ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی هێرشی نۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی کورد.ڕاگەیاندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی هێرشی نۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنی کورد.



کۆڕ و کۆمەڵانی مرۆڤدۆستی جیهانی.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی کوردستان.
وەک پێشەی ٣٤ ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەردەوام لە دەستبەسەرداگرتنی لاوانی کورد درێغی نەکردوە. وا لەو ماوە کورتەدا بە پلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراوی تایبەت بۆ تۆقاندنی خەڵک و رۆژنامەنووسان، شەپۆلێکی گرتنی لاوانی کوردی لە شارو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان گرتووەتەبەر. هەر لەو ماوەدا بە دەیان کەسیان دەستبەسەر کردوە. شاراوە نییە کە ئەم پەلامارانەی دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کوردستانیان تەنیا بۆ چاوترساندنی خەڵکە، کە لە ئاست سینارێۆی بە ناو هەڵبژاردنەکانیان خەڵک بێدەنگ بکەن، نەهێڵن چالاکوانان و رۆژنامەنووسانی کوردستان زیاتر پەردە لە سەر شەرمەزاری و سینارێۆکانیان هەڵدەنەوە، خەڵکی کوردستان وجیهانیان لێ ئاشکرا بکەن. هەر لەو پێوەندییەشدا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان چەند کەسی بەرچاو دیاریان دەستبەسەر کردوە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان داوا لە گشت ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکانی جیهانی دەکەین، لە ئاست ئەو پەلامارە نا مرۆڤانەی دەزگاکانی سەربە ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگ نەبن، هەوڵی بە پەلە بدەن بۆ ئازادکردن و پاراستنی گیانی بەندکراوە بێتاوانەکانی کوردستان.
هەروەها لە ئاست ئەم شەپۆلەگرتنانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارو ناوچەکانی کوردستان، بانگهێشتنی گشت لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی دەکەین، کە یەکدەنگ لە ئاست ئەم جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوهەڵویست بن و دونیای دەرەوەی لێ ئاگادار بکەنەوە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک پشتیوانی لە هەر جۆرە کەمپین و چالاکیەک دەکات لە پێناو ئەو بەندکراوانە و گشت بەندییە سیاسییەکانی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان و ڕزگاری یەکجاری لە ژێر ستەمی دام و دەزگاکانی داپڵۆسێنەری داگیرکەران.

ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان

٢١ی ڕەشەممەی ٢٧١٢ی کوردی، ١٢ / ٣/ ٢٠١٣ زاینی
www.psk2006.org --- [email protected]

ڕێکه‌و 2013-03-12 08:53:28
به‌شی ( به‌یاننامه‌ )







سیاسی