو ده‌ستی گه‌رمی سۆز ئازاره‌کانی ڕاژه‌نن به‌ده‌ستی ڕه‌ش و بیری ڕه‌ش و دڵی ڕه‌ش باخچه‌ی به‌ئاگر ئاو ئه‌ده‌ن
به‌ده‌ستی پیس کلکی ده‌بڕن تاهه‌تایه‌ نابووت ببێ و هه‌تا مێژووی بسڕنه‌وه‌
گوێچکه‌ی ده‌بڕن تا ئه‌تک بێ جه‌سته‌ی به‌ نوکی شمشێر ئه‌دوورنه‌وه‌ ڕوباری خوێن هه‌موو ڕۆژێ بۆی میوانه‌
له‌کوێ بوون جوانان که‌ تابلۆی جوانی دنیا بوو ئه‌م ڕۆمانه‌ کووچه‌ باخی ئه‌وینی تووله‌ ڕێکانی به‌هه‌شت بوو
به‌قه‌پاڵی که‌متیاره‌کان له‌ت و په‌ت و بریندار و په‌رێشانه‌ بۆیه‌ له‌ ناو خۆیان یه‌کیان بۆ کووشت
خوراو ئێستا که‌لاوه‌یه‌ک‌ پڕ مه‌ینه‌تی و ده‌ردوو ژانه ئه‌و چیرۆکه‌ی من شه‌یدای بووم و سووتام بۆی بۆ دووژمنان بیابانێک دڕک و جوێن و تێهه‌ڵدانه‌
له‌خوێنمایه .. له‌ هۆشمایه .. باڵای به‌رزی ئه‌م ئه‌وینه‌ خه‌وه‌کانی من ده‌یبینم هه‌موو شه‌وێ نیشتمانێکی بێ پالیس و بێ سه‌ربانه‌
چیرۆکی ئه‌وین و تووله‌ ڕێکانی به‌هه‌شتیش که‌لاوه‌که‌ی که‌ تابلۆیه‌ک له‌ جوانی بوو پێش عه‌یامێ
ئه‌و جه‌سته‌یه‌ی که‌به‌شمشێر له‌ت و په‌ت بوو له‌ ده‌ورانێ ئه‌و ئه‌وینه‌ی که‌له‌دڵما زۆر شیرینه‌
زه‌هری ماری خاک و خۆڵی له‌سه‌ر زمانم هه‌نگوینه‌ ئه‌و هه‌نگوینه‌ش هه‌موو کاتێ کوردستانه‌
ئێستا له‌باتی کێڵگه‌ی خونچه‌ بێت ، یه‌ک پارچه‌ زوقم و تاریکستانه‌ .
م . حه‌مید عه‌زیز [email protected]
ڕێکه‌و 2006-11-11 14:23:03
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ‌ )







سیاسی