تەنیا یەک پارتی کوردی لە کۆنگرەی ئەمستەردامی پارتی ئالیانسی لیبراڵدیمۆکراتەکانی ئوروپا بەشداربوو. پارتی سەربەستیی کوردستان وەک تەنیا لایەنێکی کوردستانی، لە کۆنگرەی ئەمستەردامی پارتی ئالیانسی لیبراڵدیمۆکراتەکانی ئوروپا بەشداربوو.

بە هۆی چالاکی و پێوەندی دیپلوماتییەکانی سەرۆکایەتی پارتیمان، لەگەڵ دونیای دەرەوە، بەردەەوام لە زۆربەی کۆر و سیمینارەکانی نێونەتەوەیی بە فەرمی بەشداری پێدەکرێت.
رۆژانی١ تا٣ی مانگی دیسەمبەری ٢٠١٧/ ٣٨مین کۆنگرەی پارتی ئالیانسی لیبراڵدیمۆکراتەکانی ئوروپا ( ئالدەپارتی ) لە شاری ئەمستەردامی پایتەختی هۆڵەندا بەڕێوە چوو. بە بەشداری پێنج سەرۆکوەزیر، دەیان ئەندام پەرلەمان و سەرۆک حیزب و کەسایەتی دیپلوماتی وڵاتانی ئوروپایی بەڕێوەچوو. پارتی سەربەستیی کوردستان وەک تاکە پارتێکی لیبراڵدیموکراتی کوردی، ماوەی چەند ساڵە کە بە هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆر توانیوێتی ئەو پێوەندییە دروستبکات، و ببێتە جێگەی باوەری لیبراڵەکان، لە ئاکامی ئەو هەوڵەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان وەک چەندین کۆنگرەی پێشووتری ئەم ڕێکخراوانە، توانی لەوەی ئەمستەردامیش بەشداری بکات.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماوەی ٣رۆژدا و لە نێوئاخنی پشووەکانی کۆنگرە و شۆێنی حەسانەوەی نٶینەرەکان لە پاش کارەکانی کۆنگرە. دیدارو چاوپێکەوتنی کورتخایەنی لەگەڵ سەرۆکی دەیان لایەنی سیاسی و دەیان کەسایەتی بەرپرس لە وڵاتانی ئوروپایی دروستبکات. تەوەری سەرەکی ئەو پێوەندییانەش باسی هەلومەرجی ئیستای کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی، وەک ١٢ملۆێن مرۆڤی بێماف باسکراون.
ئەو کەسایەتی ولایەنانەی کە بەڕێز عارف باوەجانی لەگەڵ کۆبووەتەوە، بە خۆشحاڵیەوە گۆیگری بابەتەک بوون و پێشوازی گەرمیان لەو سەرۆکی پ س ک کرد، و دەستخۆشانەیان لە چالاکی بەردەوامی و گرنگیدانی بە لیبرالیزم لە کوردستاندا ئاراستەکرد، هەروەها بەڵێنی پێوەندی بەردەوامی پارتەکانیان لەگەڵ پارتی سەربەستیی نۆێکردوە. هەر لەو کۆنگرە سەرۆکی پ س ک چەندین بانگهێشتنامەی ئاراستەکراوە بۆ بەشداری لە هیندێک کۆنگرەو کۆنفرانسی لایەنەکان و دیدار لەگەڵ ئۆرگانەکانی ئە وڵاتە گرنگانەی ئوروپا .
شایەنی ئاماژە پێکردنە کە نۆێنەری چەندین وڵاتی عەرەبی و ئاسیای خوار و ئەفریکاش وەک میوان لەو کۆنگرەدا بەشداربوون، و بەڕێز باوەجانی دیداری لەگەڵ زۆربەی ئەو نۆێنەرانەش پێکهێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان. ٤ / ١٢ / ٢٠١٧
More picture, الصور ، وێنە
https://www.facebook.com/mallperi.psk/posts/1641995272534484?notif_id=1512473892110004¬if_t=like_tagged
ڕێکهو 2017-12-05 06:06:47
بهشی ( سیاسی )