ف ت :باوكم به‌مناڵى ته‌مه‌نم شه‌ش سالاَن بوو منى دا به‌ ژن بۆ خۆى ! ف ت:باوكم به‌مناڵى ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵان بوو منى دا به‌ ژن بۆ خۆی ئا: ریَژین ابراهیم
له‌ژیاندا زۆر جار خه‌ون به‌رابردوومانه‌وه‌ ده‌بینین هه‌ندیَك جار خۆزگه‌ى بۆ ده‌خوازین ره‌نگه‌ زۆر جاریش رِقمان لیَبیَت ،به‌سه‌رهاتى پیاویَك كه‌ له‌ ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه‌كه‌ ئه‌و كات ته‌مه‌نى (ف ت) شه‌ش سالاَن بوو باوكى له‌به‌رامبه‌ر ژنیَكدا فرۆشتى،
كاكه‌ ف یه‌كیَكه‌ له‌و كه‌سانه‌ى كه‌ رقى له‌ رابردووى خۆیه‌تى و هه‌میشه‌ به‌شیَوه‌یه‌كى ده‌رده‌سه‌رى و بیَزارى به‌و ته‌مه‌نه‌دا گوزه‌رى كردووه‌ ، ئه‌گه‌رچى روداویَكى له‌و شیَوه‌یه‌ى وه‌كو كاكه‌ ف باسى لیَوه‌ده‌كات ره‌نگه‌ له‌ كۆمه‌لاَگایه‌كى وه‌كو كۆمه‌ڵگاى خۆماندا تاراده‌یه‌ك نامۆ یه‌، چونكه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌ ئیَه‌ى تیا ده‌ژین ، هه‌میشه‌ ده‌بیَت چاوه‌روانى كاره‌ساتى له‌و شیَوه‌یه‌ ببین ، ئه‌مانه‌ش هه‌مووى كوشته‌ى ده‌ستى یاخود هه‌ڵوه‌رینى ئه‌و ساته‌یه‌ كه‌ ژن و میَردیَك له‌یه‌كدى جیا ده‌بنه‌وه‌و منداڵه‌كانیش ده‌بنه‌ مه‌لیَكى به‌به‌زه‌ىو كۆمه‌ڵگاش به‌ئاره‌زووى خۆى هه‌ڵسوكه‌وتیان پیَوه‌ده‌كات ،هه‌ندیَك جار له‌ كۆمه‌ڵگاى ئیَمه‌دا كچ ده‌دریَته‌ ژن بۆ باوكى به‌لاَم ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر ده‌مانخاته‌ سه‌رسامیه‌وه‌ كه‌ كوریَك به‌ته‌مه‌نى مندالبَیه‌وه‌ باوكى بیدات له‌ پیَناوى ژنیَكدا, به‌لاَم به‌سه‌رهاتى له‌م شیَوه‌یه‌ تاراده‌یه‌كى زۆریش نامۆیه‌ و كه‌ منداڵیَكى كور له‌ پیَناوى خۆشى باوكیدا ئه‌وه‌نده‌ قوربانى داوه‌و ئیَستاش به‌ته‌واوه‌تى رقى له‌ رابردووى خۆى ده‌بیَته‌وه‌ ،كاكه‌ ف كه‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌ى هه‌رچه‌نده‌ ناخۆشه‌ و گیَرانه‌وه‌ى دڵته‌نگمان ده‌كات به‌لاَم به‌هۆى هاوریَكه‌مه‌وه‌ توانیم بچمه‌لاى كاكه‌ ف و سه‌رگوزشته‌ى منداڵیمان بۆ بگیَریَته‌وه‌ ،
ف ت ئه‌، كه‌ ئیَستا دانیشتوى شارى سلیَمانیه‌و خاوه‌نى سىَ كورو دووكچى گه‌وره‌یه‌ته‌مه‌نى كه‌ ئیَستا نازانى له‌كه‌ى و له‌ كوىَ له‌دایك بووه‌ به‌لاَم ئه‌و زۆرتر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و ته‌مه‌نى له‌وانه‌یه‌ 40 ساڵ بیَت ،به‌هه‌رحاڵ وویستم به‌سه‌رهاته‌كه‌ى خۆیمان بۆ بگیَریَته‌وه‌ كه‌ چۆن باوكى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه‌و ، پاشان ف ت ئه‌،كه‌وته‌ گیَرانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته‌كه‌ى وه‌لاَمى چه‌ند پرسیاریَكى داینه‌وه‌و
+ سه‌ره‌تا كاكه‌ ف ئه‌توانم بپرسم بزانم ساڵى چه‌ند و كه‌ى له‌دایك بووى؟ _ سه‌ره‌تا من به‌خیَر هاتنى به‌ریَزت ده‌كه‌م كه‌ هاتین و به‌دواداچوونى ئه‌م رووداوه‌ت كرد ئه‌وه‌ى راستى بیَت ئیَستا نازانم كه‌ى و له‌ كوىَ له‌دایك بووم به‌لاَم من ئه‌و كاته‌ى كه‌ له‌دایك بووم نه‌مده‌زانى له‌ كوىَ مو بۆچى له‌دایك بووم چونكه‌ من له‌سه‌ره‌تاى ژیانم كه‌ چاوم هڵهیَناوه‌ خۆشیم له‌ ژیان نه‌دیوه‌ وه‌كو باسى ده‌كه‌نو من بۆى بچم له‌وانه‌یه‌ ته‌مه‌نم 40 ساڵ بیَت .
+باوكت ناوى سیانى چییه‌ ؟ وه‌دانیشتووى كویَیه‌؟
-باوكم ناوى سیانى (ته‌ها ئه‌حمه‌دمسته‌فا) دانیشتووى كه‌ركوكه‌ .
+ئه‌توانى به‌سه‌رهاتى منداڵیت ئه‌گه‌ر به‌بیرت بیَت ، یان ئه‌و كاته‌ى كه‌ ئه‌و رووداوه‌ت به‌سه‌ر دا هات ، یان له‌سه‌ره‌تاى منداڵیه‌وه‌ به‌سه‌ر هاته‌كه‌ت چى بوو؟
-ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ى كه‌ به‌سه‌رمن دا هاتووه‌ ئه‌وه‌نده‌ ناخۆشه‌ به‌لاَم هیوادارم كه‌س به‌و ده‌رده‌ى من ژیان نه‌باته‌ سه‌ر، مناڵه‌كانى نه‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌، سه‌ره‌تا من مناڵ بووم ته‌مه‌نم شه‌شه‌ ساڵ بوو ، ماڵمان له‌ناحیه‌ى شوان كه‌ده‌كه‌ویَته‌ سه‌رو كه‌ركوكه‌وه‌ باوكم دایكمى ته‌لاَق دا،
دایكم شوى كرده‌وه‌ به‌پیاویَكى تر ئه‌و كات ته‌مه‌نم شه‌ش ساڵ بوو رِۆژیَك سه‌رله‌ ئیَواره‌ یه‌ك بوو باوكم كابرایه‌كى ترى له‌گه‌ڵ بوو ئه‌و كابرایه‌ سه‌یاره‌یه‌كى پیَى بوو ، كه‌ هاتنه‌ ماڵه‌وه‌ منیان سوارى سه‌یاره‌كه‌ كرد.
+ئه‌وكاته‌ى كه‌ باوكت هات به‌سه‌یاره‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كابرایه‌دا تۆ كابراكه‌ت ئه‌ناسى ؟
-نه‌خیَر كابراكه‌م نه‌ناسى به‌لاَم دیار بوو ره‌فیقى باوكم بوو.
+ئه‌وكاته‌ ماتڵتان له‌ كوىَ بوو ؟
-ئه‌و كاته‌ ماڵى باوكم له‌ ره‌حیم ئاوا بوو.
+باشه‌ به‌سه‌یاره‌كه‌ بردیانى بۆ كوىَ یاخود ئیشى چیان به‌تۆ بوو؟
-منیان برد به‌ ره‌و ره‌حیم ئاوا بۆماڵى باوكم سه‌یاره‌كه‌ش به‌ره‌و ئه‌وىَ رۆشت ، بردمیان له‌و ماڵه‌ منیان دانا كه‌ شه‌و تاریك بوو منیان برده‌ سه‌ر قه‌ڵه‌ویَره‌یه‌ك و به‌ قه‌ڵه‌ویَره‌كه‌دا به‌ستمیانه‌مه‌ تا به‌ره‌به‌یان ، له‌وه‌ ده‌ترسان رابكه‌م منیش نه‌مده‌زانى بۆ وام لىَ ده‌كه‌م .
+باشه‌ تۆ نه‌ت پرسى بۆ ده‌ستو قاچیان به‌ستویته‌ته‌وه‌ یان هیچ قسه‌یه‌كت له‌گه‌ڵ باوكت كرد كه‌ بڵیَى بۆ وام لیَده‌كه‌یتباوكه‌؟
-باوه‌رت هه‌بیَت من هیچ قسه‌یه‌كم نه‌ده‌كرد و نه‌شم ده‌زانى بۆ منیان والیَكردووه‌و گوناحم چییه‌ بۆ وام لیَده‌كه‌ن
+باشه‌ ووتت ده‌ستو قاچمیان به‌ستۆته‌وه‌ بۆچى؟
باوه‌ت هه‌بیَت نازانم بۆ هه‌روه‌كو ووتم له‌سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ شه‌و تاریك بوو منیان برده‌ سه‌ر قه‌ڵه‌ویَره‌یه‌ك و به‌ قه‌ڵه‌ویَره‌كه‌دا به‌ستمیانه‌مه‌ تا به‌ره‌به‌یان ، له‌وه‌ ده‌ترسان رابكه‌م منیش نه‌مده‌زانى بۆ وام لىَ ده‌كه‌م +به‌یانى كه‌ رِۆژ بۆوه‌ هه‌ر له‌و ماڵه‌ مایته‌وه‌ یان بردیانى بۆ شویَنیَكى تر؟
-دوابه‌دواى ئه‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یان بۆووه‌ منیان هیَشته‌وه‌ له‌و ماڵه‌ وبه‌یانیش كه‌ رۆژ بووه‌ دووپیاوى تر هاتن ئه‌ملاو ئه‌ولایان لىَ گرتم و چاویان به‌ستمه‌وه‌ و كردمیانناو سه‌یاره‌كه‌ زیاتر له‌ 70 كیلۆمه‌تر دوركه‌وتینه‌وه‌ وه‌ختىَ چاویان كردمه‌وه‌ له‌ نزیك دیَى توركان باخ به‌ناوبانگه‌ ئه‌و ناوه‌چه‌یه‌، +تۆ چۆن زانیت ئه‌و ماوه‌یه‌یه‌ن بریوه‌ به‌سه‌یاره‌؟
-به‌وه‌دا ئه‌م زانى كه‌ ئه‌وان مشتو مریان بوو منیش به‌چاو به‌ستراویه‌وه‌ له‌ناو سه‌یاره‌كه‌دا گویَم لیَبوو كه‌ گه‌یشتمه‌ گونده‌كه‌ له‌وىَ چاویان كردمه‌وه‌ ، +به‌چى دا زانیت ناوى ئه‌و دیَیه‌ ؟
-به‌وه‌دا زانیم كه‌ ئه‌وان ووتیان ئه‌وه‌ گه‌یشتین بۆ دیَى توركان باخ ئیَستا به‌ناو بانگه‌ ئه‌و دیَیه‌. +باشه‌ تۆ هیچ قسه‌یه‌كت نه‌كرد نه‌ت ووت بۆ بۆئه‌م دیَیه‌تان هیَناوم چیتان له‌من ده‌ویَت؟ -نه‌به‌خوا نه‌مده‌ویَرا قسه‌ بكه‌م منیش به‌و منداڵه‌یه‌ى خۆمه‌وه‌ نه‌مده‌زانى ئه‌وه‌ كوىَ یه‌ یاخود بۆچى منیان هیَناوه‌ته‌ ئه‌م شویَنه‌ به‌بىَ باوك و به‌بىَ دایك . +باشه‌ له‌و دیَیه‌ بردیانیت بۆ كوىَ یان چى ماڵیَك؟
-بردمیان بۆ ماڵیَك ئه‌وشه‌وه‌ هه‌رچۆنیَك بوو رۆژم كرده‌وه‌ ، كه‌ به‌یانى رۆژم كرده‌وه‌ ووتیان ده‌بیَت بچیته‌ لاى مه‌رومالاَت و به‌رخ ئه‌وكاته‌ منیش نه‌مده‌زانى ئه‌مه‌ ماناى چیه‌ ،ووتیانه‌ده‌بیَت تۆ ببیت به‌شوانى ئیَمه‌"
+باشه‌ نه‌تپرسى بۆ من ده‌كه‌ن به‌شوان یان بۆ ئه‌م كاره‌ قورسه‌ ده‌كه‌نه‌ ئه‌ستۆى من،تۆ ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نى ئه‌وه‌ت نیه‌ كه‌ بچیته‌ ژیَر بارى ئه‌و كاره‌ قورسه‌؟
-من یه‌كه‌م رۆژ كه‌ داریَكى شوانییان دایه‌ ده‌ستم ووتیان كارى تۆ ئه‌وه‌یه‌ ووتم بۆ ووتیان زۆر مه‌ڵى باوكت فرۆشتووتى به‌ئیَمه‌؟ منیش ئاگام له‌هیچ شتیَك نه‌بوو نه‌شم ده‌زانى ب وام لیَده‌كه‌ن، نازانم من چى گوناهیَكم هه‌یه‌ له‌برى ئه‌وه‌ى ببریَمه‌ قوتابخانه‌و جل به‌رگى جوانم له‌به‌ر بكریَت به‌لاَم
+باشه‌ تۆ ئه‌و كاته‌ كاتى ئه‌وه‌ نه‌بوو بچیته‌ قوتابخانه‌و له‌برى ئه‌وه‌ى جلو به‌رگى خویَندنت بۆ بكرن بردیانى بۆ شوانى، چۆن ئه‌مه‌ت قبوڵ كرد
-بۆ من هه‌ر كاریَك بمووتایه‌ وانیه‌ ئه‌وه‌نده‌یان لیَده‌دام تاكو تاقه‌تیان ده‌چوو ، به‌داخه‌وه‌تا گه‌یشتمه‌ ته‌مه‌نى نۆ ساڵى نه‌مده‌زانى جلو به‌رگى خویَندن چییه‌و جلو به‌رگى ده‌ره‌وه‌ چییه‌ و گۆره‌وى له‌ پیَكردن چیه‌ ،
+ ئه‌وكاته‌ تۆ له‌ته‌مه‌نیَكى ئاوا منداڵدا رِووبه‌رووى ئه‌و كاره‌ساته‌ بوویته‌وه‌ و به‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌روونیه‌ كه‌وتى به‌هه‌موو ئه‌وشتانه‌ نامۆبوون كه‌ رووبه‌رووى ده‌بوونه‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌ خه‌یاڵیدا بیرى ده‌كرده‌وه‌ تۆبڵییت شتیَكى زۆر خراپت كردبیت و پاداشت وه‌ربگریَت یاخود به‌ومنداڵیه‌وه‌ چى گوناهیَكت كردبیَت له‌برى ئه‌وه‌ى ببریَته‌ قوتابخانه‌و جل به‌رگى جوانى له‌به‌ر بكریَت به‌لاَم به‌داخه‌وه‌ وه‌كو خۆت ئاماژه‌ت پیَدا تا گه‌یشتمه‌ ته‌مه‌نى نۆ ساڵى نه‌وده‌زانى جلو به‌رگ چییه‌ و گۆره‌وى له‌ پیَكردن چیه‌ ؟
-به‌ بیَزاریه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر گیَرانه‌وه‌ى به‌سه‌رهاته‌كه‌ى "ئه‌و رۆژه‌ كه‌ بۆ به‌یانى من یه‌كه‌م رۆژم بوو داریَكیان دایه‌ ده‌ستم و ووتیان ئه‌مه‌ ئیشى تۆیه‌ ده‌بیَت لاى ئه‌م مه‌روو مالاَتانه‌ بیت ، ئه‌وكات له‌سۆزى دایكایه‌تى بیَبه‌ش بووم دوور له‌ باوه‌شى دایكم ده‌چوم به‌سه‌رماو به‌گه‌رما ئیشم له‌به‌رده‌ست ئه‌و ماڵه‌دا ده‌كرد،
+ئه‌وكاته‌ بیرت له‌دایكت ده‌كرده‌وه‌ یاخود ده‌تزانى دایكت ماوه‌ له‌ ژیاندا یان هه‌ستت به‌سۆزى باوكایه‌تى ده‌كرد یان باوكت درنده‌یه‌كى زه‌به‌لاح بوو كه‌ ده‌رحه‌ق به‌تۆ ئه‌و ناحه‌قییه‌ى كرد؟ -باوه‌رت هه‌بیَت زۆر جار ئه‌وه‌نده‌ گریاوم بۆ دایكم بۆ سۆزى دایكایه‌تى بۆ نازى منداڵى ، به‌سه‌رماو گه‌رماو زۆر جار به‌به‌فردا ده‌رۆشتم به‌بىَ پیَلاَو به‌بىَ ئه‌وه‌ى بڵیَن ئه‌و منداڵه‌ گوناحه‌ بابه‌زه‌یمان پیا بیَته‌وه‌ ،به‌دریَژاى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ى كه‌ له‌و ماڵه‌دا بووم پیَلاَویَكیان نه‌دامىَ تا له‌ پیَى بكه‌م ،
+هه‌ر وه‌كو خۆت باست كرد له‌وماوه‌یه‌ى كه‌ له‌و ماڵه‌ مایته‌وه‌ چۆن هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت؟
- ئه‌وماوه‌یه‌ى كه‌ له‌و ماڵه‌بووم جگه‌ل له‌ تیَهه‌ڵدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان هیچ شتیَكى تر نه‌بوو ئیَستاش ئاسه‌وارى لیَدان له‌سه‌ر لاشه‌م دیاره‌.
+ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه‌ له‌ویَدا مایته‌وه‌ زۆرت ئه‌شكه‌نجه‌ بینى ، زۆر ترین كات كه‌ ناخۆشیت به‌سه‌ر هاتبیَت كام ساته‌ بوو كه‌ ئیَستا له‌ بیرت مابیَت؟
-ئه‌وه‌ى كه‌ قه‌ت له‌ بیرى ناچىَ ئه‌وه‌بوو رۆژیَكیان وتم من كوله‌كه‌ زه‌رده‌ ناخۆم به‌ چوار پیاو لیَیاندام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ووتبووم حه‌زم لیَى نیه‌ تا حه‌فته‌یه‌كیش ده‌ست و قاچم له‌خویَندا بوو،ئه‌وكاته‌ زۆر هه‌ستم به‌بیَزارى ده‌كرد .
+ ئه‌وه‌ ناخۆشترین رۆژ بو یان ئه‌و رۆژه‌ لیَدان و ئه‌شكه‌نجه‌كان باشتر بوو وه‌كو له‌ رۆژانى رابردوو؟ - ئه‌وه‌ى كه‌ بۆت باس ده‌كه‌م هه‌موو ده‌قه‌یه‌كم هه‌ر ناخۆشى بووه‌ و تا ئه‌م ده‌قه‌یه‌ش نه‌مزانیوه‌ خۆشى چییه‌ بۆیه‌ من ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ى كه‌ بۆت ده‌گیَرمه‌وه‌ قه‌د له‌یادم ناچیَك كه‌ ئیَستا من ته‌مه‌نم 40 ساڵه‌ خاوه‌نى كۆمه‌ڵیَك منداڵم رِۆژیَكیان باوكم له‌عه‌سكه‌ریه‌وه‌ هاته‌ ئه‌و گونده‌ كه‌ منى لیَبووم بۆماوه‌ى حه‌وت رۆژ مایه‌وه‌ له‌وىَ له‌و ماوه‌یه‌دا حه‌وت سه‌ر حه‌یوانیان بۆ سه‌ربرى چونكه‌ عاده‌ت وابوو هه‌ركه‌سیَك له‌شار بهاتایه‌ ده‌بوو حه‌یوانیَكى بۆ سه‌ر برن ، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ نه‌هات بۆلام بڵى بابزانم ئه‌م كوره‌م ماوه‌ یان مردووه‌ و ئه‌و حه‌وت حه‌یوانه‌ى كه‌سه‌ریان برى هه‌موى ده‌خوارد هه‌ر ئیَواره‌وه‌ له‌ شویَنیَك یان له‌ ماڵیَك ده‌مایه‌وه‌
+باشه‌ یه‌كیَك لو ئیَواره‌نا كه‌ ده‌چووه‌ ماڵه‌ خزمه‌كانى هیچ كاتیَك یان هیچ ئیَواره‌یه‌ك تۆى بانگ نه‌كرد بڵىَ وه‌ره‌ كوره‌كه‌م ئه‌م ئیواره‌یه‌ نانم له‌گه‌ڵ بخۆ -باوه‌رت هه‌بیَت له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌ له‌و گونده‌ مایه‌وه‌ ئیَوارانیَكیان منى بانگ نه‌كرد بڵىَ با كوره‌كه‌شم له‌م گۆشته‌ بخوات ،من ئه‌وه‌نده‌ به‌زه‌یى به‌خۆمدا ده‌هاته‌وه‌ باشه‌ ئه‌و له‌و گونده‌دا له‌ماوه‌ى ئه‌وه‌نده‌ رۆژه‌دا مایه‌وه‌ زانى تۆ له‌ گونده‌كه‌ى یاخود هه‌بووه‌ رۆژیَك له‌ رۆژان له‌و ماوه‌یه‌دا بت بینىَ و بانگت نه‌كات.
- به‌ڵى ده‌یزانى كه‌ من له‌و گونده‌م به‌لاَم پیَى نه‌ده‌ووتم وه‌ره‌ و هیچ قسه‌ یه‌كى له‌گه‌ڵ نه‌ده‌كردم وه‌كو بڵیَى ئه‌مه‌ هه‌ر كوریشى نیه‌،رۆژیَكیان له‌سه‌ربانه‌كا دانیشتبون له‌گه‌ڵ براكانى و ئه‌و ماڵه‌ى كه‌ بانگیان كردبوو بۆ ماڵى خۆیان هه‌ر پیَده‌كه‌نین چاویشى به‌من كه‌وت كه‌چى نه‌یووت وه‌ره‌ كورى خۆم منیش چووم له‌ سوچیَكدا بۆ بیَكه‌سى خۆم زۆر گریام ،
له‌گه‌ڵ گیَرانه‌وه‌ى ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ كاكه‌ ف زۆر دڵته‌نگ بووپاش كه‌میش فرمیَسك به‌چاوانیدا ده‌هاته‌ خوارىَ له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ده‌ستى فرمیَسكه‌كانى سرى و پاشان به‌رده‌وام بووه‌ له‌ قسه‌ كردن "وتى من له‌و سه‌رده‌مه‌دا وورده‌وورده‌ گه‌وره‌ ده‌بووم بیرم له‌ زۆر شت كرده‌وه‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش كه‌ له‌هه‌موو ژیانمدا ئه‌وه‌نده‌ گریاوم + باشه‌ تۆ له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى ته‌مه‌نتا هه‌ستت به‌وه‌ نه‌كرد كه‌ تۆ دایكت ماوه‌و له‌ ژیاندا یه‌ تاكو بزانى دایكت له‌كوىَ یه‌و له‌ چى شویَنیَكدایه‌ یان قه‌د بیرت له‌دایكت نه‌كردۆته‌وه‌ له‌و كاته‌ى كه‌ گه‌وره‌بوویتو زانیت دایكت ماوه‌.
- به‌روه‌لاَ من له‌و سه‌رده‌مه‌دا وورده‌وورده‌ گه‌وره‌ ده‌بووم بیرم له‌ زۆر شت كرده‌وه‌ ئه‌م به‌سه‌رهاته‌ش كه‌ له‌هه‌موو ژیانمدا ئه‌وه‌نده‌ گریاوم، رۆژیَكیا بیرم زۆر له‌دایكم ده‌كرده‌وه‌ نه‌مده‌زانى ره‌نگى ده‌موچاوى دایكم چۆنه‌ و شیَوه‌ى چۆنه‌ حه‌زم ده‌كرد بیبینم ،
رۆژیَك له‌گه‌ڵ زرِ خاڵمدا مه‌ره‌كانمان ده‌هیَنایه‌وه‌ من به‌ده‌م رۆشتنه‌وه‌ هه‌ر بیرم له‌دایكم ده‌كرده‌وه‌ ئاگام له‌خۆم نه‌مابوو له‌پر وون بووم له‌ خاڵم ، نه‌مده‌زانى چى بكه‌م له‌ چیاى خاڵ خالاَن له‌لاى ره‌بایه‌یه‌كى زه‌مانى حكومه‌ت بوو به‌لاَم كه‌سى لیَنه‌بوو زۆر گریام بیرى دایكمم ده‌كرد ده‌مگوت ده‌بیَت ئیَستا له‌ كوىَ بیَت ، له‌ دوایداهه‌ستام چووم دیتم شتیَك كه‌وتووه‌ هه‌ڵم گرته‌وه‌ سه‌یرم كرد ته‌ره‌قه‌ى ئه‌لغام بوو میش به‌به‌ردیَك لیمدا ته‌قى به‌سه‌رو چاومدا ئیَستاش پارچه‌كانى دیارن دوو پارچه‌ به‌ قاچمه‌وه‌یه‌ و سیانیش به‌ ده‌ستمه‌وه‌یه‌، سه‌رم هه‌ڵ برى سه‌یرم كرد هه‌موو گیانم خویَنه‌ ئه‌وه‌نده‌ى تر گریام كه‌س نه‌بوو بیَت به‌هانامه‌وه‌ تا كوریَك له‌دوور گوىَ ى له‌ ته‌قه‌كه‌ بووبوو هات هه‌ڵى گرتموو بردمیه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ وابزانم ه‌و كوره‌ ناوى لوقمان بوونازانم ئیَستا ماوه‌ یان مردووه‌.
+ باشه‌ ئه‌و كاته‌ى كه‌ بردیته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌وان هیچیان به‌تۆ نه‌ووت؟
- ئه‌وكاته‌ دنیا تاریك ببوو كه‌ چوومه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ كردمیان ناو سه‌یاره‌یه‌كه‌وه‌و بردمیان بۆ شارى كه‌ركوك له‌وى له‌ خه‌سته‌خانه‌ مامه‌وه‌ ، به‌لاَم له‌ژوریَك دایان نام كه‌سم نه‌ده‌ناسى و كه‌سیش نه‌هات بۆ لام
+ بۆچى ئه‌ى ماڵى باوكت هیچ كه‌سیان له‌گه‌ڵت نه‌هاتن بۆلات بۆ خه‌سته‌خانه‌؟
-نه‌خیَر به‌س ئه‌وه‌نده‌ ئه‌و كره‌ى كه‌ منى هه‌ڵگرته‌وه‌ هه‌ر ئه‌و بوو منى برده‌ خه‌سته‌خانه‌كه‌ . +باشه‌ به‌دریَژاى ئه‌و كاته‌ له‌خه‌سته‌خانه‌ بووین كه‌س نه‌هات بۆلات یاخود كىَ جلو به‌رگه‌كانى بۆ شتى یان كىَ خزمه‌تى كردیت؟
-نه‌وه‌لاَ كه‌س نه‌هات وه‌كو ووتم كه‌سم له‌لا نه‌بوو به‌لاَم خواكردى خاڵۆزایه‌كى دایكم دایكه‌ راسته‌قینه‌كه‌م له‌و ژوره‌ى مندا ئه‌ویش نه‌خۆش بوو .
+واته‌خاڵۆزاى دایكه‌ راسته‌قینه‌كه‌ت له‌و ژووره‌ى تۆ نه‌خۆش بوو؟ تۆ چۆن زانیت ئه‌وه‌ خزمه‌؟ یاخود خاڵۆزاى دایكته‌ خۆتۆ كه‌سیانت نه‌ده‌ناسى چۆن زانیت؟
- نانا ..من كه‌سیانم نه‌ده‌ناسى له‌ژوورى خه‌سته‌خانه‌كه‌ نه‌خۆشیَكى ترى لیَبوو من چونكه‌ دایكى خۆمم نه‌ده‌ناسیه‌وه‌ زوو زوو ده‌هات بۆ لاى خاڵۆزاكه‌ى به‌لاَم ئه‌ویش منى به‌ته‌واوى نه‌ده‌ناسیه‌وه‌.
+كه‌واته‌ دایكیشت باش شیَوه‌ى تۆى له‌به‌رچاو نه‌بوو واته‌ نه‌ى ده‌ناسى؟ _ دایكیشم منى به‌ته‌واوى نه‌ده‌ناسیه‌وه‌،ئه‌و كوره‌ى كه‌ به‌دیار خاڵۆزاكه‌مه‌وه‌ بوو ئه‌و زۆر جار ده‌هاته‌ و قسه‌ى بۆ ده‌كردم
+كىَ ده‌هاته‌ لاى ئه‌و كوره‌ى كه‌ به‌دیار خاڵۆزاكه‌ى دایكته‌وه‌ خه‌فه‌ر بوو یان خزمه‌تى ده‌كرد وئه‌و قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردیت؟
_به‌ڵى ئه‌و هه‌موو كات ده‌هاته‌ لاى من ده‌یوت ئه‌وه‌ بۆ كه‌س نایه‌ت بۆلات یان كه‌ست له‌لا نیه‌ منیش ده‌مگوت وه‌لاَ كه‌سم نیه‌ به‌سه‌رهاته‌كه‌ى خۆمم بۆ باس كرد بۆ رۆژ ى دواى كه‌ دایكم هاته‌ لاى نه‌خۆشه‌كه‌ ئه‌و كوره‌ ووتى ئه‌وه‌ ناوى فازیله‌ و ده‌ڵیت كه‌سم نیه‌ دایكم یه‌كسه‌ر ده‌ستى كرده‌ گریانو و هات باوه‌شى پیا كردموو بۆنى به‌ جل و به‌رگه‌كانمه‌وه‌ ده‌كرد ووتى ئاخریه‌كه‌ى به‌ مردووى بینیمیته‌وه‌ .
+ئه‌و رووداوه‌ به‌لاته‌وه‌ سه‌یر نه‌بوو كه‌ ژنیَك هاته‌له‌لات وو بڵى من دایكتم یان ئه‌وكاته‌ دایكت هاته‌لات هه‌ستت به‌چى كرد؟
_ئه‌كاته‌ كه‌ هاتوو ده‌گریاو باوه‌شى به‌مندا ده‌كرد،منیش زۆرم به‌لاوه‌ سه‌یربوو من بۆ حه‌فته‌یه‌كیش ده‌بیَت كه‌س نه‌هاتووه‌ ئیَستا ئه‌م ژنه‌ چیه‌ هاتووه‌ بۆ لامو ده‌ش گرى ووتم تۆ كیَیت ووتى رۆڵگیان هه‌یه‌ دایكى خۆى نه‌ناسى ،منیش ووتم تۆ دایكمى ووتى به‌ڵى َ من دایكتم ئیتر زۆر خۆشحاڵ بووم و جله‌كانى بۆ گۆریم و جلى تازه‌ى كرده‌به‌رم كردوو خزمه‌تى كردم و جلو به‌رگى تازه‌ى بۆ هیَنام و جله‌ دراوه‌كانى بۆ شتم، له‌پاش ده‌رچونم له‌خه‌سته‌خانه‌ چومه‌وه‌ ماڵى باوكم له‌شار بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رم بۆ بكریَت ئه‌وكات هه‌ر برینه‌كه‌م ساریَژنه‌ببوو .
+باشه‌ ئه‌وكات ئاماده‌بوویت بچیته‌ لاى دایكتو له‌ماڵى ئه‌وان ژیان به‌سه‌ر به‌ریت له‌گه‌ڵ دایكتا؟ _ئه‌وكاته‌ دایكم نه‌ى ده‌ویَرا له‌ترسى باوكم من له‌لاى خۆى بهیَڵیَته‌وه‌ چونكه‌ شوى كردبوه‌ و زۆر ده‌ترسا لیى كه‌ قسه‌ى ناشرینى پىَ بڵیَت یان كیَشه‌یه‌ك درووست ببیَت،
+ئه‌ى چیت كرد چوویته‌وه‌ بۆلاى باوه‌كت یان چوویته‌وه‌ بۆ ئه‌و لادیَیه‌؟
_وه‌لاَ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دایكم ووتى نه‌وه‌كو باوكت بزانىَ من خزمه‌تت ده‌كه‌م بچۆره‌وه‌ بۆلاى ئه‌و ناچار منیش چوومه‌وه‌ بۆلاى باوكم ،منیش 7بۆ 8 مانگ له‌وىَ له‌ كه‌ركوك مامه‌وه‌ له‌لاى باوكم چونكه‌ له‌سه‌ر قسه‌ى دایكم چوومه‌وه‌ لاى باوكم +باشه‌ باوكت بۆ له‌كه‌ركوك له‌ ره‌حیم ئاوا ده‌ژیا؟ _ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باوكم كابرایه‌كى عه‌سكه‌رى بوو نائب زابت بوو ئیتر من هه‌ر له‌شار ده‌ژیام له‌گه‌ڵ باوكم ئیتر من نه‌چوومه‌وه‌ بۆ ئه‌و لادیَیه‌ى كه‌یه‌كه‌م جار من چوومه‌ ئه‌وىَ به‌منداڵى . +دواى ئه‌وه‌ چیت كرد هه‌رله‌لاى باوكت مایته‌وه‌ یان دواتر قسه‌ى باوكت شكاندوو چویته‌وه‌ لاى دایكتوو له‌گه‌ڵ دایكتا ژیانت به‌سه‌ر برد؟
_له‌پاش ئه‌وه‌نده‌ مانگه‌ من چوومه‌وه‌ لاى دایكم له‌ویَش ده‌ستم به‌ ئیش كردن كرد ، له‌لاى دایكشم ژیانیَكى ده‌رده‌سه‌ریم برده‌ سه‌ر چونكه‌ ده‌بوایه‌ ئیشم بكردایه‌ و بیانم ژیاندنایه‌. +باشه‌ دواى ئه‌مانه‌ كه‌هه‌ستت كرد تۆ گه‌وره‌ بویت ئه‌بیَت بیر له‌ ژنهیَنان بكه‌یته‌وه‌ چۆن چۆنى به‌و ژنه‌ ئاشنابوویت یاخود چۆن بیرت له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پیَویسته‌ ژیانى ژن و میَردایه‌تى پیَك بهیَنى؟
-ئه‌وكاته‌ كه‌ له‌گه‌ڵ دایكم ئیشم ده‌كرد دایكم كچیَكى هه‌بو واته‌ خوشكه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ماوه‌یه‌ك پیَكه‌وه‌ ده‌ژیان دواتر وویستم ئه‌و ژنه‌ بهیَنم و بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى منداڵه‌كانى خۆم به‌و ده‌رده‌ نه‌رۆنو به‌ڵكو به‌جوانترین شیَوه‌ ریَزیان لیَبگرم تائه‌وانیش ریَز له‌من بگرن، خواكردى ئه‌م ژنه‌م به‌نسیب بوو .
+ئه‌وكاته‌ى كه‌ ژنت هیَنات ژیانت به‌ره‌و باشى رۆیشت یان خراپتر بوو ؟ _ به‌راستى ئه‌و كاته‌ى كه‌ ئه‌و ژنه‌م هیَنا ژیانم دووباره‌ هه‌ر به‌ده‌رده‌ سه‌رى و ئاواره‌بوون به‌سه‌ر برد 9 نۆ ساڵ له‌ ئیَران بووم له‌به‌ر بىَ جیَگه‌ى رووم له‌ىَ نا ، ئیَستاش ئه‌وه‌تا له‌م چۆڵه‌وانیه‌دا ده‌ژیم كه‌ له‌م چۆڵه‌وانیه‌دام به‌و هه‌موو سه‌ر خیَزانه‌وه‌ ئیَستا كه‌ ته‌منم زۆره‌و ئیَستاش باوكم تا ئیَستا و تا ئه‌م ته‌مه‌نه‌ش باوكم یه‌ك شت چیه‌ بۆى نه‌كریَوم +ئیَستا خۆت له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانتا چۆنیت؟
_زۆر باشم باوه‌رت هه‌بیـَ هه‌وڵمداوه‌ ئه‌وه‌ى له‌ توانامدا بیَت جىَ به‌جیَى بكه‌م بۆیان ؟ +باشه‌ ئیَستا چى شتیَیه‌ك به‌باوكت ده‌ڵیَیت یاخود هیچ ووته‌یه‌كت هه‌یه‌ بۆ باوكت؟
-نا من ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵیَم خوا حه‌قى منى لىَ بسه‌نیَته‌وه‌و به‌سزاى خۆى بگات حه‌قه‌ باوكیَكى وه‌كو باوكى من ببریَته‌ دادگاو لیَپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكریَت، چوونكه‌ من ئیَستا نه‌ك مسته‌قبه‌لى من به‌ڵكو مسته‌قبه‌لى نداڵه‌كانیشم به‌خۆمه‌وه‌ فه‌وتاندووه‌ چونكه‌ ئیَستا من هیچ شویَنیَك نیه‌ لیَى بم یان بستیَك ئه‌رزم نیه‌ تیایدا بحه‌ویَمه‌وه‌ باشه‌ تۆ هه‌ست ناكه‌یت باوكت به‌دریَژاى ته‌مه‌نت زوڵمى لیَكردوویت ئیَستاشى له‌ سه‌ر بیَت چونكه‌ خۆت له‌قسه‌كانتا ئاماژه‌ت بۆ كرد كه‌ چه‌ندین موڵكى هه‌یه‌ به‌لاَم له‌و موڵكانه‌ تۆى بیَبه‌ش كردووه‌و تۆ هیچ ریَگه‌یه‌كى یاسایت نه‌گرتۆته‌ به‌ر بۆئه‌وه‌ى له‌ریَگه‌ى یاساییه‌وه‌ تۆش به‌شیَكت له‌و موڵكو ماڵه‌ى باوكت به‌ر بكه‌ویَت چونكه‌ وه‌كو خۆت له‌ قسه‌كانتا ئاماژه‌ت بۆ كرد كه‌ باوكت زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو ناسراوبوو زۆر موڵكو خانوى هه‌بوو زیاتر له‌ چه‌ند خانویه‌كى هه‌یه‌ تۆ هیچ به‌دواى ئه‌و كیَشه‌یه‌وه‌ نه‌چویت؟
-نه‌وه‌لاَ من ده‌زانم كه‌ باوكم ئیَستا زیاتر له‌ 50 بۆ 80 قه‌تعه‌ زه‌وى بۆ ماوه‌ته‌وه‌ له‌ باپیرمه‌وه‌ ، و له‌گه‌ڵ چه‌ند خانویه‌ك به‌لاَم ئیَستا له‌به‌رده‌ستى ئه‌و زرِ برایه‌نه‌مدایه‌ كه‌ له‌دایكه‌تازه‌كه‌من وو هه‌موویان ئه‌و كورانه‌ى زرِ دایكم بۆ خۆیان داگیریان كردووه‌وه‌ ئه‌وه‌ش من باش ده‌زانم هه‌مووى وه‌ره‌سه‌یه‌ ئه‌گه‌ر به‌پیَى یاسابیَت دڵمیام به‌شم به‌ر ده‌كه‌ویَت!! به‌لاَم ناویَرم بچم و ناشمه‌ویَت چاره‌ى باوكم ببینم، ئیَستا ئه‌و برایه‌م كه‌ ده‌ڵیَم زرِ برامه‌ 50 قه‌تعه‌ زه‌وى بۆ خۆى فرۆشتووه‌. به‌لاَم من ئیَستا زۆر سوپاسى كه‌كا رزگار ده‌كه‌م كه‌ له‌م باخه‌ سیَوه‌دا منى جیَگه‌ كردۆته‌وه‌ و منى پاراستوه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌به‌ر گه‌رماو سه‌رما نه‌بین ، وسوپاسى تۆش و رۆژنامه‌كه‌تان ده‌كه‌م كه‌ منت به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هه‌موو خه‌ڵك بزانى به‌سه‌ر هاتى من چه‌ند پره‌ له‌ ده‌رده‌سه‌رى و پره‌ له‌ناخۆشى هیوادارم كه‌س وه‌كو منى به‌سه‌ر نه‌یه‌ت و كه‌س به‌و ژیانه‌ى مندا نه‌روات
ڕێکه‌و 2006-12-02 13:23:40
به‌شی ( ژنان‌ )







سیاسی