زۆریَك له‌ژنان متمانه‌یان به‌میَرده‌كانیان نیه‌...!!زۆریَك له‌ژنان متمانه‌یان به‌میَرده‌كانیان نیه‌...!!
رِیَژین ئیبراهیم


نه‌بوونى متمانه‌ له‌نیَوان ژن و میَردا له‌ ئیَستادا هۆكاریَكى سه‌ره‌كیه‌و زۆریَك له‌ ژن ومیَرد به‌ده‌ست ئه‌و كیَشه‌یه‌وه‌ ده‌ناڵینن،
ئه‌گه‌ر بیَت و له‌گه‌ڵ هه‌ندیَك له‌و كه‌سانه‌دا بیَینه‌ ئاخاوتن ده‌بینین زۆر كیَشه‌ هه‌یه‌ و زۆر ریَژه‌ى جیابوونه‌وه‌ هه‌یه‌ رۆژانه‌ له‌نیَو دادگاى سلیَمانیدا چه‌ندان حاڵه‌تى له‌و جۆره‌ ده‌بینین و هۆكاره‌كه‌شى نه‌بوونى متمانه‌یه‌ له‌نیَوان ژن و میَردا ئه‌مه‌ش هۆكاریَكى زۆر تر سناكه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا چه‌ندین بۆچونى جیاواز هه‌یه‌ ،فاكته‌ریَكى زۆر گرنگ هه‌یه‌ ده‌بیَت هه‌موو مان بزانین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ته‌نها ئه‌م كیَشه‌یه‌ له‌كاتى چوونه‌ ناو ژیانى ژن و میَردایه‌تى دا نیه‌ به‌ڵكو زۆر به‌ى راو بۆچوونه‌كان ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمیَنن هه‌ندىَ جار مرۆڤ پیَش ئه‌وه‌ى زه‌واج بكات واته‌ پیَش ئه‌وه‌ ى كه‌ كه‌سیَك هه‌ڵبژیَریت متمانه‌ى پیَناكا له‌ئیَستادا زۆر ئه‌و كیشه‌یه‌ له‌ ئارادایه‌ هه‌ندیَك جار په‌یوه‌ندیه‌كى حۆشه‌ویستى له‌ نیَوان دوو كه‌سایه‌تیدا دروست ده‌بیَت له‌ ده‌قه‌ى یه‌كه‌مه‌وه‌ زۆر خۆشه‌ویستیه‌كایان به‌ گرو تینه‌و زۆر هۆگرى یه‌كدى ده‌بن ،
به‌لاَم ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ زۆر جار له‌ خه‌ندیَك مرۆڤدا كاڵبوونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆوه‌ ده‌بینیَت ، ئه‌مه‌ش هه‌مووى ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بۆ نه‌بوونى متمانه‌ له‌نیَوان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا ئه‌وكانه‌ پیَش زه‌واج بیَت یان دوواى زه‌واج ،له‌م نیَوه‌نده‌شدا زۆر جار ده‌بیَته‌ كیشه‌یه‌كى زۆر چونكه‌ له‌پیَش پرۆسه‌ى به‌هاوسه‌ربوونه‌متمانه‌یه‌كى ئه‌و تۆیان نیه‌ تابتوانریَت باوه‌ر به‌یه‌كدى بكه‌ن،هه‌ندیَك جاریش ئه‌م هه‌ڵیه‌ دووباره‌ ده‌بیَته‌وه‌ بۆیه‌ زۆر كات ده‌بیَت ئه‌وه‌ى كه‌ له‌دواى زه‌واج متمانه‌ دروست نابیَت له‌نیَوان ئه‌و دوو ره‌گه‌زه‌دا ، چونكه‌ لیَك تیَنه‌گه‌یشتن هه‌یه‌ له‌نیَوانیاندا، چونكه‌ بریاریًَكى كتوپر دروست ده‌بیَت، له‌ ئیَسادا كیَشه‌یه‌كى زۆر دروست بووه‌ ره‌نگه‌ هه‌ندیَك جار كیَشه‌ى گه‌وره‌ى لیَده‌كه‌ویَته‌وه‌ ،
له‌ئاماده‌كردنى ئه‌م راپۆرته‌دا هه‌وڵم دا زۆر ترین كه‌س بدویَنم كه‌ رووبه‌رووى ئه‌و جۆره‌ كیَشه‌یه‌ بوونه‌ته‌وه‌ كیَشه‌یان هه‌یه‌ به‌لاَم لیَره‌دا كیشه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ كیَشه‌یان هه‌یه‌ ناتوانن ده‌رى ببرن، كه‌س ئاماده‌ى ئه‌وه‌ى تیا نه‌بوو كه‌ كیَشه‌كانمان بۆ باس بكات،ره‌نگه‌ زۆر جار ئه‌مه‌ سه‌رچاوه‌ى كیَشه‌كان بیَت قسه‌ نه‌كردن ده‌بیَته‌ هۆكاریَكى ئه‌و تۆ كه‌ نه‌توانیَت كیشه‌كان له‌ كۆمه‌ڵگادا بخریَته‌ روو به‌ڵكو چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزریَته‌وه‌،
رۆژگار كه‌ خویَندكارى زانكۆیه‌و ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ نه‌بونى متمانه‌ ده‌ڵیَت"ئه‌گه‌ر له‌نیَوان ژن و میَردا متمانه‌ نه‌بوو جیابونوه‌یان باشتره‌ ، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ئیَستادا زۆریَك له‌ ژنان متمانه‌یان به‌ میَرده‌كانیان نیه‌ ئه‌مه‌ش هۆكا ره‌كه‌ى ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بۆ "دڵپیسى "ژنه‌كه‌ دڵى له‌ پیاوه‌كه‌ى پیسه‌و له‌ به‌ر ئه‌وه‌متمانه‌ى پیَناكات وا هه‌ست ده‌كات" كه‌سیَكى ترى خۆش ده‌ویَت به‌دزى ژنه‌كه‌یه‌وه‌ " رۆژگار ده‌لیَت هه‌ندیَك جار ژنه‌كه‌ غیره‌ له‌ میَرده‌كه‌ى ده‌كات به‌تایبه‌تى ئه‌گه‌ر میَرده‌كه‌ى هاورىَ ى كچى هه‌بیَت"هه‌روه‌ها ره‌هه‌ند كه‌ خویَندكارى زانكۆیه‌وته‌مه‌نى 22 ساڵه‌و ره‌هه‌ند پیَى وایه‌ نه‌بوونى متمانه‌ له‌ ئیَستادا زۆر له‌ ناوه‌ خیَزانه‌كاندا باوه‌ هه‌ندیَك جار ژن و میَردى واهه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نى 4 منداڵن كه‌ چى هیچیان متمانه‌یان به‌ میَرده‌كانیان نیه‌ ره‌هه‌ند پیَى وایه‌ ئه‌م كیَشان ده‌گه‌ریَته‌وه‌ بۆ لیَك تیَنه‌ گه‌یشتنى هه‌ردوولا ره‌هه‌ند نمونه‌یه‌كه‌ى هیَنایه‌وه‌ ووتى " بۆنمونه‌ من سیقه‌م به‌یه‌ك كچى زانكۆ نیه‌ كه‌ بتوانم زه‌واجى له‌گه‌ڵ بكه‌م "ووتیشى ره‌نگه‌ ئه‌مه‌قسه‌ى من نه‌بیَت قسه‌ى زۆریَك له‌ خویَندكاره‌كان بیَت ووتیشى ره‌نگه‌ ئیَستا كچیَكى زانكۆش بدویَنى هه‌مان قسه‌ى من بكات و بڵیىَ من سیقه‌م به‌ یه‌ك كورى زانكۆ نیه‌ ،
هۆكارى ئه‌مه‌ش تائیَستا نازانم چیه‌ ، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ زۆرشویَندا وه‌كو زانكۆ و په‌یمانگاكان و فه‌رمانگه‌و ته‌نانه‌ت ماڵیش زۆریَك له‌ ژن و پیاو یاخود كچو كور متمانه‌یان به‌یه‌كتر نیه‌ ، شه‌نگه‌ كه‌ خویَندكاریَكى زانكۆى سایَمانى به‌شى جیۆلۆجى ته‌مه‌نى 21 ساڵه‌ شه‌نگه‌ بۆچونیَكى دیكه‌ى هه‌یه‌ ده‌ڵیَت له‌ ژیانمدا تا ئیَستا زۆر كه‌سم ناسیوه‌ به‌لاَم نه‌متوانیوه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندا بژیم چونكه‌ متمانه‌م پیَى نه‌كردوون به‌بۆچوونى شه‌نگه‌ زۆر جار متمانه‌ ده‌بیَته‌ ریَگر و نه‌م توانیوه‌ به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیاندا بژیم چونكه‌ متمانه‌م پیَنه‌كردوون،به‌بۆچونى شه‌نگه‌ زۆر جار نه‌بوونى متمانه‌ ده‌بیَته‌ ریَگر ،سه‌بیحه‌ خان كه‌ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌ و ژنى ماڵه‌وه‌یه‌ خاوه‌نى 4 منداڵه‌ سه‌بیحه‌ خان ده‌ڵیَت له‌وه‌ته‌ى زه‌واجم كردووه‌ له‌گه‌ڵ میَرده‌كه‌مدا تائیَستا نه‌بووه‌ رۆژیَك دڵمان له‌یه‌ك بتۆریَت وه‌ متمانه‌م زۆر به‌ میَرده‌كه‌م هه‌یه‌ سه‌بیحه‌ خان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ زۆر جار له‌ ناو پیاواندا ئه‌وه‌ باوه‌ كه‌ پیاو هه‌میشه‌ حه‌زده‌كات ژنى تر بهیَنیَته‌وه‌ " زۆر جارمیَرده‌كه‌م ده‌ڵیَت ژن ده‌هیَنم " به‌لاَم به‌س بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ من تووره‌ بم، هیچ مه‌به‌ستیَكى نیه‌ هه‌روه‌ها سه‌بیحه‌ خان له‌و رووه‌وه‌ ده‌ڵیَت من هیچ له‌ میَرده‌كه‌م ناترسم بۆ مه‌سه‌له‌ى ژن هیَنان ، ئه‌سما ْ كه‌ ته‌مه‌نى 24 ساڵه‌و ژنى ماڵه‌وه‌یه‌ زۆر متمانه‌ى به‌ میَرده‌كه‌ى هه‌یه‌ كه‌ ناوى ئیسماعیله‌و زۆر شانازى پیَوه‌ ده‌كات و ئه‌سما ْ ده‌ڵیَت"گه‌یشتن به‌یه‌كى من و ئیسماعیل كه‌ بۆ ژیانى هاوسه‌ریَتى پیش ئه‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان نه‌بووه‌ به‌ریَكه‌وت بووه‌ "وه‌ ئه‌سما ْ زۆر جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌ىوه‌ كه‌ متمانه‌ى ته‌واوى به‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌یه‌ ، ئیسماعیل كه‌ میَردى ئه‌سما ْ ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌ئه‌ویش به‌هه‌مان شیَوه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ متمانه‌ى ته‌واوى به‌ ژنه‌كه‌ى هه‌یه‌ ،ئیسماعیل ده‌لیَت " ئه‌گه‌ر رۆژیَك دڵى له‌من عاجز بوو من هه‌وڵ ده‌ده‌م بتوانم چاكى بكه‌م" ، له‌دریَژه‌ى قسه‌كانیدا ئیسماعیل ووتى"ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م خیانه‌تم لیَبكات من هه‌وڵ ده‌ده‌م چاكى بكه‌م و بتوانم ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بدۆزمه‌وه‌ كه‌ له‌مندا هه‌یه‌ تاكو چاره‌سه‌رى بكه‌م یان بزانم چى بۆشاییه‌كم هه‌یه‌ تا پرى بكه‌مه‌وه‌ ، یاخود بزانم بۆشاى من چیه‌، ئه‌ویش به‌ هه‌مان شیَوه‌ هه‌مان بۆچوونى ئه‌سما ْ خیَزانى هه‌یه‌ زۆر متمانه‌ى به‌ ژنه‌كه‌ى هه‌یه‌ ،چیمه‌ن عبدوولا ته‌مه‌نى 26 ساڵه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ له‌ یه‌كیَك له‌ فه‌رمانگه‌كانى شارى سلیَمانى ،
چیمه‌ن ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كرد نه‌بوونى متمانه‌ بۆ هه‌ردوو كه‌سه‌كه‌ده‌گه‌ریَته‌وه‌ ئه‌ویش له‌ شاردنه‌وه‌ى ئه‌و شتانه‌ى كه‌ رووده‌ده‌ن له‌ چوار چیَوه‌ى خیَزاندا وه‌كو شت شاردنه‌وه‌ له‌میَرد وو دڵ پیسى ،چونكه‌" ئه‌گه‌ر نهیَنى هه‌بیَت یاخود شاردنه‌وه‌ى شت هه‌بیَت له‌گه‌ڵ یه‌كترى "من ئه‌گه‌ر شت رووبدات له‌ناو ماڵدا یاخود هه‌ركاریَك هه‌بیَت به‌بىَ ئه‌وه‌ى میَرده‌كه‌م بزانى من بیكه‌م و لیَى بشارمه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بیَت قبوڵیشى بكه‌م كه‌ ئه‌وشت له‌من بشاریَته‌وه‌ ، له‌به‌شیَكى ترى قسه‌كانیدا چیمه‌ن جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌زۆریه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ له‌ده‌وروبه‌ردا هه‌ن زۆریكیش له‌ هاوریَكانى متمانه‌یان به‌میَرده‌كانیان نیه‌ ئه‌مه‌ش چیمه‌ن واى لیَك ده‌داته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تاى زه‌واجیاندا هیچ به‌ڵیَنیَكیان له‌نیَواندا نه‌بووه‌ تاكو سه‌ر ئیَسقان متمانه‌یان به‌یه‌ك بیَت ، چیمه‌ن ده‌لیَت "ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ متمانه‌یان به‌ میَرده‌كانیان نیه‌ من پیَم یاشه‌ خۆیان زوو جیاببنه‌وه‌ چونكه‌ تاسه‌ر ناتوانن به‌یه‌كه‌وه‌ بژین،
هه‌روه‌ها نازه‌نین كه‌ته‌مه‌نى 22 ساڵه‌و هاوده‌نگ كه‌ته‌مه‌نى 25 ساڵه‌ هه‌مان بۆچوونى چیمه‌نیان هه‌ یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌م حاڵه‌ته‌دا متمانه‌یه‌كى ئه‌و تۆیان به‌زۆر پیاو نه‌ماوه‌ ، وه‌فاى ته‌مه‌ن 26 ساڵ خویَندكاره‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و راوبۆچوونانه‌دا نیه‌و ئه‌و ده‌ڵیَت"له‌یه‌كه‌م رۆژى زه‌واجه‌وه‌ من متمانه‌ى ته‌واوم به‌ میَرده‌كه‌م نیه‌ چونكه‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌ى زۆره‌و زۆریش له‌گه‌ڵ ژناو كچدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات "، خه‌ڵكیش زۆر بینیویانه‌ له‌گه‌ڵ ئافره‌تى تردا بۆیه‌ من هیچ باوه‌رم پیَى نه‌ماوه‌ ،وه‌فا بۆچونیَكى ترى هه‌یه‌ ده‌ڵیَت " من هه‌ست ده‌كه‌م هه‌موو پیاویَك وابیَت له‌ ژیاندا من شه‌خسى خۆم متمانه‌م به‌ هیچ پیاویَك نییه‌ " له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ئه‌ڤین كیژۆڵه‌یه‌كى ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌و كچیَكى روو خۆشه‌ و هه‌میشه‌ خه‌نده‌ى له‌ سه‌ر لیَوانه‌ ئه‌ڤین بۆچونیَگى زۆر جیاوازى هه‌یه‌ ده‌ڵیَت"تائیَستا نه‌متوانیه‌وه‌ له‌ كور تیَبگه‌م تائیَستا تیَنه‌گه‌یشتووم هۆكاره‌كه‌شى نازانم په‌یوه‌ندى به‌چییه‌وه‌ هه‌یه‌ "هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ به‌ته‌نها بۆچوونى ئه‌ڤین نیه‌ ره‌نگه‌ زۆریَك یاخود زۆرى وه‌كو ئه‌ڤین هه‌بیَت تیَنه‌گه‌یشتنیان بۆ ره‌گه‌زى به‌رامبه‌رى نه‌بیَت ،
یان خویَندنه‌وه‌یه‌كى ئه‌وتۆیان نه‌بیَت بۆ كورِان تاوه‌كو بتوانریَت ئه‌و كیَشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكریَت، هه‌ودا ئه‌حمه‌د كه‌كیژۆڵه‌یه‌كى ته‌مه‌نى21 ساڵه‌و له‌ راگه‌یاندنى ئازادى وه‌كو په‌یامنیَریَك كار ده‌كات و هه‌م پیَشكه‌ش كارى به‌رنامه‌ى منالاَنه‌ ، هه‌ودا پیَى وایه‌ متمانه‌كردن له‌یه‌كیَكه‌وه‌ بۆ یه‌كیَكى تر ئه‌گۆریَت ، هه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا بۆ چونیَكى ترى هه‌یه‌و جیاوازه‌ له‌ زۆریَك له‌ جۆره‌كانى ترى كچان كه‌ ده‌ڵیَت "به‌داخه‌وه‌ له‌ ئیَستادا كچانمان به‌دواى كورِى جواندا ده‌گه‌ریَن هه‌ركه‌سیَك ده‌وڵه‌مه‌ند بیَت ئاماده‌ن زه‌واجى له‌گه‌ڵ بكه‌ن بىَ گویَدانه‌ ئه‌وه‌ى بزانن چۆنه‌و چۆن نیه‌ ، به‌دواى ئه‌وه‌دا ناگه‌ریَن كه‌ متمانه‌ بدۆزنه‌وه‌ هه‌ودا هیچ متمانه‌یه‌كى به‌ كورِ نیه‌ چونكه‌ هه‌ودا پیَى وایه‌ كه‌ چاك ئه‌زانىَ به‌دواى كچى جواندا ئه‌گه‌ریَن دڵو ده‌رون یاخود ناخى كچه‌كه‌ ناخویَننه‌وه‌به‌بۆچوونى هه‌ودا"زۆریَك له‌كوران نایانه‌ویَت له‌زۆر شت تیَبگه‌ن به‌لاَم له‌كۆتاى قسه‌كانیدا هه‌ودائه‌وه‌ى دووپات كرده‌وه‌ پیَش هه‌موو شتیَكه‌وه‌ خۆشه‌ویستى هه‌ردوولا زۆر ئه‌ساسه‌ تاكو ئه‌وه‌ى كه‌خۆشه‌ویستیان له‌دڵدا بوو یاخود هه‌ردووكیان به‌دڵ یه‌كتریان خۆش ویست ئه‌وكاته‌ش متمانه‌ له‌نیَواندا ده‌بیَت ئه‌مه‌ش بىَ گومان هه‌ندیَك جار پیَش زه‌واج روده‌دات و پیَویستیشه‌ ئه‌و جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌ له‌ناو ناخیاندا هه‌بیَت ،
له‌هه‌مانكاتدا ئه‌ژین فاروق كه‌ ته‌مه‌نى 19 ساڵه‌ و خویَندكاره‌ ئه‌ژین به‌هه‌مان شیَوه‌ متمانه‌ى به‌ كور نیه‌ له‌و رووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بۆ چونه‌كه‌ى هه‌ودا دایه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ژین ده‌ڵیَت من هه‌موو كورى سلیَمانى ناڵیَم به‌ڵكو هه‌ندیَكیان ئه‌و سیفانه‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پیَت، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ژین له‌به‌ر متمانه‌ نه‌بوونى به‌هه‌ندیَك له‌و كورانه‌ باوه‌رى "به‌شوكردن و په‌یوه‌ندى خۆشه‌ویستى نه‌ماوه‌ "،
ئه‌ژین دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ كه‌"ئه‌و جۆره‌ هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ به‌راستیان نازانم " هیواداریشه‌ به‌و شیَوه‌یه‌ شونه‌كات ،هه‌ندیَك جار ئه‌و گیرو گرفتانه‌ى كه‌ ده‌كه‌ویَته‌ نیَوان ئه‌ندامانى خیَزانه‌وه‌ زۆرجار ئاكامى خراپى لیَده‌كه‌ویَته‌وه‌ بۆ نمونه‌، كامه‌ران كه‌ شۆفیَریَكى ته‌كسیه‌و ته‌مه‌نى 30 ساڵه‌ له‌شارى سلیَمانى كارده‌كات زۆریَك له‌و بۆ چونانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كامه‌ران ده‌ڵیَت"من له‌سه‌ره‌تادا ژنم هیَنا ژنه‌كه‌م زۆر جوان بوو جوانى له‌حه‌د به‌ده‌ر بوو ، به‌لاَم من متمانه‌م به‌و ژنه‌ نه‌بوو شتى لىَ ده‌شاردمه‌وه‌ به‌لاَم ئه‌و زۆر خیانه‌تى لىَ ده‌كردم له‌ژیَروه‌ هه‌ستم ده‌كرد به‌لاَم حه‌زم نه‌كرد بیده‌م له‌رووى" كامه‌ران له‌سه‌ر گوزشته‌ى باسه‌كه‌ى زۆر خه‌مبار بوو چونكه‌ ژنه‌كه‌ى زۆر خیانه‌تى لىَ كردووه‌ به‌وه‌ى كه‌ كامه‌ران ووتى " ماوه‌یه‌ك پیَكه‌وه‌ بووین به‌لاَم له‌ئه‌نجامدا ژنه‌كه‌م دوو ده‌فته‌ر دۆلارى لیَدزیم" ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆى كه‌ من متمانه‌م نه‌ بیَت به‌ ژنه‌كه‌ى خۆم له‌هه‌مان كاتیشدا خیانه‌تى لىَ كردم ،
كامه‌ران له‌دریَژه‌ى قسه‌كانیدا ووتى " له‌دواى ئه‌و رووداوه‌وه‌ من متمانه‌م پىَ ى نه‌ما بۆیه‌ ته‌لاَقمدا " له‌كۆتای قسه‌كانیدا كامه‌رانبه‌زمانیَكى پر له‌ بیَزاریه‌وه‌ ووتى له‌دواى ئه‌و ژنه‌ ئیَستا من ژنیَكى ترم هیَناوه‌ به‌لاَم له‌جوانیدا ناگات به‌و ژنه‌ى یه‌كه‌م جارم به‌لاَم له‌رووى ئه‌خلاقه‌وه‌ من زۆر متمانه‌م پیَیه‌تى و تاسه‌ر ئیَسقان خۆشمه‌ویَت ئیَستا من بۆم ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌خلاَق له‌جوانیدا نیه‌ به‌ڵكو ئه‌خلاق له‌ناو ناخیدایه‌، هروه‌ها دووپاتیشى كرده‌وه‌ كه‌ ئیَستا له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنه‌دا ژیانیان زۆر خۆشه‌وو هه‌میشه‌ و به‌رده‌وامیش خۆشى ده‌ویَت وه‌ زۆر زۆریش متمانه‌ى پیَیه‌تى سوپاس بۆ خوا
ڕێکه‌و 2006-12-02 13:32:45
به‌شی ( ژنان‌ )







سیاسی