به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمانه‌وه‌.به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندنی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌بۆنه‌ی ٧ ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتیمانه‌وه‌.



خه‌ڵکی نیشتیمانپەروەری کوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتیمان، نزیکه‌ی ٧پیش، واتە له ڕێکه‌وتی ١٧ی ٢ی ٢٠٠٦ پارتیمان پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له پێناوی بلاوکردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌ست، سه‌ربه‌خۆ له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان دامه‌زرا.
پارتیمان له ماوه‌ی ٧ ساڵه‌ی تەمەنی خۆیدا توانیۆێتی خه‌باتی خۆی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌ربڵاو بکاته‌وه‌، هه‌روه‌ها هه‌نگاوی گرنگ بنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی خه‌باتمان بۆ چیاکانی کوردستان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن له کاتێکدا ئه‌و به‌یاننامه‌ بلاو ده‌کاته‌وه‌‌ که‌ کۆنگره‌ی دوه‌می پارتیمان له١٤ تا١٦/ ٢ی ٢٠١٣ له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.
کۆنگره‌ی دووه‌می پارتیمان وه‌ک کۆنگره‌ی یه‌که‌م که له‌ ١٣/١١/٢٠٠٩لە ئۆسلۆی پایته‌ی نه‌رویج به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌بوو بۆ پارتیمان و خه‌لکی کوردستان.
‌پارتیمان له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ٧ ساڵه‌ی خۆیدا توانیۆێتی خۆڕاگر بێت و له‌به‌رامبه‌ر گشت پلانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌رکه‌وتووانه‌ درێژه‌ به خه‌بات بدات. پارتیمان لە جاران به‌هێزتره‌، زیاتر و به وزه‌یه‌کی باشتره‌وه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕۆین، له پێناوی سه‌رخستنی ئامانجه‌ پیرۆزه‌کانی گه‌لی کوردستان.

ناوەنی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٧ / ٢ / ٢٠١٣
هەولێر
www.psk2006.org [email protected]

ڕێکه‌و 2013-02-18 13:16:44
به‌شی ( به‌یاننامه‌ )







سیاسی