چه‌ند خۆێندکارێکی زانکۆی سنه له لایان کۆمیته‌ی ئینزباتی زانکۆی سنه‌وه سزا درانچهند خۆێندکارێکی زانکۆی سنه له لایان کۆمیته‌ی ئینزباتی زانکۆی سنه‌وه سزا دران،
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕێگه‌ی کۆمیته‌ی ئینزباتی که کۆمیته‌یه‌کی تایبه‌تی سه‌ربه ده‌زگای زانیاری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له ناو زانکۆکان‌دا، له ناو زانکۆی سنه سزای به‌سه‌ر 8 خۆێندکاری کوردی دا.
که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ن،
1. سۆران حوسێنی، به‌رپرس گۆڤاری هاوڕێ و به‌رپرسی چاپه‌مه‌نی یه‌کێتی دیمۆکراتی خۆێندکارانی کورده، که به دابڕاندنی 2 ته‌رم له وانه‌کانی هه‌روه‌ها دوورخستنه‌وه‌ی له زانکۆ بۆ ساڵه‌کانی 85 و 86 ی تاریخی ئێرانی.
2. کاوه ڕه‌حمانی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی هاوڕی و ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌رانی ڕێکخراوی هاوڕێ، دابڕاندنی 1 ته‌رم له وانه‌کانی، دوورخستنه‌وه‌ی له زانکۆ بۆ ساڵه‌کانی 85 و 86 ی تاریخی ئێرانی.
3. په‌یمان نیعمه‌تی ، ئه‌ندامی شۆرای ناوه‌ندی ڕێکخراوی هاوڕێ، دابڕاندنی 1 ته‌رم له وانه‌کانی، دوورخستنه‌وه‌ی له زانکۆ بۆ ساڵه‌کانی 85 و 86 ی تاریخی ئێرانی.
4. ئیحسان ئه‌حمه‌دی، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌رانی هاوڕی،دابڕاندنی 1 ته‌رم له وانه‌کانی، دوورخستنه‌وه‌ی له زانکۆ بۆ ساڵه‌کانی 85 و 86 ی تاریخی ئێرانی.
5. ئاکۆ قه‌یسه‌ری، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری هاوڕێ . دابڕاندنی 1 ته‌رم له وانه‌کانی و دوورخستنه‌وه‌ی له زانکۆ بۆ ساڵه‌کانی 85 و 86 ی تاریخی ئێرانی.
6.کوڕش موڕهب ، به‌پرسی پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی ڕێکخراوی هاوڕێ، سه‌رکۆنه به نووسراوه،
7.یاسر گڵێ . چالاکی بواری خۆێندکاران، سه‌رکۆنه به نووسراوه،
8.خه‌سره‌وه ئیلاهی ، چالاکی بواری خۆێندکاران،سه‌رکۆنه به نووسراوه،
ده‌گوترێ گوایا ئه‌م خۆێندکارانه له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نایاسای له 23 ی مانگی مارشی ڕابوردو. خۆێندکارانیان هانداوه، که له نێۆ زانکۆ‌دا به دژی ڕێژیمی و به وته‌ی ئه‌وان ئاژاوه گێڕی بکه‌ن،
شایانی باسه که ئه‌و حوکمه بێ ته‌نیا ده‌ست دروسته‌و و هیچ یاسایه‌ک نییه بۆ وه دوا خستنی خۆێندکاران ، ئه‌وه‌ش شاراوه نییه که ئه‌و خۆێندکارانه هه‌موویان له ساڵی کۆتایی خؤیندندان، بۆیه نه‌یارانی کورد نایانه‌وێ ئه‌و کۆمه‌له ڵاوه پێگه‌یشتووه، به کۆتایی هاتنی زانکۆیان خزمه‌ت به ڕؤشنبیری کوردستان بکه‌ن، به‌و به‌هانه‌یه خۆێندکانیان دوا خستوون.
ڕێکهو 2007-01-06 14:13:36
به‌شی ( ده‌نگوباسه‌کان )