دوای ١٥ ساڵ زانرا کە من لە سەر حەەقم
من لە ساڵی ٢٠٠٣ تا ئیستا بەردەوام هاوارم کردوە کە ئەم کابرایە گورگەو لە پێستی مەردایە، ئەم کابرایە ئاژاوە چییەو دژە کوردە، و ماڵیکورد دەشێوێنیت و سەرکردەکان لەکەدار دەکات. بەڵام بە داخەوە بروایان بە من نەدەکرد، و دەیانوت تۆ ناسیونالیزمێکی دەمارگرژی، ئەم کابرا لە فارسە دیموکراسیخوازەکان و دۆستی هەرە نزیکی کوردە.
بە داخەوە هەردوو لایەن کاناڵی تەلەفزۆێنەکانی خۆیان خستبووە ئیختیاری بگرە بەرنامەکانی عەلی زادە لە بەشە کوردییەکە زیاتر بوو، بە مەیلی خۆی پاڵی لێدەدایەوە و داستانی ئیرانی باستانی دەردخوارد دەداین.
بە خۆشحاڵییەوە ئەمرۆ دیتم کە ( حدکا ) لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا وڵامی درۆکانی ئەو کابرای نەزۆکە سیاسیەی دایەوە، هیوادارم (کۆمەڵە) ش هەروا بە درۆی بخاتەوە. هەرگیز بە دۆستایەتی ئەمجۆرە مرۆڤانە دڵخۆش نەبن، و دڵنیابن لە سەرتاسەری ئێران ١٠٠ کەسی لەگەڵ نییە.
ئیستاش بە مافی خۆم دەزانم کە بە گەلەکەم بڵێم : مێژوی ئەم چەند ساڵەی هاوارو نووسین و قسەکردنی من بۆ ڕاگەیاندنەکان سەلماندی کە من و پارتەکەم ڕاستگۆ و خەمخۆری سەربەخۆیی و سەربەستیی و سەروەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانین. تا دوا هەناسەی ژیانمان ڕێگە نادەین فاشیت و ناسیونالیستی فارسی لە بەرگی ناڕاست لە ژێر ناوی دڵسۆزی، هەست و سۆزی خەڵکمان ڕاکێشن و بەرەو بیرکردنەوەی ناڕاستیان ببەن.
هەر شەکاوەبێت خەباتی سەربەرزانەی پارتی سەربەستیی کوردستان.
نا بۆ بە کەم گرتنی مافی ڕەوای گەلی کورد لە ژێر ناوی سیاسەت و تاکتیکدا، لە بەرامبەری کەسانی بچووکی وەک نوریزادە و ئەوانەی دیکەش؟.
بچووکی گەل و نیشتیمان
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ / ٦ / ٢٠١٨