بیرت ئه‌كه‌م وڵاته‌که‌م.
بیرت ئه‌كه‌م
من گشت شه‌وێ له‌گه‌ڵ ئاسمان
شین بۆ دوریت ئه‌كه‌م
له‌ته‌ك ده‌نگی ڕهشهباشدا
هاوار ئه‌كه‌م
بیرت ئه‌كه‌م
ئه‌ی وڵاتی منداڵیم....
بیری هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه ئه‌كه‌م
كه له شه‌قامه بێ نازهكانتا
به بوكه شوشه‌یه‌كی چاوشینی قژ زه‌رده‌وه
ماڵهباجێنهم ئه‌كردو
ده‌هاتم و ده‌چوم به ڕێگاكانتا
كه‌چی لێره مرۆڤێكی زۆر ناخ خاڵیم
نه منداڵم و نه گه‌نجم و نه پیریشم
ته‌نها ئاده‌میزادێكی نه‌ناسراوم
من لێره له گۆڕستانی ڕۆژگاردا نێژراوم و
له یادگارییه قوڵهكانتدا خنكێندراوم
ئاااای وڵاته‌كه‌م
خۆزگه ئهدزانی چه‌نێ بیرت ئه‌كه‌م
من لێره دره‌خت و گوڵهكانیشم فێر كردووه
هه‌موو شه‌وێ له‌گه‌ڵم بگرین
له‌گه‌ڵ په‌پوله‌دا به‌ڵێنمان به‌یه‌ك داوه
شه‌وێ پێكه‌وه باڵبگرین و
بۆ باوه‌شت بفڕین
وه‌لێ هه‌موو ڕۆژێ و هه‌موو شه‌وێ
یادگاری و ئه‌ندێشه دێن و
به‌ره‌و لای تۆ ده‌مفڕێنن
ئه‌مبه‌نه‌وه ماڵی شه‌هیده‌كان و
تێر چاوانم ئهگریێنن
به‌ڵام هێشتا بیرت ئه‌كه‌م
من زۆر سات له خۆم ده‌پرسم
چ تراژیدیایه‌ك منی گه‌یانده ئه‌م كه‌ناره بێ ده‌ریایه
كام ڕۆژگاری ڕه‌ش بوو توڕی دامه ئه‌م ته‌نهایی یه
منێك كه هه‌ر له منداڵیمه‌وه عاشقت بووم و
گشت داڕشتنه‌كانی وانه‌ی كوردیم له‌سه‌ر تۆ بوو
چیم داوه له‌م ووڵاته ووشكهو له‌م بێ دارییه
چۆن بتوانم بگه‌مه لات
ئامێزی گه‌رمت بكه‌مه لانك و
تێێێێێێر بخه‌وم
ئای چه‌نێ یرت ئه‌كه‌م ئه‌ی وڵات
ئه‌م جاره‌یان گه‌ر بێمه‌وه
هێنده ئه‌و خاكهت ماچ ئه‌كه‌م
تا تینوێتیم ئه‌شكێ
ئه‌وه‌نده سه‌یری دیمه‌نت ئه‌كه‌م
تا تابلۆی بێ هاوتات بۆ هه‌میشه
كل و ڕه‌نگی چاوانم بێ
تا ئه‌توانم له ئاوی كانییهكانت ئه‌خۆمه‌وه
به یاده‌وه‌ریه‌كانت هۆنراوه‌یه‌ك بۆ منداڵیم
له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌هۆنمه‌وه
ئاااااای چه‌نێ بیرت ئه‌كه‌م
كه‌ی دێ ئه‌و رۆژه‌ی بۆلات دێمه‌وه
تا به بۆنی چڵێ نێرگز
هێدی هێدی بتوێمه‌وه
بیرت ئه‌كه‌م وڵاته‌كه‌م
ئه‌ی دایكه بێ نازو بێ كه‌سه‌كه‌م
زۆر ئه‌ترسم بمرم و نه‌تبینمه‌وه
ئه‌ترسم لێره بمرم و
لاشهكهشم به باوه‌شت نه‌ده‌نه‌وه
من ئه‌مه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی بمرم
بتوانم له باوه‌شتا تێر تێر بگریم
ئه‌مه‌وێت ته‌نها یه‌ك ڕۆژ
وه‌ك هه‌موو كه‌س منیش بژیم
كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی
هۆڵندا
ڕێکهو 2007-01-04 01:03:58
به‌شی ( ڕه‌نگاوڕه‌نگ )