واڵاپرێس: باوه‌جانی‌: بەو ٣ رۆژەی کاری کۆنگرە هەموو شتتێک ناکرێت!
باوه جانی : بەو ٣ رۆژەی کاری کۆنگرە هەموو شتتێک ناکرێت!








سازدانی : گۆران سلێمان

وابڕیاره له رۆژانی داهاتوودا واته (24ی ئاب) كۆنگره ی نه ته وه یی كورد له شاری هه ولێر به ڕێوه بچێت. مشتومڕی جیاواز له سه ر ئه و كۆنگره یه هه یه ، هه ندێك له چاودێران پێیانوایه ئێستا كاتێكی گونجاو نییه بۆ ئه نجامدانی كۆنگره ، به ڵام زۆربه ی هێز و لایه نه سیاسییه كان پێداگریی ده كه ن له وه ی ئێستا كاتێكی گونجاوه و پێویستی كۆنگره ی نه ته وه یی ئه نجامبدرێت و ئاوڕ له كه یسه كوردیه كان بداته وه له وانه ش كه یسی رۆژئاوای كوردستان.
واڵاپرێس له م دیمانه یه دا له گه ڵ عارف باوه جانی سه رۆكی پارتی سه ربه ستی كوردستان تیشك ده خاته سه ر كۆمه ڵێكی بابه ت و دۆزی گرنگی په یوه ست به كۆنگره ی نه ته وه یی و كورد.

واڵاپرێس: چۆن باسی گرنگی کۆنگرەکەمان بۆ دەکەیت، ئایا پێشتر پێشبینیت دەکرد کۆنگرەی نەتەوەیی کورد بەرێوه بچێت لەکاتێكدا کە هێشتا سێ پارچەی کوردستان لەژێر دەستی داگیرکەراندان؟
وه ڵام: ئەمە کۆنگرەی نەتەوەیەکی مەزنی وڵاتداگیرکراوە، هەمێشە چاوەروانی جووڵەی مەزنی لێدەکرێت. ئەمە کۆنگرەی نەتەوەییەکی زیاد لە ٥٠ملۆینی ودابەشکراوە، پرش وبڵاوکراوە، بە گژی یەکدادراوە، وڵات و خاک و سەروەت و سامان داگیرکراوە. جا لەبەر ئەو هۆکارانە بێگومان ئەم کۆنگرە گرنگی تایبەت بەخۆی هەیە. ئەم نەتەوە دوای ئەو هەموو ساڵانە کە بە هۆی پلان و دەستێوەردان و دروستکردنی ناکۆکێ لە نێوانیان، نەیانتوانیوە لە نزیکەوە پێکەوە هەموو کوردەکانی جیهان کۆببنەوەو بیرێک لە یەکدەنگی و یەکگوتاری و پێناسەی نەتەوە مەزەنەکەی خۆیان بکەنەوە. ئیستا لە ئایندەیەکی نزیکدا هەموو پێکەوە کۆدەبنەوە، ئەوە بۆ خۆی گەورەترین دەستکەوت و شانازی مێژووی یەکبوون و لە یەکنزیکبوونی کوردستانیانە لە جیهاندا. هەر لە ساڵی ١٩٩١ کە بەشێکی خاکی باشوری کوردستان ڕزگار بوو ئیدی کاتی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی هاتبوو، بەڵام تا ٢٠٠٣ بە هۆی زۆر ڕووداوی ناخۆش لەو بەشەی کوردستان کۆسپی سەر ڕێگای کۆنگرە زۆر بوو. بەڵام لە پاش پرۆسەی ئازادی ئێراق لە ٢٠٠٣ بۆ سەرەوە وەزعەکە گۆراو و چاوەروانییەکان دیسان سەری هەڵداوە. ئیدی لەو کات بەو لاوە دیسانەوە ئەوە باسە هاتە ئاراوە تا بە خۆشێیەوە لەم ساڵدا کرا بە ئەمری ڕاستەقینەو ئامادەکاری بۆ دەکرێت.

واڵاپرێس: ئەوەندەی تۆ ئاگاداریی کۆنگرەی نەتەوەیی خۆی لەقەرەی کام بابەت و باسانە دەدات؟
وه ڵام: وەک باسی لێوە دەکرێت کە قەرارە لە زۆر بواری گرنگدا هەنگاو بنێت. وەک یەکخستنی ماڵی کورد و وتاری کوردی لە ئاست جیهاندا. دروستکردنی چەترێکی سەرتاسەری کوردستان بۆ کۆکردنەوەی کوردستانیان لە دەوری یەک، لە پێناو هەر ڕووداو پێشهاتی کوردستانی. دۆزی شەری براکوژی بۆ هەمیشە لە کوردستان کۆتایی پێ بێت، پشتیوانی لەهەموو بەشەکانی کوردستان لە ڕێگەی سیاسی و دیپلوماتی و هێزیشەوە، وەک نموونەی ئیستای ڕۆژئاوای کوردستان.

واڵاپرێس: پێتوایە کۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێت چی بکات؟
وه ڵام: بە بۆچوونی من کۆنگرە دەتوانێ زۆر هەنگاوی گرنگ لە مێژوودا بنێت. دیارە پێویستە سەرەتا ئەوە بڵێم بەو ٣ رۆژەی کاری کۆنگرە هەموو شتتێک ناکرێت بەڵام لەو ٣ رۆژە دەتوانێ لە ڕێگەی دروستکردنی هیندیک لیژنەوە هەنگاو بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە بۆ کارەکانی پاش کۆنگرە بنێت. لێژنەی ئاسایشی نه ته وه یی کە ئەرکی بنبر کردنی شەری براکوژی کورد بە کورد و ئاشتەوایی هەمیشەیی لە نێۆ گەلی کورددا دروستبکات. لێژنەی جۆغرافیایی گشتی کوردستان کە پێناسەیەکی سەرتاسەری خاک و زێدو سەرژمیری گشتی کوردستان بکات. لێژنەی بە دوادا چوونی زمان وزاراوە کوردییەکان. لێژنەی بە دواداچوونی کوردە دابڕاو و دوورخراوەکان. لێژنەی بە دوادا چوونی گشت ئاسەوارە مێژووییەکانی کوردستان. لێژنەی پووچەڵکردنەوەی گشت ئاسەوارە خراپەکانی داگیرکەرانی کوردستان. لێژنەی بە دواداچوونی ژنانی ناودار و چالاکی بوارە جیاوازەکان و دروستکردنی فیدراسێۆنی سەرتاسەری ژنانی کوردستان. لێژنەی کۆکردنەوەی ئاکادیمی کارانی کوردستان، بۆ ئەوەی کەڵک لە تواناو زانستەکانیان بۆ کوردستانێکی لێهاتوو پێگەیشتوو وەربگیرێت. لێژنه ی نووسینه وه ی مێژووی کورد له دیدی نه ته وه ییه وه . هەروەها کۆنگرە دەتوانێت داوا لە گشت کوردستانیان بکات، کە گرنگی زۆر بە بووژاندنەوەی کشت و کاڵی کوردستان بدەن، بۆ ئەوەی پەنا بۆ کرینی بەرهەمی کشت وکاڵی وڵاتانی دراوسێ نەبەن، و خاکی بە پیت وبەرەکەتی خۆمان بێبەرهەم نەمێنێتەوە. هیوادارم لە کۆنگرەدا هەوڵبدرێت بۆ کاناڵێکی سەرتاسەری کوردستانی و رۆژنامەیەکی گشتی بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی، بۆ یەکەخستنەوەی ماڵی کوردی وبڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی کوردستان بە گۆیی جیهاندا.

واڵاپرێس - چی دەڵێیت بەو لایەن و هێزانەی کە گلەیی و گازندەیان هەیە؟
وه ڵام: ڕاستە کە بۆ ئامادەکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە ماوەیەکی واکەمدا کەم و کوری زۆر دێتە ئاراوە، ئەو کەم و کوریانەش گلێێ و گازندە دروستدەکەن. بەڵام پێویستە گەورەیی کۆنگرەی نەتەوەیی لە شتە بچووکانەوە نەبینین، هەر کەس گلێێ هەیە، مافی خۆیەتی بە شێوەیەکی باش گلێێ خۆی لە لیژنەی ئامادەکار بکات. بەڵام نابێت لەبەر ئەوەی کەسێک یا لایەنێک بەرامبەری کەمکاری کراوە، ئیدی لە گەورەیی کۆنگرە کەم بکاتەوە. بەو هیوایە لیژەنەی ئامادەکاریش زیاتر خۆی ماندوو بکات و هەوڵبدات هیچ جێن وتۆژێکی کوردستانی لە بەشداری ئەم کۆنگرە نەتەوەییە لە بیر نەکات. نموونە وەک کوردە شیعەکان، فەیلییەکان. یارسانییەکان، زەردەشتییەکان، جوولەكەکان، ئێزییدییەکان، لوڕەکان. هەروەها پێویستە نۆینەری کوردە دوورخراوەکانی لای وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوو کە چەند وڵاتێکە، کوردەکانی خۆراسان. کوردەکانی لوبنان و چەند شۆێنی دیکەش بۆ ئەم کۆنگرە بانگهێشت بکرێن.

واڵاپرێس- دوا قسەت چیە بۆ کۆنگرە یان چ پێشنیاریکت هەیە؟
وه ڵام: تەنیا ئەوە دەڵێم کە هەموومان بە ڕۆحێکی نەتەوەییەوە بەرەو پێشوازی ئەم کۆنگرە بچین، پشتیوانی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە بین. وریا بین ڕێگە نەدەین پلانی داگیرکەران و نەیارانی کوردستان، کەبە چەکی مەترسیداری هەمیشەیی کە پێێ دەڵێن ( چەکی نانەوەی ناکۆکی و ئاژاوە لە ناوکوردەکان بۆ خۆیان) ئەمجارەش ئەو چەکەمان بە سەردا تاقیکەنەوە، بۆ تێکدانی کۆنگرە. با هەموو پێکەوە بەرەنگاری هەر جۆرە کردەوەیەکی فیتنەیی کورد بە کورد بینەوە.

واڵاپرێس: سوپاس بۆ وه ڵامه كانتان
سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێزیش بۆ پێکهێنانی ئەم دیمانەیە.

تێبینی: ئه م دیمانه یه تایبه ته به سایتی والاَپرێس،.
ڕێکه‌و 2013-08-20 17:14:43
به‌شی ( وتوێژ‌ )







سیاسی